شرۆڤە
محەمەد محەمەدمرادی
فاتێح سەعیدی هەوڵی داوە لە هەمان مێتۆدی کۆمەڵناسیی ئەدەبیات کەڵک وەرگرێت کە دەکەوێتە ناو گشتیەتی مارکسیزمەوە، بەڵام لام وایە لەگەڵ بیروباوەڕی خۆیدا بڕێک ناکۆکە و لە هەنگاوی یەکەمدا تووشی دوولەتبووێتی و تەنانەت نامۆییشی دەکات. ئەم بابەتە قابیلی گشتاندنە بەو دەگمەن ناسیۆنالیستانەی دیکەیش کە دڵیان لای هونەر و ئەدەب و ڕەخنەیە، چونکە ناسیۆنالیزم لەخۆیدا بەشێوەی ئیمانێنت نە لەناو هونەردا جێگای دەبێتەوە و نە ئەساسەن هونەر لەناو ناسیۆنالیزمدا جێگای دەبێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1489
غەمگین بۆڵى
هەتا نووسەرانى کوردى سۆرانینووس بە کرمانجى نەخوێنرێنەوە و نووسەرانى کوردى کرمانجینووسیش بە سۆرانى نەخوێنرێنەوە، نابنە نووسەرى کورد. بۆیە پتەوکردنى ئەو پردە، پتەوکردنى کولتووری کوردییە و باشترین خزمەتێکە ئێمە بە نووسەرانى نیوەکوردى دەکەین.- توضیحات
- بازدید: 956
سهباح ڕهنجدهر
بەلامەوە گرینگە هەموو ئاستێك ببێتە لایەنگری دەقەكانم، یان نا. بەهای دەربڕینی ئازاد شوێنی نووسینی لە جیهان دۆزیوەتەوە، بە تەواوی مانای ئازادی، ئازادیم لە جۆری بیركردنەوە و هونەرە جوانەكان و چێژی نووسین بۆ خۆم دابین كردووە، ئازادی لەناو هەستیاریی نووسین دەتوێنمەوە، كەسی دووەمیش بەهەمان ئازادی بەڕێوە دەچێت. منی وەك نووسین بەلاوە گرینگە، یان نا. ئەو قەناعەتەشی لا وێنا دەكەم بە هەموو توانای گیانی و هێزی ئەقڵیمەوە ئاماژەكان بە دەربڕین و ناوەندی بەرهەمهێنان بگەیەنم، بارێكی گیانیش لەناوەندی نووسین چێژی هاندانم دەگەیەنێتە پلەی توانەوە و تێكەڵاوبوون بە زۆرێك لە شتەكان.
- توضیحات
- بازدید: 207
دڵشاد کاوانی
دامپەر لە کتێبی "مێژووی زانست"دا باس لە پەیوەندی نێوان ئایینی مەسیحی و ئایین و زانست دەکات، هەروەها باس لە بۆچوونی هەندێک لە مرۆڤناسەکان دەکات. بە بڕوای ئەوان مقاعیەت بە شێوەیەک بەرەو ئایین دەبات، بە شێوەیەکی تر بەرەو زانست. شامانیزم جۆرێکە لە زانینی جیهانی سروشتی ڕۆژهەڵاتییە کۆنەکان و شێوازی ژیانی ماددی و ڕۆحییان کاریگەرییەکی بەردەوامی بەجێهێشتووە. شامان و قەشەی ئەو سەردەمە ڕۆشنبیری سەردەمی خۆیان بوون و سروشت و خودا لە یەکتر جیا نەبوونەوە، بەڵکو لە بیرکردنەوەیاندا تێکەڵ بوون.
- توضیحات
- بازدید: 389
ئهمجهد غوڵامی
شێرکۆ ههر لهم گهڕانهوه و ههر لهم دروستکردنی ماڵی یادهوهرییه دایه که پهلێکی ڕابردوو ڕادهگوێزێ و به چڕکردنهوهی ئۆرگانیزمباوهری له زهماندا ههمدیسان کاتی کارهسات بنیات دهنێتهوه و ناهێڵی ڕابردوو ببێته زهمانێکی چهق بهستووی نۆستالۆژیک و رهنج بردن لهپێناو ئارهزوویهکی ناکامی ڕابردوو. بهڵکوو بهپێش خستنی ڕابردوو بهرهو ئێستای کارهسات، دایدهتهکێنێت له قهرهبووسازی و شوێنی شیاوی تێدا ژیان.
- توضیحات
- بازدید: 1253
هاوڕێ نەهرۆ
مەرجانە وەک کەسایەتی رۆڵی پوزەتیڤی پێسپیردراوەو لە دوو حاڵەت دا یارمەتی عەلی بابا دەدا: یەکەم وەک کەشف کردنی سیمبولەکەو چەواشە کردنی دوژمن. دووەم، وەک کەشف کردنی گۆزەکانی تەروادە کە بەرۆنی داغ هەموویانی لە ناو دا و، دواتریش بە هۆی سەماوە رابەرەکەیان کوشت.
- توضیحات
- بازدید: 1365
هاوڕێ نەهرۆ
لەڕاستی دا ئەم فیلمە سیمبولی یە سەر بە قوتابخانەی واقعیەتی سیحرییە. لەم ڕوانگەوە ئیشی لەسەر کراوە. کار کردن لەسایەی ئەم قوتابخانە زۆر ئاڵۆزە. خوێنەر یا بینەر شارەزایی میژووی میللەتەکە نەبێ ناتوانێ سیمبولەکانی بدوزێتەوە و هەربۆیە تێگەیشتن لێی دژوار دەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 1103
دڵشاد کاوانی
لە کۆتایی بەو ئەنجامە دەگەین، کە ئەندرۆجین، هۆڕۆمێنێکی سرووشتییە و بەڵام لە کاتی تێکچوون و زیادبوون و کەمبوونی لە هەر مرۆڤێکی ئاسایی دا دەیخاتە بارێکی نائاسایی و دەبێتە نەخۆشییەیەکی دەروونی و کاریگەری لەسەر ئاکار و ڕەفتاری مرۆڤ درووست دەکات، ئەم هۆڕمۆنە هەر لە کۆنەوە لە نێو لاشەی مرۆڤەکان دا هەبووە.
- توضیحات
- بازدید: 259
موحسین ئەمینزادە
ئارێنت لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا عاشق بوو. لەو کاتەدا لە ساڵی ١٩٢٤ ناوی پرۆفیسۆری فەلسەفە بە ناوی مارتن هایدگەر دەکەوێتە سەر زمانەکان و هانا لەگەڵیدا فەلسەفەی خوێند. شێوازی وانەوتنەوە و پۆلەکانی هایدگەر لە سەرانسەری ئەوروپادا بەناوبانگ بوون. هایدگەر لەو کەسانە نەبوو کە کۆمەڵێک زانیاری فەلسەفی بداتە قوتابیەکەی، بەڵکو لە پۆلەکەیدا فەلسەفەی دەکرد. وەک ئەوەی بیەوێت وەک شانۆیەک فەلسەفە "ئەدا" به کات. لەبەردەم خوێندکارەکانیدا "بیری" دەکردەوە. دەوترێت ئەو قسانەی ئەو دەیڵێت و خاوەنی ئەو قسانە لەبەردەم چاوتدا زیندوو دەبوونەوه. بۆ نموونە کاتێک دەیویست قسەیەکی ئەرستۆ بڵێت، چیرۆکەکەی وا دەگێڕایەوە هەروەکو ئەوەی ئەرستۆ زیندوو بووبێتەوە و، قسەت لەگەڵ بکات!
- توضیحات
- بازدید: 300
موحسین ئەمینزادە
لێرەدا بۆچوونی ئارێنت لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی 'کانت'دایە کە دەڵێت نیشاندان و دەرکەوتن واتە بوون! ئەو کەسەی کە دیارنیه، ونه! تەنانەت ئەگەر لە ڕووی بایۆلۆژیشەوە بوونی هەبێت! ئارێنت دەڵێت ئێمە دەستمان بە جەوهەری شتەکان نەگەیشتووە، ئەوەی دەبینرێت ڕەهەندەکانن، بۆ نموونە ڕەنگی شتێک یان ڕووکارەکەی! بۆیە بە بڕوای ئارێنت، جیهان کۆمەڵێک لەم پەیوەندییە، لەم بوارانەدا، کە ناسنامەی تاکیش دەپارێزێت. ئێمە بە پاراستنی ناسنامەی تاکەکەسی خۆمان، شوناسێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەدۆزینەوە.
- توضیحات
- بازدید: 214