وتارەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تەنانەت خودایش کە باسی خڵقەت دەکا بە چیرۆک بۆمان دەگێڕیتەوە. لە بیرت نەچێ کاتێک باسی خڵقەت لە حەوت رۆژدا دەکا، لەوێدا رادەوەستێ و ئیتر رۆژەکانی تر بۆ ئێمە بە جێ دێڵێ. بە هەزاران و میلیۆنان رۆژ. چ حەشرێک!.. چ ئەرکێک! لە خۆوە نیە جاری وایە کتێبەکان قەدەغە دەکرێن. لای من ئەو مرۆڤانە چەند سەیرن.
- توضیحات
- بازدید: 1256
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە جیهانی تێکئاڵاوی ئێمەدا بەراستی ئیتر شوێنیک بۆ شەڕ نەماوە. تەنانەت ئەو شەڕانەیشی وا ناویان لێناوە شەڕی رزگاریدەر. شەڕ چیتر نابێ ئامرازی تەنانەت رزگاریش بێت. مرۆڤ پێویستە یەکجار بۆ هەمیشە ئەقڵ و زەینی خۆی لەم واتایە پاک بکاتەوە و، بە هیچ چەشنێک توخنی نەکەوێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 340
رەسوڵ سەفەریانی
زانایانی دینی لایان وایە ئەگەر باری هەستی لاواز بکەن ئەوا باری عەقڵی و مێشکی بەقووەت دەکەن و ئینسان لە ژیانی مادی دوور دەکەنەوە و بەرەو ژیانی رۆحانی و ئیلاهی رێنوێنی دەکەن بۆ بەرزتر کردنی پلەی ئینسان. بەڵام ئەم بۆچوونە بەتەواوەتی هەڵەیە.- توضیحات
- بازدید: 1019
ئەدیب نادر
"مرۆڤ و دەوروبەر" بە دەستمەوە نەبوو، نابەدڵانە دوورکەوتمەوە و بێ ئیشتییا قەدەرێکی دی سووڕامەوە... هێشتایش وەنەوز دەستەویەخەی خۆر نەببووەوە، بەلۆژە لۆژ بەرەو مزگەوتی گەورە کەوتمەڕێ... کە لەوێوە دەرچووم، هەورازبوومەوە و وەختێ سواری هەژدەنەفەرییەکە بووم، هەناسەکانم هێندەی لەنگەری بێڕادە قورسی کەشتییەك وابوون و دڵیشم هێندەی شەولەبانێکی چەقیوو... ڕیش هێشتنەوەکەم بە یاد سپارد و تاقە شتێكیش کە لە کەڵکەڵەمدا مایەوە و وێنەی مۆنیوومێنت ئاوەدانی دەکردەوە "ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل"بوو بە خۆی و زەردەخەنەی ئەفسووناویی چاوەکانی ئەودیو چاویلکەکەی و ئاواتێكی بێگومان وەدی نەهاتوو.
- توضیحات
- بازدید: 149
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە دۆخی لەخۆنامۆییدا مرۆڤ دەکرێ بە 'شت' (ئۆبیەکت). مرۆڤ وەک سوبیەکت مانای نامێنێ. مرۆڤەکان وەک 'شت' لەیەک دەڕوانن، رێک وەک چۆن لە شتەکانی تریش دەڕوانن. مرۆڤەکان لە هەستی مرۆڤایەتی بەتاڵ دەبنەوە. مرۆڤ دەبێ بە ئامرازی پارەپەیداکردن، یاخود چەوساندنەوە. بەم شێوەیە ژیان هەتا دێت دژوار و دژوارتر دەبێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1471
مامۆستا ئەحمەد حسێن: مرۆڤێکی بێدەنگ، بەڵام لێوانلێو لە میهرەبانی
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی حەمەرەشید
- توضیحات
- بازدید: 342
هاوڕێ نەهرۆ
ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ لەم رۆژانەی دوایی دا روسیا خەرێکی لەشکەرکێشی یە بۆ سەر سنورەکانی ئوکرانیا، ئەگەری پێکدادان و شەڕ زۆرە وێرای هەوڵی دیبلوماسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هوشداری جەنەڕاڵی ناتۆ (یەنس ستولتبیرگ) بۆ دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ.
- توضیحات
- بازدید: 285
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوەی من ئەیبینم ئەمرۆ دەقە، شیعر نییە، دەقە بەشێوەیەکی ستوونی نووسراوە، بەستوونی نووسین بەس نییە بۆ ئەوەی دەق ببێتە شیعر، شیعر ئیستاتیکای خۆی هەیە، دونیا بینی قوڵ و فراوانی هەیە، هەموو کەس نابێتە شاعیر ئەگەر لەفەزای قوڵی شیعر نەتوێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 263
بەختیار محەممەد
به كورتییهكهی: زۆر دهق دهبینم (دهخوێنمهوه) فۆرمێكی جوانی ههیه، بهڵام ڕۆحێكی مردووی له پشته. ڕۆحێک، كه ههژاره له ڕهههندی واتاكان: واتای سیاسی، مێژوویی، ئهفسانهیی، ئایینیی،… تاد. شیعر، كه توانی بهرگی شیعر لهبهر ههموو شتێكدا بكا، ئهوسا دهبێته شیعری ڕاستهقینه.
- توضیحات
- بازدید: 492
قادر نیکپوور
ئهو کاتهی منداڵ زۆر ساوایه، قسهناکات و هیچ نازانێت، پهلهقاژه دهکات بۆ سهربهخۆیی، بۆگهیشتن به مەیل و ویستەکانی. ئەو ههموو هێز و بڕستی خۆی بەکار دێنێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. بێگومان، مندالێک که لهسهر بنەمای ئازادی و سەربەخۆیی پەروەردە بکرێت، مندالیکی سەربەخۆ و خاوەن بیری لێ دهردهچێت.- توضیحات
- بازدید: 941