شێعر و پەخشان

پەنجەرەیێکی خامۆش

لە فارسییەوە: نەژاد عەزیز سورمێ

 

له‌ ده‌روونی ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌

هه‌ناسه‌ی گه‌رم وگوڕ نییه‌

له‌ ده‌روونی ماڵی ئێمه‌دا

ساردی لێک جودایی هه‌یه‌.

پەيڤێكى رەشتاڵ

ئەرشەد ئاسی

كە من كەشكەشانى فەلەكم بينى لە چاوەكانت
رۆندكەكانى دادەكەنى و
هەژمەتى خۆى دەشووشتەوە،
تۆش لە چڕى خامۆشيدا؛
دڵت هەڵدەواسى لەسەر ديوارى فرەوانى پايتەخت
لە چەشنى ناقوورێكى كۆنى نێو زەريايەكى گەلێ سەخت

پەیامی مانگ

عەلی حەمەڕه‌شید  بەرزنجەیی

خۆشییەک
دەرگای خۆی، کردەوە
منی بۆ
ئامێزی، بردەوە
پەیامی
مانگی پێم، ڕاگەیان
کە ئاشتی و
خۆشی بوو، بۆ ھەمووان.

پەیوەندی

 

نەژاد عزیز سورمێ

زێڕوەشێن خەنجەری لەکایە

بۆ ئەو
باڵی شەکەتی قەقنەس سەمایە!
سەمای دەسماڵان
زێڕوەشێن خەنجەری لەکایە.

پۆشاکی کوردی

 

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجەیی

بەو پۆشاکەوە ناسراوین

دەیپارێزین هەتا ماوین

ڕازاوە و جوان و ڕەنگینە

لەلای هەموومان شیرینە

پیاوەپیرەکان

پێشەوا کاکەیی

 

 

پیاوەپیرەكان...

لە هزردا هەمە چەشنەن.

دەشڵێن: "فەیلەسوفێكی سروشتین" * 

نەختێكیان ـ پاڵیان بە مەرگ داوەتەوە.

نەختێكیشیان ـ ژیان دە فنجانەیێكی گوڵ دەكەن و،

ئاوی دەدەن.

كەڕەتیوایە ـ بۆنی ڕێحانە دەكەن.

كەڕەتیوایە ـ باسی هەست دەكەن.

كەڕەتیواش هەیە ـ دەستی منداڵ دەگرن.

 

پێک

و: نه ژاد عزیزسورمێ

پێکى تاراوگە ، کە ورەى پێ بەرنەداین
پێکى ئەو نیشتیمانەى ڕووبارى بە بندا دەڕۆن
پێکى ئازادى تا هەتایێ
پێکى دونیای مڵکى هەمووان
پێکى ئەو حوکمدارانەى لە مۆزەخانان
بە پاسەوان دایاندەمەزرێنین!

 

پێک

و: نه ژاد عزیزسورمێ

پێكی مانگ

كە گوێ‌ لە شكاتی عاشقان دەگرێ ‌

پێكی خۆر لە سڕەی سەرمای شوباتدا

پێكی ئەو هەسارانەی

هەر لە تەقینەوەی یەكەمەوە دەگرمێنن.

پێکەنین

ئەمین محەمەد

 

چەندجوانە پێدەکەنێ بۆم

دەچم دەیهێنم بۆلای خۆم

ئینجادەست ئەکەین بەیاری

دەبین بە هاوڕێ یەکجاری

پێم بڵێ

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

من کە کورد لۆڕ عەرەب فارس بلوچ تورکم

منێک کە لەم خاکەم بەڵام خاکەکە هی من نیە

لەبەر ئەوەی منداڵان ناوی باوکیان بە میرات دەبەن.

پێنووس

لەفارسییەوە: بەیان رەزایی

 

وەرزی بەهارم خۆش دەوێت

لە بەهاردا لەدایکبووم

خودام ناسی...

بەهار بوو ئەشقی تۆی لەمندا چاند...

تا

لە فارسییەوە: کاروان عزەتی

لە لای تەنیاییت

لە خەڵوەتی ئارامیدا

جێگایەک بۆ دڵتەنگییەکانم بکەوە

لەسەر نیمکەتی کونجی چۆڵی دڵت

دەمەوێ ماندووییەکانی ئەم رۆژانەم لەبیر بەرمەوە!

تاراى باران...

نەژاد عزیز سورمێ

لەوێباى

بەتایبەتى
بۆنى مێلاقە و ئەرخەوانت دەکرد
گوێت لە پێخوستی بوولێڵ و
زرنگەى تاراى زیوین دەبوو

تاراى باران...

نەژاد عزیز سورمێ

هەور باڵیان

بەسەر شارو گوندان دەکوتن

مەترسە! دەستت بێنە!

خۆشەویستى دڵنیاییمان دەداتێ

تاسەى خودا

سەباح ڕەنجدەر

لە یەکەم خەڵوەتدام و سەرگەرمى خۆشەویستى خودام / خوداى ناو تەورات/ خوداى ناو ئینجیل/ خوداى ناو قورئان/ تەورات و ئینجیل و قورئان باسى خودایەکم بۆ دەکەن خۆشم بوێ / گەشەى ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە / بولبولێک لەپاڵ گوڵێکدا دڕکى لەژێر پێیەکانى لاداوە / تاسەى خۆى بۆ دەنووسێت و پێى دەڵێت