ئەنفال بازی
- توضیحات
- تاریخ ایجاد در جمعه, 01 خرداد 1394 19:10
- بازدید: 819
پەرویز زەبیح غوڵامی
دراوسێیەکان دەڵێن:
لەو گۆڕەی دۆزیتیانەوە
تەنیا سەری شاعیرێک و
دەستی کرێکارێک و
قاچی سەربازێک زیندوو بوون.
پەرویز زەبیح غوڵامی
دراوسێیەکان دەڵێن:
لەو گۆڕەی دۆزیتیانەوە
تەنیا سەری شاعیرێک و
دەستی کرێکارێک و
قاچی سەربازێک زیندوو بوون.
ئەحمەد ڕەزا
تۆ بمنێرە بۆ وڵاتێک لە وڕێنەکانم بخات و زمانی چاوەکانیشت نەگاتە من،خوێنبەربوونی هاوسەنگییم لێ دابماڵی.سەباح ڕەنجدەر
چیاکان ڕووناک بوونەوە و سوارەکان لە دەمى ئاسۆ هاتنەخوارەوە / ئاسمان داگیرسا و دەچینە ناویەوە / ئێمە هەین وەک ئەستێرە و بوێریشین وەک بەیەکگەیشتى ڕەنگەکانى پەلکەزێڕینە / ناوکى پشکۆ ڕەنگى لە ڕەنگى پەلکەزێڕینە ماتترە.رۆستەم خامۆش
دڵشاد مەریوانی
ڕووت و تەنیای
ڕووت و تەنیام
وەرە باخەڵمەوە بنوو
كەی لە (من) جیای
كەی لە (تۆ) جیام
ئەی حەقیقەت!
رۆستەم خامۆش
بـە چەشـنی شـەونم ئەشـكم دەڕێژی
تــــاڵاوی ژیـــنــم تــــۆ پـــێ دەچێژی
هــەتــا ئـــەو ڕۆژەی ئــاوێـتـەی گـڵـم
تــــۆ هــــەر میـوانــی لــە مـاڵـی دڵـم
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
حەزدەکەم لە بەیانییەوە:
نەک کانیاو، بەڵکو چەم بیت هەرچەند باریک!
دەریای وجوودم مەستانە لەئامێزت دەگرێ!
ئەوکات دەزانی!
"قووڵایی" چەند پڕمانایە!
"ئارامی" چەندە جوانە!
یونس حوسەینی
تا بینەقاقام پێکهنین لۆچ کهوتووه و
کرێچی کهوشهکانمم و
کهس و شارێ ڕام ئهدهن
غهریبی ئێسکی خۆیانن!
له کام دهروازهی بیانووا
ئاسودهییت شپرزهییم رسوا ئهکا
له کام شهپۆلی تیشکتا
مناڵیم گهرم ئهکهیتهوه!
رۆستەم خامۆش