شرۆڤە

ستراتیژی ناونیشان و...

دیار لەتیف

لە دەرەنجامدا ئەوەی لە ئەزموونی شیعریی سەباح ڕەنجدەر بۆمان یەكانگیر دەبێتەوە، ئەوەیە بایەخێكی باشی بە ڕەگەزی ناونیشان داوە و مامەڵەی بازاڕگەری لەگەڵ ناونیشاندا نەكردووە. ناونیشان لای ئەم شاعیرە بەپێی قەبارەی دەقە و زیادەڕەوی و فریودان نابینرێت.

سلافیۆ ژیژەک و سێکس

رزگار عەلی

نەخێر ئەمە حاڵەتێکى گاڵتەجارى نییە ئەمە ئەوەیە کە لاکان دەڵێت: ((هیچ پەیوەندییەکى سێکسى بوونى نییە)) ئەمە عیشقە، ئەمە دۆنادۆنییە، ئەمە عەوداڵبوونى جەستەیە بە دواى ڕۆح و دۆزینەوەیەتى، ئەمە ئەوپەرى تەجەلابوونى عیشقە و گەڕانەوەى جەستەیە بۆ ماڵە ئەسڵەکەى خۆى.

سنوورداریی وشەسازییەکان

 

ئیسماعیل بابانی

ئەم سنوورداریە دەستی شاعیر دەگرێت لە داهێنان، وەك چۆن مەلی خەیاڵی بێ سنوور دەفڕێت، هەرواش دەبێت توانای وشەسازیی شاعیر هەمیشە جیاواز و لە نوێبوونەوەدا بێت، ئەم خولانەوەیە لە بازنەی ئەو چەند زاراوەیەدا دنیابینی شاعیریش زۆر سنووردار دەکەن.

سه‌فه‌ر به‌ره‌و ئه‌ودیوی بوون

ئارام سدیق

رۆمانه‌كه‌ بەسەرهاتی دوو برای خەیاڵی دەگێڕێتەوه‌، کە سەرەڕای ئەوەی لە دایکێک له‌ دایك ده‌بن و دوانه‌ن، بەڵام هەر یه‌كه‌یان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان لە یەکێک لە مەمکەکانی دایکی شیر ده‌خوات و ئەمەش چارەنووس و رێگای ژیانی ئەم دوو برایه‌ له‌ یه‌كدی جیا دەکاتەوە. رۆمانەکە سەفەری دوو برایە به‌نێو بووندا و نووسه‌ر كه‌شێكی فه‌نتازی له‌نێو فه‌زای گشتی رۆمانه‌كه‌دا خولقاندووه‌. نووسەر بە جوانی بیرۆکەی فەلسەفی لەسەر ژیان و بوون، به‌ هه‌ناسه‌یه‌كی شاعیرانە له‌نێو رۆمانه‌كه‌دا نه‌خشاندووه‌ و هه‌ر ئه‌م زمانه‌ شیعرییه‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ دیاره‌كانی ئه‌م ده‌قه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. 

سه‌فه‌رێک بۆ هۆنراوه‌کانی نالی

سەلیم حەقیقی

ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌گران زمانی نالی به‌ ناڕێک و تێکه‌لاوێک له‌ زمانه‌کانی کوردی، فارسی و عەره‌بی ده‌زانن به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێ که‌ نالی زیاتر له‌ ١٥٠ساڵ پێشتر ئه‌م هۆنراوانه‌ی نووسیون! ئه‌و کات زمانی کوردی له‌وپه‌ڕی بێکه‌سی و غه‌واره‌یی دابووه‌.

سەبارەت بە کۆڕی ڕەخنەیی گروپی کریتیک

فاتح سەعیدی 

شێوازێک کە لە زۆربەی توێژینەکاندا دەردەکەوت و پێشتر، لانیکەم وا دەردەکەوت، مێتۆد یان خوێندنەوەیەکی دیاریکراویان بۆ هەڵسەنگاندنی چیرۆکەکان هەڵبژاردبوو، نزیکە لەو باسەیە کە ئادۆرنۆ لە زاراوەی "ڕەخنەگرتنی ناوخۆجێگر" مەبەستیەتی. لە ڕوانگەی ئادۆرنۆوە ڕەخنەگرتن لەسەر بنەمای ئەو بابەتەی کە ڕەخنەی لێ‌دەگیریت ساز دەبێت، نەک ئەوەی ڕەخنەگر هەندێک ڕێسای نەگۆڕ و پێشوەخت ئامادەکراو بەسەر ئۆبژەی توێژینەوەدا بسەپێنێت.

 

سەردەمى گریانى بەلقیس، سەردەمى گریانى هەموومان

محەمەد تەها حوسێن

بەغدا لەم ڕۆمانەدا هەم ڕاستیە و هەم بەکاربردنێکى میتافۆڕیانەشە، ڕاستیە چون عەشقێکى بێ ئاکامى تیا ڕوودەدات و کۆتاییەکەشى خۆکوشتن و خنکانێکە هەرگیز جارێکى تر نابنەوە ئەو دوو پەپوولەیەى دەست لە ملانێى یەکتر بوون.

 

سەرهەڵدانەوەی ئوسولییەت

 

ئاوات محه‌مه‌د

له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ وتوومانه‌ توڕه‌یی ماڵ کاول ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وام توڕه‌ ده‌کرێین‌و ئێمه‌ش ماڵه‌کانمان ده‌که‌ین به‌ قوربانی ئه‌و توڕه‌بوونه‌ له‌ توڕه‌بوون زیاتر هیچی تر بۆ ئیمه‌ ناهێڵنه‌وه‌. جا ده‌کرێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئیستا، ئه‌م حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپه‌ توندڕه‌وه‌کان دژی هه‌موو به‌ها جوانه‌کان له‌ویوه‌ ته‌ماشا بکه‌ین.

سەرەگێژەی لێشاوی شیعرەکانی ئەمڕۆ

لەتیف حامید

ئەمەیە وا لە بەشێك لە خوێنەران دەکات گومان لە زۆربەی شیعری ئەمڕۆ بکەن و تەنانەت بایکۆتی بکەن، چونکە خوێنەر نەك هیچ چەشەی وێژەو ئیستاتیك لەم نووسینە بە ناو شیعرە ناکات، بەڵکو ئەو پرسیارەی لا دروست دەبێت کە ئایا بۆچی شیعر هێندە سادە و بێ ئەرزش بووە.

سەفەرێکی گشتێنراو

دیار لەتیف

بەر جۆر و شێوەیەک لە فەزای شیعر، گێڕانەوەی یاداشتی و چیرۆکی دەکەوین، بەڵام هاوزەمان بیرمان نەچێت لە دواییدا دەگەینە پنتێک، یەک لەو تێبینییەی زەروورە باس بکرێت، ئەوەیە کە، کەمتر بەر شیعرییەت دەکەوین.

سووک کردنی وشە لە کلتوردا

فەڕۆخ نێعمەتپوور

کەواتە با وشە بەکەم نەگرین و وەک دیاردەی دووهەم لە ئاست کردەدا سەیری نەکەین. وشە ئەگەر تەنانەت هەموو شتێکیش نەبێت، لانیکەم بەشێکی یەکجار گرینگی سیناریۆکە پێکدەهێنێ. لەبیرمان بێت زۆرتر ئەو کردانە بە ئاکام گەیشتوون وا رێزی گەورەیان بۆ وشە (واتە بیر) هەبووە.  

سيماكانى ده‌ربڕينگه‌رايى له‌ شيعرى سه‌بـاح ڕه‌نجده‌ردا

ئاری عوسمان خەیات

ئه‌و ته‌له‌گرافيبوونه‌ى زمانى شيعريى به‌لاى ڕه‌نجده‌ره‌وه‌، له‌و ڕوانگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌، كه‌ پێىوايه‌ ((شيعر له‌ منداڵدانى زماندا گيانى دێته‌به‌ر و هێزى‌ ڕاسته‌قينه‌ى شاعير له‌و زمانه‌دايه‌، كه‌ شيعرييه‌تى تێدا ئاشكرا ده‌كات، نه‌ك له‌و زمانه‌ى ژيانى ڕۆژانه‌ى پێ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

سیحری وشە لە ڕۆمانی بە ڕێگاوە

دابین کامران کریم شارەزا

بەڕێگاوە لەو ڕۆمانانەیە کە لەو شێوازەی دواییانە و سەرەڕای بوونی چیرۆکێکی دوورودرێژ و هەبوونی چەندین کارەکتەر لە ناویدا، هەروەها گرێدراویی زۆرێک لەو ڕوداوەکان بە یەکەوە، کەچی هێشتا بە ئاسانی سیحر لە خوێنەرەکانی دەکات و بە ئاسانییش پەلکێشیان دەکاتە ناو ڕووداوەکانیەوە.

سیماکانی شیعری هاوچه‌رخی کوردی

م. ب. ع

یهکێکی تر لهکێشه بهربڵاوهکانی شیعری ئهمڕۆی کوردی که له رهونهق و بههاکانی کهم دهکاتهوه، ههر ئهوهنییه تهنیا جهخت لهسهر یهك لایهن و رهگهزو توخمی شیعری دهکرێت، بهڵکو ناتوانرێت بهرگی خودو ئهزمون و موعاناتهکانی جیبهێڵێت و ببێتهخودێکی گشتی، یان لهزاتهوه ببێته بابهتیی.

سێ سوریالیە خەون

 

 ئاسۆ حمد ساڵیح

گەر لە شەوە درێژەکانی بێ کارەباییدا لەبەر چرا ئاوڕێك بەلای پەڕتووکە بێ شومارە چاپکراوە کوردیەکاندا نەدەینەوە، ئەی کەی دەبێت زیهنمان جارێکی تر سواغ بدەینەوە بە تیشکی پیتە جۆراوجۆرەکان؟ خۆ ناشکرێت بڵێین هەموو ئەو پەڕتووکانە زۆرو زەبەندەیەکن و تەنیا بۆ بەرژەوەندی مادی و شوهرەت نووسراون!