شرۆڤە
عەبدولموتەلیب عبدوڵڵا
شۆڕش هەر تەنها بە شوێن گۆڕینى دەسەڵاتەوە نییە، بەڵکو پرۆژەى جۆراوجۆرى مرۆیى لە خۆدا هەڵگرتووە، شۆڕش لەسەر پاشکۆیەتى رۆنانرێ، بەڵکو دەبێت لە دۆخێکى شۆڕشگێڕانەدا بژى، شۆڕش و هەڵچوون لێرەدا لێک‌جیا دەبنەوە، بەڵام هەتا ئێستاش کەس بیرى لەو هەموو شکستە مێژووییانە نەکردۆتەوە، کەس نەهات شۆڕش و پاشکۆیەتى بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە
- توضیحات
- بازدید: 714
وریا وه‌لی
وێڕای ئه‌وه‌ی سێ ده‌نگی جیاواز له ناو رۆمانه‌کدا ده‌بیسترێت (که‌سی دووه‌می تاک، که‌سی یه‌که‌می تاك، مه‌نه‌لۆژی ناوه‌کی)، به‌ڵام هه‌ستێکی به‌هێزم بۆ دروست بوو به‌وه‌ی شێوازێکی ده‌گمه‌نی ته‌کنکی (فلاش باك) له‌و رۆمانه‌دا به‌کارهاتووه، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر گه‌ر زۆر وریا نه‌بێت ئه‌وا زه‌مه‌نه‌کانی لێ تێك ده‌چێت، چونکه بازدانێکی سه‌یرو تێکه‌ڵکردنێکی هونه‌ری ناوازه‌ی تیا ده‌بینرێت له شوێن و کات و رووداوه‌کاندا.
- توضیحات
- بازدید: 1312
سمکۆ محەممەد
نموونه‌ی په‌راوێزخستنی چه‌ند كارێكته‌ری ناسراوی ناو ئه‌ده‌ب، سه‌لێمنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ئه‌لبێر كامۆ نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت و له‌راستیدا مافی نیكۆز كازانتزاكی بوو وه‌ریبگرێ، به ئه‌رنجامی ئه‌وه‌بوو كه كامۆ له‌گه‌ڵ شه‌پۆله سیاسییه‌كه ده‌ڕۆیشت و ده‌یزانی له‌نێو ئه‌و مه‌حفه‌له گه‌مه بكات و به رۆمانی (مرۆڤی یاخی)، نۆبڵی وه‌رگرت كه دژایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ بوو،
- توضیحات
- بازدید: 599
سەدیق سەعید رواندزی
پەشێو ئەگەر چی بە جەستە، لە مەنفا دەژیت، بەڵام بەڕوح، بە خەیاڵ و بیرکردنەوە، خەیاڵی هەر لای نیشتمانە. ئەو ئەگەر نەتوانێت، بگەڕێتەوە نیشتمان، ئەوا نیشتمان، بە هەموو بوونەکانیەوە، دێنێتە نێو ناخی خۆی. بۆیە هەموو ئەو کاتانەى لە مەنفایە، هەست ناکات لەوڵات دوور کەوتۆتەوە. بەڵکو هەر بە خەیاڵی ئەو کاتانە دەژیت، کە لە نیشتمان بوە.
- توضیحات
- بازدید: 1281
مطالعه بیش‌تر: پەشێو لە نێوان توڕەیی (ئێرە) و غەریبی (ئەوێ) دا
سەدیق سەعید رواندزی
پەشێو باکى بە بیر کردنەوەى ئەوان و ترسی ئەوان نییە. بۆیە بە ئاشکرا، باس لەوە دەکات کە خوێن و مەرەکەبی شیعر نووسین تێکەڵاو دەکات و لە پێناو ئازادی و سەربەستی نەتەوەکەیی و ژیانێکى شکۆمەندانەتر بۆ مرۆڤەکان، ئامادەیە قوربانى بە خۆی بدات.- توضیحات
- بازدید: 973
رەزا شـوان
کۆتـایی رۆمانەکەشی وەکو مەرجێک لە مەرجەکانی چـیرۆک و رۆمـان بۆ منـداڵان بە خۆشی کۆتایی پی هـێناوە. هەمـوو شاکارە رۆمانەکانی جیهـانیش بـۆ منـداڵان، کۆتایی رۆمـانەکانیان بە سەرکــەوتـنی پاڵـەوانەکە و بەخـۆشی و شـادی کـۆتـاییـان پێهـێناون.
- توضیحات
- بازدید: 317
مطالعه بیش‌تر: پەیام ئیبراهـیم و رۆمانی نازیلـێی مانگ و شازادەی خـۆر
د.عوسمان یاسین
سەباح رەنجدەر نەهاتووە ئەو چەند دێرە شیعرەى رۆمی بکاتە دەروازەى شیعرەکەى خۆى، بەلام بۆ دەرخستنى ئەم حالەتە فونابوونە دێرە شیعرێکى دیکەى ڕۆمى لە سروودى نەیدا فریاى دەکەوێت، کە هیچ باسى سووتان ناکات، بەڵام شاعیر هەمان ئاکامى فەنابوونى لێ هەڵدەوێنجێنێ.
- توضیحات
- بازدید: 1146
راميار حسه‌يني
ئامانجی ئێمە روون کردنەوە و تیشک خستنە سەر کۆمەڵێك شت / بوون کە شاعێر لەم شیعرانەیدا ئاماژەی پێکردووە و بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاون لە شیعرەکانی، چما بە بێ ئەم چەمک و وشانە شیعر نووسین لای ئەم شاعێرە نەکردەیە و بە بێ بوونی ئەم چەمک و زاراوانە ئەستەمە بتوانێ قەڵەم بخاتە سەر کاغەز.
- توضیحات
- بازدید: 1713
توێژەینەوە: هیڤی عمر یاسین
لە چیرۆکەکەدا ململانێکان درێژەی هەیە و کۆتایی نایەن، چونکە تا ئیمپراتۆریاکە لەژێر زۆڵم و ستەمی پیاوسالاری ڕزگاری کرا، خۆی لە ژێر ستەمی ژناندا بینییەوە، بەمەش ململانێکان زیاتر درێژەی کێشا، کاوانی ئیژێت ”هەڵبژاردنی سەرۆکێک لە ڕەگەزی مێ، پیاوانی چاویلکە لە چاو، پۆشتە و ڕووت و ڕەجال، زانا و نەزان، ڕۆشنبیر و کولەوار، دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵاتی تەنگی پێ هەڵچنیبوون، هەراسانببوون“.
- توضیحات
- بازدید: 444
مطالعه بیش‌تر: پیاوسالاری و ژنسالاری لە چیرۆکی “ئیمپراتۆریای ژن”
دڵشاد کاوانی
لە کۆتایی دا سەرئەنجام بەوە گەیشتین کە کتێبی پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکدا لە ڕووی شکڵییەوە، تایبەت کراوە بە حاجی تۆفیقی هەمزاغەی مەسرەف، بەڵام لە ناوەڕۆک و فۆرم دا، بۆ کۆچی دوو شاعیر لە دوو کات و زەمەنی جودا دەگەڕێتەوە و کەمترین زانیاری و سەرەداوی دەق و دەستنووس و مەبەست و ئاکامەکانی لە بارەی شاعیرەوە دەپێکێت.
- توضیحات
- بازدید: 186