چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کات تێپەڕی یان نا، نازانم. کە بەئاگاهاتمەوە، بینیم لە ناو هەمان جێگادا راکشاوم. رەنگەکان گەڕابوونەوە و سەقفەکە لە مەودایەکی مەنتقیدا وەک جاران بە سەرسەرمەوە. چاوم گێڕا، کەسی تری لێ نەبوو. ئەوسا مەچەکم ژانی کرد. وەک بڵێی گەرمایەکی سەیر خەریک بوو دەیسووتاند. سووتاندنێکی ئارام و لەسەرەخۆ کە زۆریش ئازاری نەدەدا. وەک چۆن لە سەردەمی ژیاندا دەیانگوت "ئازارێکی خۆشی وەک ئەشق!"
- توضیحات
- بازدید: 217
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
بەرەبەرە بەفر داباری و باڕن دەستی پێکرد. دانێ دڵخۆشی خۆی دەداوە. دەی هیچ نییە. لە کووپەی گەرمی قەتاردا دانیشتبوو بەرەو نۆرشۆپینگ بەڕێوە بوو. لەوێ دەستەی پێشواری چاوەڕێی بوون. بە خۆیی دەگوت«تا ئێستا باش هاتووە. لەمە بەولاوەش هەر باش تێدەپەڕێ» بەڵام بۆ ئەوەی ئامادە بێ تەلەفۆنەکەیی دەرهێنا و بە دەستییەوە گرت.
- توضیحات
- بازدید: 304
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لای پۆلیس، وەرگێڕێکیان هێنا. هەرێم هەموو شتێکی گێڕایەوە. لە دووای پرس و جۆیەکی باش و، چەند رۆژە سەرئەنجام دەرکەوت ژنێکی دەرمانخۆری پەنجا ساڵەی نۆروێژیی داماو و چەپ و چیڕ کە لە گەڵ مەغدید کەین و بەینی هەبووە، کلیلێکی لە مەغدیدی دەزگیران وەرگرتبوو و بەیانیان بەو مەرجەی دەنگەدەنگ نەکا، کاتێک ئەوان لە ماڵەوە دەردەچن، بچێت و خزمەتی خۆی بکا.
- توضیحات
- بازدید: 369
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
وێستگەی ناوەندی قەتاری ستۆکهۆڵم پڕ بوو لە خەڵک. دانێ داوێنی نەنکی گرتبوو، نەکا لەیەک ونبن! بەڵام لە پێشدا چوونە کیوسکێک، نەنکی مۆزێک و ڕۆژنامەیەکی بۆ دانێ کڕی. دوایە چوون لەڕووی ژمارەی بلیتەوە ئەو واگۆنەی دانێ لێ سواردەبوو پەیداکرد. نەنکی دەستی دانێی گرت و سەرکەوتن و جێگایان دۆزییەوە. نەنکی ئاماژەی کرد و گوتی«وەرە دانێ جێگاکەت ئا ئێرەیە. دانیشە»
- توضیحات
- بازدید: 213
یوسف ئیسماعیل عەزیز
سەری بۆ لهقاندم و بە ئاماژه گوتی: "من نایەم." منیش بیرم کردەوە، زانم چۆن بیهێنمەوە دەرەوە لەم ماڵە بێزارکەرە. ''ئاکۆ بۆ نایەیت؟ من دەچم گۆڤارێكی ئەم مانگە دەکڕم کە تازە ژمارێکی نوێی دەرچووە''. بە ساردی گوتی: "ناوی گۆڤارهكه چیە؟"، "تۆ سەرهتا وەرە ئەوکات دەیزانی، گۆڤارێکە ئهو بابهتانهی له خۆ گرتووه كه تۆ ئارهزوویان دهكهی." توانیم بەم قسانە ئاکۆ رازی بكهم بێته دهرهوه.
- توضیحات
- بازدید: 247
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 192
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێک کە دونیا تێکدەچێ و دەبێ بە خۆپیشاندان و تەق و تۆق، مام مینە لە ژوورەکەی خۆی دەبێ کە کتوپڕ چەکدار خۆ بە حەوشەدا دەکەن. مام مینە کە بە هەوای کۆن، رادیۆیەکی قەدیمی لە تەنیشت خۆیدا داناوە و، زیاتر لە هەواڵ و گۆرانی گوێی لە جیقە و فیقەی وێستگەکانە، زۆر ئاگای لە دونیا نیە و نازانێ لە دەرەوە چەند مانگێکە خەڵکی رژاونەتە سەر شەقام و خەریکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینن لە دژی حکومەت.
- توضیحات
- بازدید: 364
رەزا شوان
چـیرۆکبـێژ: گوێـدرێـژەکە، چـووە دەرەوە. خەریکی کارەکـانی خـۆی بـوو. گورگەکە لە لای سەرۆک مایەوە و دەستی بە ستایشکردنی سەرۆک کرد و زۆری بە شان و باڵـیدا هـەڵـدا. زۆ مـەرایی لە بەردەمیـدا کرد. دەیهـێنـایە پێـکەنین، تا سەرنـجی سەرۆکی بۆ لای خـۆی رابکـێشێـت و پێی سەرسـام بێـت.
- توضیحات
- بازدید: 348
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 202
رەزا شوان
بەیـانیی رۆژێکی بەهـار، دوو هـەنگی خـرپـن، چـوونە نـاو چەمـەکەوە، لە دەنگـێکی بەهـێزی قـاغ قـاغ راچەڵـەکـین و سەیـری ئەمـلاوئەولای خۆیـان کـرد، چـونکە پێشتر گـۆێیـان لە دەنگی وا نەببـوو. قەلەڕەشێکی گەورە لەسەر یەکـێک لە دارچنـارەکانـدا، نیشـتـبـۆوە و رووی دەمـی لە دوو هـەنـگەکـە کـرد.
- توضیحات
- بازدید: 248