چیرۆک
رزگار لوتفی
وەک بوولێڵی بەیان لام ناڕوونە کە باوکم هەمیشە دەیگووت: یاخودا جوولەکەکانی فەلەستینیش رێ‌یان نەکەوێتە نووسینگەی ئەو سمێڵ سوورە لە خودا بێخەبەرە! ناگا هەنگاو بنێتە هۆڵی نووسینگەکەوە لە مێژە گووردراوە و کەوڵکراوە و پێستەکەی لە مەزادخانەکاندا خراوەتە مەزاد! باوکم ئەیگووت: نەخەڵەتابن واهەست بکەن تەزبێحە درێژەکەی دەستی تەزبێحە! گەوج مەبن، مە!
- توضیحات
- بازدید: 1714
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چەکدارەکانیش بە رۆژ لە سەر چیمەنتۆی مەنبەعەکە کۆدەبنەوە و خەون بە زێدی خۆیانەوە دەبینن. ئەوان کە قەت بیریان لەوە نەدەکردەوە رۆژێک لە رۆژان ببن بە میوان و دراوسێی مردووەکان و لەوێوە لە سەر قەبرستان ـ گردێکەوە بەرگری لە نیشتمان بکەن، کە شەویان لێدێت لە ترسی مردوو دەچنە سەنگەرەکانیانەوە و بەزەییان بەو هاوڕێیانەیاندا دێتەوە کە ناچارن تا سبەی بە چەکێکەوە نیگابانی بدەن. ئەو چەکانەی قەت ناتوانن هیچ مردوویەک دیسان بمرێننەوە، یان بکوژنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1589
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جەللاد لە پشت پەنجەرە لێڵەکانەوە لە کاتێکدا لە گەڵ جەستەی ژنێکی سۆزانی کایەی دەکرد، بزەیەک گرتی و سوپاسی خاکی کرد کە دەتوانێ وەها رۆڵی دژبەیەک بگێڕێ. خاکێک کە مرۆڤەکان هەڵکەنێ و لە گەڵ خۆی وەک تۆزی دەم با بیانبا و دوواتریش وەک بەردێک کە لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوار، دیسان بیانهێنێتەوە. جەللاد ئەگەرچی لە سێحری خاک نەدەگەیشت، بەڵام دەیزانی کە بە بێ خاک، گەڕان بە دەوری هەتاودا نەدەکرا و مەحاڵ بوو.
- توضیحات
- بازدید: 1798
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رقی لە خۆیەتی،... رقی لە خۆی دەبێتەوە. ئەو نەدەبوا دەرگای فەیسبووکی بۆ ئەم وێنانە کردبایەوە. ئەو هەر ئەو ساڵانەی وا بە قەڵەمبازی گەورە و بە زەڕەبینی بچووک لە گیرفانیدا لە سنوورەکان پەڕییبووەوە، دەبوا چارەنووسی خۆی لەوێ لە داهاتوودا بینیبایەوە. ئەو دەبوا ئەو کات قاچاخچییەکان دەیانگوت "ئێرە سنوورە!" سنوورەکانی بینیبا. سوێند دەخوا و بەڵێن بە خۆی دەدا کە یەک جار بۆ هەمیشە باوەڕ بە سنوورەکان بێنێ.
- توضیحات
- بازدید: 1710
سامان حسینی
دڵنیام هه‌ر ئێستا كه من ئه‌م ئه‌زموونه دۆڕاوهم به كۆڵی ماندوومدا داوه له شه‌وێكی زستانیدا به ملوێنها زارۆكی وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆم له كاتێكدا باوكیان چیرۆكی "یهزدانو شه‌یتان"یان بۆ ئه‌گێڕێته‌وه سه‌رله‌سه‌ر ڕان و له گوێی سۆبهیهكیپهتڕۆڵی خه‌ون به یاخیبونێكی شه‌یتانیه‌وه ئهبیننو دڵگرانن له بێبه‌زه‌یی بوونی خوداوهندگارو خه‌می ئه‌وه له ئارادایه ئه‌وانیش هه‌ر هه‌مان ئه‌زمون و سه‌راب‌و دۆڕان و مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی ئه‌و دووپات بكه‌نه‌وه.
- توضیحات
- بازدید: 1694
گۆران ڕه‌ئوف
ئێمه زۆر جار میوانى ئه‌و بووین به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه ماڵیان خامۆشییه‌كى ترسناكى لێ ده‌چۆڕا! كه‌چوینه ژوره‌كه‌ى، بۆنێكى ته‌واو ناخۆش ده‌هات، ئه‌و هێشتا له‌سه‌ر چرپاكه‌ى بوو، وه‌ك هه‌میشه ژوره‌كه‌ى شپرزبوو، چاوه‌كانى هێشتا كرابونه‌وه، وێنه‌ى دایك و باوكى و دوبراكه‌ى له‌سه‌ر سنگى بوون، ده‌ستى ڕاستى دو كاغه‌زى تێدابوو، كه‌من پێشتر بینیبووم، نامه‌بوون، دو نامه كه‌كاتى خۆى بۆ خانمێكى نوسیون، خانمێك كه به‌ته‌واوى مامۆستا قاسمى هاوڕێم عاشقى بوو.
- توضیحات
- بازدید: 1596
رزگار لوتفی
دواتر بە عادەتی خۆی و بە ریز، چی دەرگای جۆراوجۆری ناو مۆبەقەکەمانە، یەکە بە یەکە دەیانکاتەوە و ورد لێیان دەڕوانێ. پاشان بە ئەسپایی پێیانەوە دەدادەتەوە. مۆبەقەکە جێ دێڵێ. بە پەنامدا تێدەپەڕێ. دەچێتە بەر پەنجەرەی هاڵەکەمان. دەستی دەنێتە پشتی. لە ناخەوە دەکوڵێت و سەرسەختانە لە پاییزە بارانی کۆڵان دەڕوانێت. ئەو پاییزە بارانەی چی تر نامباتەوە ناو پارکە گشتییەکەی شار.
- توضیحات
- بازدید: 1746
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاری ئەو کاسە کێشییە. لە نێوان کۆگای قوڕەکە هەتا دیوارەکە شوێنی راوەستان و هات و چۆی ئەوە. لەوە زیاتر ناتوانێ دوور بکەوێتەوە. ئەو دیوارەیش وا کورەکە لە بەریدا رادەوەستێ، دوو مەترێک لەم دوورە. موبایلەکەیش ئەوەندە گەورە نیە کە بتوانێ بە رێکەوتیش بێت ئەوەی ببینێت کە لە ناویدا روودەدات. تازە لەو هەوا گەش و روونەیشدا ئیتر یەکجار زەحمەتتر.
- توضیحات
- بازدید: 1670
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
نازانم چۆن بوو کەس نەیبینین، خێرا بە مڵچەمڵچ نەختێک گۆشتی ساردی مریشک و پەتاتەی کوڵاومان خوارد، چامان بەسەرا کرد، ئیتر باری خۆشی قسەکردنمان نەمابوو. تەنیا حەزمدەکرد وەک سەگ حەچولوور کەم. خۆزگەم دەخواست کەسێک بهاتایە و ببوایە بە هاوڕێم و بیوتایە کە من کەسێکی بێکەڵک نیم تا خوشکم ئەوەندە لەمن بێزار نەبوایە.
- توضیحات
- بازدید: 1885
وه‌رگێڕ: مه‌نیژه میرموکری
ته‌ته‌ر هه‌واڵی هێنابۆوه که باوکیان له خاکی ئیتالیا په‌کیکه‌وتووه. شتێکی نامۆ، نوێ، بێگانه که هیچ بۆ تێگه‌یشتن نەدەبوو له بهرامبهرییاندا قووتببۆوه. به‌رز و پان له‌وێ ڕاوه‌ستابوو. نه ڕوخسار، نه چاو و نه ده‌می هه‌بوو. خه‌ڵکی هیچ شوێن و مڵکی هیچ شتێ نه‌بوو. نه هی ئه‌و ژیانه پڕ له هه‌ڵا و ههنگامهیهی به‌ر ده‌رکی کلیسا و نه هی شه‌قام. نه هی ئه‌و تاریکییه گه‌رمه‌ی شه‌وه دووره‌کان و نه هی چیرۆکه‌کان.
- توضیحات
- بازدید: 1793