شرۆڤە

زەمەن لە گێڕانەوەدا

فەڕۆخ نێعمەتپوور

وەک گوترا بە هۆی فۆڕمی هاوبەشی "ئیستا" و "داهاتوو" لە زمانی کوردیدا، گوێگر ئەو سەرنجەیشی تێدا دروست دەبێ کە رەنگە ئەمە چیرۆکێک بێت کە بەڵێنە لە داهاتوودا رووبدات و بۆیە ئەندێشەی بەرگری کردن لە روودانی کارەسات تێیدا پێک بێت. بە گشتی ئەگەرچی گوێگر دەزانی کە چیرۆکەکە سەرەڕای بە کاربرانی فۆڕمی ئێستا لە راستیدا رووی داوە و ئیدی تەواو بووە، بەڵام جوڵەیەکیشی (لە فۆڕمی ئەندێشە) تێدا پێک دێت بۆ کردەیەک لە پێناوی گۆڕینی حەقیقەت.

زیندانەکەی سەرۆک،گیرۆدەیی...

ئازاد کەریمی 

کورتە چیرۆکی" زیندانی سەرۆک" خوێنەر ناهێنێتە پێکەنین، خوێنەر ناکاتە گریان، تووڕەیشی ناکات بۆ ئەوەی جوێن بدات بە سەرۆک و ئاگری تووڕە بوونی دامرکێنێ، هەستی خەمخۆری و یەکبوونیش سەبارەت بە چارەڕەشیی مێژوویی سەرۆکیش لە دڵی خوێنەردا نابزوێنێ... سەرۆک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرۆکە... وەک سەرۆکی چیرۆکی زیندانی سەرۆک... هەر ئەوەندە.

ڕایەڵەکانی پەیوەندی لە شیعری...

عەلی شێخ عومەر

ڕۆڵی ڕێکەوت لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەکان دا، گرێدانی بە شوێنکاتەوە، چڕکردنەوەی بیرۆکەی گشتی دەق، خۆی لە ئامێزی وێنەکێشانی کەسایەتیەکاندا ساغدەکاتەوە، کاتێ ڕۆژگار بە ڕێکەوت، لە شوێنێکدا کۆیاندەکاتەوە، شوێنەکە، پێدەچێ ڕۆژهەڵات بێت، زێدێک بێت، پێشبینی ئەوەی لێناکرێ، وێنەی کەسێکی بریندار هەڵگرێ

ڕەهەندەکانی (مستەر گرینۆک) لە ڕۆمانی هەورەکانی دانیال دا

عەلی شێخ عومەر

دوو دیوی یەک پوولن، بێ یەک ناژین دیوێکی شکستە و ئەوی تریان سەرکەوتنە، یەکێکی گریانە، بارانە ئەوی تری هاوارو گرمەیە، تووڕەبوونە بەوەی ڕووداو هەیە بەڵام گۆرَان نییە، مێژوو بە هەمان شێوە خۆی دووپات دەکاتەوە.

ڕووداو و سەرچاوەی سرووشی شیعری

 حەکیم مەلا ساڵح

لەم بەرھەمانەدا ھەست دەکرێت، کە شاعیر چاوی سانسۆری لەسەر چۆنیەتی نووسینی خۆی ڕاگرتووە، بۆیە پەنا دەباتە بەر وشە و دەستەواژەگەلێک، کە پڕ لە واتا و دەلالاتی خۆیانن. سانسۆر مەرج نییە چاوی دەستەڵاتداری زۆردار بێت، شاعیر دەتوانێت خۆیشی سانسۆر لەسەر خۆی دابنێت. واتە دەبێت ئاگای لە خۆی بێت، چۆن دەست بۆ وشە و رستە دەبات و شیعری پێ دروست دەکات

ڕۆشنبیرانی زانستە ئینسانییەکان

 

 

 و: ئیبراهیم ئیسماعیل پوور (شەماڵ) 

بەڵام کاتێک کە باس لە پشتیوانی گشتی لە خوێندنی باڵا دێتە ئاراوە، لە سەر ئەم ئەرکە کۆمەڵایەتییە زۆر باس ناکرێ. ناتوانین بە لێژنەی باوەڕپێکراوان و کۆمیسیۆنی دەوڵەتی و کۆمیسیۆنەکانی تری لەم چەشنە بڵێین کە ئەرکی ئێمە هاندان و مەجبوورکردنی کۆمەڵگایە بۆ هەست بە خەتاکاربوون وتێکدانی هاوسەنگی. ناتوانین بەو کەسانەی کە ماڵیات دەدەن، بڵێین ئێمە دابمەزرێنن تا کار بۆ ئەوە بکەین کە منداڵەکانتان جیاواز لە خۆتان بیر بکەنەوە. 

ڕۆشنبیریی کوردی، بوارێکی لەبار بۆ شاڕڵاتانیزم (٢)

محەمەد محەمەدمرادی

لە وەرگێڕانی ئەم وتارە بۆمان دەردەکەوێ کە پێشڕەو چەندە فارسی دەزانێ. ڕەنگە لە وەرگێڕانی ڕستەگەلی سادە و هەواڵیدا بێکێشە بێت بەڵام هەرکە بگات بە ڕستەیەکی بڕێک ئاڵۆز یاخود ئیدیۆم و دەستەواژەیەکی لێکدراو ئیتر سەری لێدەشێوێت.

ڕیشۆڵە یان ڕەشەباڵندە؟ کاکە زاموا...

پەری عەبدوڵڵا نامق

ئەوەی جێی سەرنج و ئەسەفە ئەوەیە کە سەرلەبەری ئەم شیعرە جوانە و ئەم باڵندە ناوازەیە کە لەم شیعرەدا هاتووە لە لایەن کاك زاموا محەمەدەوە بەهەڵە وەرگێڕدراوەو کراوە بە ریشۆڵەو لە ماڵپەڕی گەلاوێژی رۆژی ٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٠دا لە بەشی هۆنراوەدا بڵاوکراوەتەوە.

ڕێزگرتن لە شیعر

  

سەباح ڕەنجدەر

 شیعری کوردی پاڵەوانی زۆر تێدایە، بەڵام ئەستێرەی تێدا نییە. واتە: پاڵەوان تەمەنی کورتە و زوو بێ شوێنەوار دەمێنێتەوە و دەمرێت، بەڵام ئەستێرە تەمەنی درێژە و شوێنەواری لەناو کۆمەڵگا دەمێنێتەوە و وەک نموونەیەکی پڕاوپڕ بە ڕووناکییەوە دەژی.

 

ژانری شێعر و گرفتەکانی

 

محەمەد ئەدیبی ـ بۆکان

لەم یەک دوو دەیەی ئاخریدا شێعر و هۆنراوە داکشانی بە خۆیەوە بینیوە و شەیدایانی هۆنراوە وەک جاران مۆمی هەستیان بە ئاگری ئەوێستایی شێعر داناگیرسێ و شەپۆلانی پڕ لە جۆششی شێعر تاسە و مەیل کەیل ناکەن. بۆچی وەک جاران خوێنەران بە لەزەوە هەڵناکوتنە سەر سنگی شێعر و لەو خوانە پڕ پیت و بەرەکەتە داوای بەش و حەسانەوە ناکەن.

ژنێکی منگنی شێرزاد حەسەن یان پیاوێکی گرگن

شەوانی باکۆو بەزاندنی هێڵی سوور)

دڵشاد کاوانی

وێناکردنی سەرجەم ژنانی شارە لە بەردەم هات و چوونیان بۆ قەسابییە کەی پیرە و کەم کردنەوەی بێ بەهاکردنی ڕەوشتییان لە لایەن شێرزاد حەسەنەوە لەسەر زاری پیرەی قەساب بەمەش هەموو ژنان دەخاتە ژێر گومانی ڕەوشتییەوە ئەمەش کارێکی کرێتی و نابەجێیە دەبووایە بیری نووسەر زۆرتر بڕی کردبووایە نەوەک تەنیا دروست کردنی سەردی گێڕانەوە.

ژیان، ناسین و پرۆسەی ئەزموونێکی بەردەوام

فەرهاد بهێشتی

بەنرخترین ئەزموونەکانی ئێمە بۆ گەیشتن بە لووتکە لەمێژوودایە بۆیە دەنکە بەفر سات لەداوی سات بیرەوەرییەکانی لێکدەداتەوە و بەشانازییەوە باس لە سەفەری خۆی دەکات. نووسەر لەزمانی چیرۆکەوە جارێکیتر پێماندەڵێت کە نابێت هەرگیز فەرامۆشی بکەین گەورەترین ئەزموونەکانی دەنکە بەفر لە سەفەردا بوو نەک لە مانەوە و بێدەنگیدا.

ژیاننامە

عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا

بەکورتی نیتشە لەو کتێبەدا روو لە رابردوو دەکات، وەک چۆن پەی بە داھاتووش دەبات، لە ھەردوو باریشدا ژیانی دەقی پێشوو لەلایەک و دەقی سەرەکی لەلایەکی دیکە بەرجەستە دەکاتەوە، بەو مانایە دەشێ ئەو بیۆگرافیایە وەک ساتەوەختێک لە ئێستا تەماشا بکەین.

ستانداری جیهانی شیعرو زیکری قه‌وزه‌کان

 

بابی ئاکرێ

له‌ حاڵی پێشه‌وا کاکه‌ییدا شته‌کان جیاوازترن، به‌ گشتی گه‌ر شیعره‌کانی پێشه‌وا کاکه‌یی بخوێنینه‌وه‌ ده‌بیین شتگه‌لێکی زۆری ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ره‌وتی گشتی نووسینی شیعری ئه‌مڕۆ، که‌ دوو ده‌ردی کوشنده‌ی (راسته‌وخۆیی) و (زمان ساده‌) مۆرکداریان ده‌کات.

ستایلی شیعریی...

 سۆران محەمەد

ساتایەر یان  ئایرۆنیك، زیاتر لەمەڕ قۆشمەپێکردن و نارەزایی دەهۆنرێتەوە، وەك خستنە ڕووی لایەنی گاڵتەجاڕیی شتێك یان ڕووداوێك یان کەسێك چ لە رووی ناتەبایی یان ستەم یان هەڵەوە بێت، لە پێناو  ئاماژەپێدانی یان نەهێشتنی، یاخود دامرکاندنەوەی باری نائارامی دەروون بەو دەربڕینانە.