شێعر و پەخشان

میرێکى سویدى لە بیست ساڵى تەمەنیدا

و: نەژاد عزیز سورمێ

قۆزە بە گوێرەى ڕەگەزى سپییەوە
دوو چاوى شین... قژ زەرد...
باڵا بەرز
شووش
ڕووخۆش و ڕۆحساز
بە ئەدەب، یان ئاوەها دەردەکەوێ!

نامۆیی

گەشاوە جاف

منێکی دووگیان بە ئەشق

سیناخ بە بێدەنگی

دەبێتە بەرد دڵ

دەبێتە قاڕبوون بێدەنگی

 بەسە بۆ وتنی سترانێ دڵەکوتێی عەشق

نانی ڕۆژانه‌

و. نەژاد عەزیز سورمە

هه‌ندێ جاریش به‌ فرمێسكان سوێر

جاریش هه‌بووه‌ به‌ بارووت گه‌رم بووه‌

به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌تام و بۆ

نمازا وه‌ختێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم به‌شم كردووه.‌

ناوازه‌یه‌ شه‌و

و. نەژاد عەزیز سورمێ

خۆر ئاوا ده‌بێ

من گۆرانی بۆ ئه‌و ده‌چڕم

خۆر ئاوا ده‌بێ

گۆرانی به‌سه‌ردا ده‌ڵێم

كه‌ شه‌و دادێ

خه‌م دێ

گۆرانییه‌كان‌  پڕ ده‌كا.

ناونیشان بێ گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كانییه‌وه‌

سەباح رەنجدەر

ڕووناكی و مۆسیقا‌ ڕوخساری شاعیرێكن به‌ دوژمن ده‌وردراو

كه‌ ڕۆیشتم پێڵووی شووشه‌ی چراكانم هه‌ڵێنا و مانگم به ‌ڕێگاوه‌

كه‌ڵه‌باب و مه‌لا ده‌ستڕه‌شترین دێوه‌زمه‌ی یه‌كترن.

ناونیشانی یادێكی كۆچكردوو

جەلالی میرزاکەریم

 

كاتێ ڕۆییم.. گوڵه‌شه‌وبۆ

لێوی تینووی ته‌ڕ نه‌كردم.

په‌ڵه‌ی خه‌ستی.. چاوی ئاسۆ

بۆ لا نیگای خۆی نه‌بردم.

نزار قەبانی و تەنزی سیاسی

و. سۆران محەممەد

نەوەیەکی تووڕەمان دەوێ

نەوەیەك بگاتە ئاسۆکان

مێژوو هەڵتەکێنێ لە ڕەگەوە

هزر هەڵتەکینێ لە ناخەوە

ئەو نەوەیەی وا بەڕێوە

نزایەک بۆ دیدار

سەباح ڕەنجدەر

شاعیرێکى شەهید بەسەر زینى ئەسپەکەیەوە دێتەوە

دەڵێت خوێنم بۆ کۆکردنەوەی پەراوێزەکان بەکاربهێنن

نزیك باخچه‌ی گشتی

و. نه‌ژاد عزیز سورمێ

ئامۆژگاری دەكردم:

ژیان بە نەرمی وەربگرم

چوون گیا

لەسەر بەنداوان پێدەگا

بەڵام من

وەك هەر لاوێكی گەوج مامەوە

نقاشێک لەسەر ژوانی خەیاڵ

دڵی رۆژهەڵات

تۆ 

واتا گەڕانەوە 

من واتا نەڕۆیشتن.

من و تۆ لەو پێكە دەنۆشین ناومان ناوە

یەك و یەك ناكاتە دوو.

نەورۆز

رۆستەم خامۆش

تـه‌مــاشـــا كــــه‌ن خـــه‌ڵــكـیـنــه‌
كـوردسـتـان  چــه‌نــد ڕه‌نـگــیـنـه‌

دڵـــگـــــیـــــــره‌، ئـــــــاوه‌دانــــــه‌
كــــاتی گـه‌شـت و  ســـه‌یرانـــــه‌

نوستووی به‌ر باران

و. نەژاد عزیز سورمێ

نوستووی؟

 نه‌ء بێداریی؟

ئایا تۆ خۆر

بۆ شار ده‌به‌ی

تا گڕ له‌ كۆڵانه‌ نوستووه‌كانی به‌ر باران و

چیمه‌نه‌ شێداره‌كانی نێوانیان به‌رده‌ی؟

نۆ چوارینه‌ له‌ عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتییه‌وه‌

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

سیاسییه‌ پیشه‌وه‌ره‌كان داره‌مه‌یتان ساف ده‌كه‌ن

تۆش له‌ غوربه‌تدا نه‌ ده‌ژی و نه‌ ده‌مری

له‌ چاوه‌ڕوانی ڕێگران

به‌فر و ئه‌ستێره‌ و یاقووت ده‌تشێرنه‌وه‌.

نیاز

و. نەژاد عەزیز سورمێ

ئه‌ی خۆری گه‌رم و ژیانبه‌خش!

له‌ ئامێزی تۆدا ده‌مرم

له‌ ئامێزی سپی پڕ به‌هاری تۆدا

له‌ ئامێزێ كه‌ ماته‌مینی لێ دووره‌

له‌ ئامێزێ مه‌مكی پاكی چاوگه‌ی نووره‌.

نیشتمانم

شیرین ـ كافی

ئازاری ئەو باوکە پیرەی

بە پێڵاوە لاستیکەکانی

ئاوی گەرمی ئەو تەنکەرەی دەخواردەوە

ئەو دایکانەی ژەمەخۆراکەکانیان نەدەخوارد

تا منداڵەكانیان بژین