چیرۆک

سەرلەبەری مێژووی ئاڵمان و ژاپۆن


ریچارد براتیگان
لەئینگلیزیەوە: عەتا میرەکی

حەفتەی یەکەم و دووەم کە لەو مۆتێلەدا بووین زۆر ئازاردەر بوو. دەنگی ناڵەیان دەبووە هۆی بێزاری، بەڵام دوایی لەگەڵی راهاتم وەکوو هەر دەنگێکی تر: نەغمەی باڵندەیەک لەسەر دارێک یان فیکەی بانگهێشت بۆ خواردنی نەهار یان دەنگی رادیۆ یان دەنگی تێپەڕینی لۆرییەک یان دەنگی ئینسان یان کاتی بۆ خواردنی شام بانگت دەکەن، یان هەر دەنگێکی تر.

 

دیژاڤو

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 بەڵام کاتێک بە دەریا گەیشت، ئەو دەریایەی یەکەم جار بوو لە ژیانیدا راستەوخۆ دەیدیت، دڵی راچڵەکا. دەریا تاساندی، وڕی کرد، لە خۆی پێچا، نیگاکانی خوارد، لە گەڵ خۆی رایژەند و بردی،... دوور دوور. لە بەر خۆیەوە گوتی دیسان دووپات بووەوە! ئەم دیمەنەی لەوە پێش بینیبوو. دانیشتە سەر چۆک. ئەم دیژاڤویە لە گەڵ ئەوانەی تر جیاواز بوو،... یەکجار. شتێکی تەم و مژاوی تیا بوو، شتێک کە بە جوانی نەدەخوێندرایەوە. 

کۆڵانێک پڕ لە خەیاڵ

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

 بە ناو چاوێکی گرژەوە، بە بێ هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لە سەر رابردووی کچەکان، بیری لە داهاتوو دەکردەوە. کە لە چەمەکە پەڕینەوە، لە دڵەوە و بە چاوە خەمینەکانی سەیری ئاوە روونەکەی کرد و لە نادیارێک پاڕایەوە کە بە راستی ئەم ئاوە سنووری نێوان رابردوو و داهاتوو بێت. بۆ هەمیشە. لە دەروونەوە بەم بیرەی خۆی خەنی بوو، چونکە پێی وابوو بیرەکان بە بێ هو نایەن.

سەرێک لە بیابان

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

تا چاو هەتەری دەکرد، جەستە لەت و پەتەکان و چەکە شکاوەکان و ئەو جێ هەنگاوانەبوون کە بە هەر چواردەوردا لە دوورەکاندا ون دەبوون. پێکەنینیێکی تەڵخ دەیگرێ. باشە ئەو چۆن دەتوانێ جێ هەنگاوە ئاشناکان بدۆزێتەوە؟ کامە لەمانە هی ئەوانن،... هی هاوڕێکان؟ کامە هی دوژمنان؟ جێ پۆستاڵەکان هیچ جیاوازییەکیان لە نێواندا نەبوو. 

پیرەپیاو و کوڕە نەبووەکەی

رزگار لوتفی

کاتێ پیرە پیاوەکە بۆ جارێکی‌تر لە پێخەفەکەیدا خەبەری بووەوەو هەستاو لە پەنجەرەی کۆخە پەڕپووتەکەی‌ڕا گزنگی خۆری پێکا، هەموو گیانی پیر ئەینواند جگە لە چاوە دەریاییە شاد و شکست‌نەهێنەکانی. پاشان بەرە دوا وەرگەڕا و پڕی بە دەکەڵەکەدا کردەوە، ئەو دەکەڵەی هەزاران شەو لە دوورترین خاڵی دەریادا بووبووە نشێنگەی پشتە کۆماو و سەرە رووتاوەکەی و، ئاشنابوو بە وچانە سرک و بزۆزەکانی.

دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین

فەڕۆخ نێعمەتپوور

کاتێک بە تەنیا لە کۆڵان پشت بە دیوار دانیشتووەو بە چیلکەیەک خۆڵە گەرمەکەی بەر دەمی وەرد دەدا. دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین،... لە گەڵ ئەوەی جارجارە سەیرێکی ئەم سەراوسەری کۆڵانە چۆڵەکە دەکا و وەڕەزییەکی منداڵانە لە "بوون" هەموو دەروونی دادەگرێ، بیری ساڵەکانی داهاتوو لە جامۆڵکەی وجوودیدا سەرڕێژ دەکا. ئەو ساڵانەی هێشتا ساڵن، نەک کات.      

شاری دزه‌كان

وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: سه‌رگوڵ بێتوشی

 

به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌و جۆره‌ گرێبه‌ستانه‌دا باوه‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون و هه‌ژاره‌كانیش هه‌ژارتر. ژماره‌یه‌كیشیان ئه‌وه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون كه‌ ئیتر نه‌ پێویستییان به‌ دزی راسته‌وخۆ هه‌بوو و نه‌ پێویستییان به‌ كه‌سێكیش هه‌بوو كه‌ دزییان بۆ بكات، به‌ڵام كێشه‌كه‌ لێره‌دا بوو كه‌ ئه‌گه‌ر وازیان له‌ دزیكردن هێنابا، فه‌قیر ده‌بوون، چونكه‌ هه‌ژاره‌كان هه‌ر دزییان له‌وان ده‌كرد.

تەرمێک لە پشت دەرگا

فەڕۆخ نێعمەتپوور

دێتەوە بیری شەش مانگ لەوە پێش کاتێک کوڕەکەی باسی لە شەڕ و لە پێویستیی بەشداریکردن دەکرد تێیدا، گۆناکانی سوور هەڵدەگەڕان. کە رۆیشتیش، هەر بە گۆنا سوورەکانییەوە رۆیشت. ئەم هەر چی کرد نەیتوانی کوڕەکەی بەو ئەنجامە بگەیەنێ کە ئەو شەڕە تەنیا وەهمە و هیچی تر. ئەوەی کە شەڕەکان براوەیان لە راستیدا نیە و تەنیا کارەسات ئەنجامیانە. ئەوەی کە سەرکەوتن تەنیا بۆچوونی ئەوانەیە وا تفەنگەکانیان هێشتا دەتوانن تەقە بکەن، زیاتر تەقە بکەن. 

ئیمان

 وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: نەهرۆ / نەرویج

بە نرخترین موڵکی ئەو کتێبە ئەستورە بوو کە بەرگەکەی سەوز بوو، جگە لە رێ پیشاندەری بورج شتێکی دیکەی تیا نەبوو، بەردەوام دەیخوێندەوە، مام رام هەندێ رۆژ لەماڵ دەرنەچوو، لەبەر ئەوەی بورجەکان پێ یان وابوو دەرچوونی لەو رۆژانە سەرەرۆیی یە، مام رام دەڵێ چەندین جار لە مەترسی رزگارم بووە، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ چاکەی ئەستێرەکان لە ئاگادارکردنەوەی وردیان دا.

بکوژێ بۆ دایکم

رزگار لوتفی

وەک بوولێڵی بەیان لام ناڕوونە کە باوکم هەمیشە دەیگووت: یاخودا جوولەکەکانی فەلەستینیش رێیان نەکەوێتە نووسینگەی ئەو سمێڵ سوورە لە خودا بێ‌خەبەرە! ناگا هەنگاو بنێتە هۆڵی نووسینگەکەوە لە مێژە گووردراوە و کەوڵکراوە و پێستەکەی لە مەزادخانەکاندا خراوەتە مەزاد! باوکم ئەیگووت: نەخەڵەتابن واهەست بکەن تەزبێحە درێژەکەی دەستی تەزبێحە! گەوج مەبن، مە! 

 

مردووەکان کوشتیان!

فەڕۆخ نێعمەتپوور

چەکدارەکانیش بە رۆژ لە سەر چیمەنتۆی مەنبەعەکە کۆدەبنەوە و خەون بە زێدی خۆیانەوە دەبینن. ئەوان کە قەت بیریان لەوە نەدەکردەوە رۆژێک لە رۆژان ببن بە میوان و دراوسێی مردووەکان و لەوێوە لە سەر قەبرستان ـ گردێکەوە بەرگری لە نیشتمان بکەن، کە شەویان لێدێت لە ترسی مردوو دەچنە سەنگەرەکانیانەوە و بەزەییان بەو هاوڕێیانەیاندا دێتەوە کە ناچارن تا سبەی بە چەکێکەوە نیگابانی بدەن. ئەو چەکانەی قەت ناتوانن هیچ مردوویەک دیسان بمرێننەوە، یان بکوژنەوە. 

گەڕانەوە

فەڕۆخ نێعمەتپوور

جەللاد لە پشت پەنجەرە لێڵەکانەوە لە کاتێکدا لە گەڵ جەستەی ژنێکی سۆزانی کایەی دەکرد، بزەیەک گرتی و سوپاسی خاکی کرد کە دەتوانێ وەها رۆڵی دژبەیەک بگێڕێ. خاکێک کە مرۆڤەکان هەڵکەنێ و لە گەڵ خۆی وەک تۆزی دەم با بیانبا و دوواتریش وەک بەردێک کە لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوار، دیسان بیانهێنێتەوە. جەللاد ئەگەرچی لە سێحری خاک نەدەگەیشت، بەڵام دەیزانی کە بە بێ خاک، گەڕان بە دەوری هەتاودا نەدەکرا و مەحاڵ بوو.

وێنەی نۆستالۆژیا

فەڕۆخ نێعمەتپوور

رقی لە خۆیەتی،... رقی لە خۆی دەبێتەوە. ئەو نەدەبوا دەرگای فەیسبووکی بۆ ئەم وێنانە کردبایەوە. ئەو هەر ئەو ساڵانەی وا بە قەڵەمبازی گەورە و بە زەڕەبینی بچووک لە گیرفانیدا لە سنوورەکان پەڕییبووەوە، دەبوا چارەنووسی خۆی لەوێ لە داهاتوودا بینیبایەوە. ئەو دەبوا ئەو کات قاچاخچییەکان دەیانگوت "ئێرە سنوورە!" سنوورەکانی بینیبا. سوێند دەخوا و بەڵێن بە خۆی دەدا کە یەک جار بۆ هەمیشە باوەڕ بە سنوورەکان بێنێ.

خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان     

سامان حسینی 

دڵنیام هه‌ر ئێستا كه من ئه‌م ئه‌زموونه دۆڕاوه‌م به كۆڵی ماندووم‌دا داوه له‌ شه‌وێكی زستانی‌دا به ملوێنها زارۆكی وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆم له كاتێكدا باوكیان چیرۆكی "یه‌زدان‌و شه‌یتان"یان بۆ ئه‌گێڕێته‌وه سه‌رله‌سه‌ر ڕان و له گوێی سۆبه‌یه‌كی‌په‌تڕۆڵی‌ خه‌ون به یاخی‌بونێكی شه‌یتانیه‌وه ئه‌بینن‌و دڵگرانن له بێ‌به‌زه‌یی‌ بوونی خوداوه‌ندگارو خه‌می ئه‌وه له‌ ئارادایه ئه‌وانیش هه‌ر هه‌مان ئه‌زمون‌ و سه‌راب‌و دۆڕان‌ و مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی ئه‌و دووپات بكه‌نه‌وه. 

دڵى قاسم

 

 

 

گۆران ڕه‌ئوف 

 ئێمه‌ زۆر جار میوانى ئه‌و بووین به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ ماڵیان خامۆشییه‌كى ترسناكى لێ ده‌چۆڕا! كه‌چوینه‌ ژوره‌كه‌ى، بۆنێكى ته‌واو ناخۆش ده‌هات، ئه‌و هێشتا له‌سه‌ر چرپاكه‌ى بوو، وه‌ك هه‌میشه‌ ژوره‌كه‌ى شپرزبوو، چاوه‌كانى هێشتا كرابونه‌وه‌، وێنه‌ى دایك و باوكى و دوبراكه‌ى له‌سه‌ر سنگى بوون، ده‌ستى ڕاستى دو كاغه‌زى تێدابوو، كه‌من پێشتر بینیبووم، نامه‌بوون، دو نامه‌ كه‌كاتى خۆى بۆ خانمێكى نوسیون، خانمێك كه‌ به‌ته‌واوى مامۆستا قاسمى هاوڕێم عاشقى بوو.