بوونێکی پارادوکساڵ
شۆڕشگێڕی وڵاتانی جیهانی سێهەم بە گشتی بوونەوەرەکانی نێوان دوو جەمسەری یەکجار دوور لەیەک و جاری وایە دژبەیەکن: یەکەم، جەمسەری خۆشویستنی بێ پایان و بێ سنوری ئەوەی باوەڕیان پێیەتی و دووهەم جەمسەری رقی بێ پایان و ئەستوور لەوەی لەمپەر و دژیانە، تەنانەت لەوەیش وا رەقیبیانە.
- توضیحات
- بازدید: 1783
رۆمانتیستەکان و سروشت
رۆمانتیستەکان وەک رەوتێکی ئەدەبی و هونەری و فەلسەفی بە شوێن سەردەمی رۆشەنگەریدا هاتن. واتە بیری رۆمانتیکی کاردانەوەیەک بوو لە بەرامبەر سەردەمی رۆشەنگەریدا کە هەموو شتێکی دەکردە "ئۆبیەکت"، بە واتایەکی تر "بەشتکردن"، وەها. دیاردەکانی دەورووبەر بە خودی مرۆڤیشەوە دەبوون بە بابەتی لێکۆڵینەوە لە فۆڕمی "شت"دا (کەسی لێکۆڵەریش پێگەی "سوبیەکت"ی وەردەگرت).
- توضیحات
- بازدید: 1472
بڕوا لە رێگای زەبروزەنگەوە
یەکێک لە کێشەکانی دەسەڵاتی دینی ئەوەیە کە ئایینێکی تایبەت (واتە رێچکەیەکی تایبەت لە هەمان دین)، دەکا بە ئەسڵ و بۆچوونی راستەقینە و، ئەوانی تر ئیتر بە نائەسڵ و لادەر و درۆیین لە قەڵەم دەدا. هەربۆیە لێرەوە بۆ ئەوەی بتوانێ دەسەڵات و بۆچوونی خۆی بسەپێنێ، نەک لە قەناعەت و دیالۆگ، بەڵکو لە توندوتیژی و هێز و زەبر و زەنگ کەڵک وەردەگرێ. لە سیستمێکی وەهادا، دینەکان و ئایینەکان بە یەک چاو سەیرناکرێن و، هەمووان خاوەنی یەک ماف و یەک رێز نین.
- توضیحات
- بازدید: 1656
ترسی دەروونی، ترسی دەرەکی
لە دەسەڵاتە سەرەڕۆ و دیکتاتۆرییەکاندا "ترس" هۆکارێکی گەوەریە بۆ هێشتنەوە، مانەوە و بەردەوامیی سیستمی دەسەڵات. هەڵبەت ئەم "ترس"ە تەنیا بریتی نیە لە ترسێک کە لە رێگای ئۆرگان و دامەزراوە تۆقێنەر و داپڵۆسێنەرەکانەوە بەرەو خوار، بەرەو پانتایی کۆمەڵگا بڵاودەکرێتەوە (ترسی دەروونی)، بەڵکو ترسێکیشە دەکرێ لە دەرەوەی سنوورەکانەوە بێت و، کەچی هەڵخرێنەرەکەیشی هەرخودی دەسەڵاتی سەرەڕۆ بێت (ترسی دەرەکی).
- توضیحات
- بازدید: 1473
خەیاڵ و چاو
ئاڵبرت ئێنیشتەین دەڵێت: "فانتازی(خەیاڵ) لە زانست گرینگترە." بەڕاستی قسەیێکی تا رادایەک زۆر راستە. فانتازی، باخچەی ئاواتەکانی ئینسان و باڵی فڕینیەتی.
- توضیحات
- بازدید: 1582
ئەقڵ چێدەکرێ!
لە مێژووی قسە و باس، گفتوگۆ و لێکدانەوە لە سەر ئەقڵ، دەبینین هەندێ فیلسووف پێیان وایە لە راستیدا بە یەک رادە ئەقڵ بە سەر مرۆڤەکاندا دابەشکراوە و، هەندێکیش پێیان وایە ئەقڵ دیاردەیەک نیە لە دەروونی هەموو تاکەکاندا هەبێ. کانت لە نموونەی یەکەمە و هابرماس لە نموونەی دووهەم.
- توضیحات
- بازدید: 1637
جورئەتی تیۆریزەکردن
مەکیاڤیلی، نووسەر و بیرمەندی ئیتالی کە لە سەدەی پازدە و شازدەی زاییندا ژیا، خاوەنی دوو کتێبی "میر" و "دیسکۆرس" یان گفتوگۆیە. ئەم بیرمەندە کە لەسەردمێکی پڕ لە ئاژاوە و نائارامی دا ژیاوە، خەونی بە دەسەڵاتێکەوە دەبینی، بتوانێ ئارامی و یاسا بۆ وڵات بگێڕێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1527
زوڵم لە بەرهەم
لە مێژووی ئەدەب و زانستدا کەم نەبوونە ئەو مرۆڤە ئەدیب و زانایانەی کارەکانیان سەرەتا بە هەند وەرنەگیراوە و، بەڵام دوواتر، بە تێپەڕینی ساڵەکان، یاخود لە لایەن دام و دەزگاکانی ترەوە لە شوێنانی تر بەهەند وەرگیراون و ئەوکات نەک تەنیا گرینگیی کارەکەیان دەرکەوتووە، بەڵکو بوونەتە سەرچاوەی شۆڕش لە بواری خۆیاندا.
- توضیحات
- بازدید: 1581
شەڕ بەهێزتر لە نیشتمان
باوکی ئالان دەستی ژن و منداڵەکەی هەڵدەگرێ و بە تەمای پەنابەری لە یەکێک لە وڵاتانی رۆژئاوا، نیشتمان بەجێدێڵێ و، روو لە رێگا نامۆ و غەریبەکان دەکا. هێشتا ئەوەندەی لە رێگا نەبڕیوە کە شەپۆلەکان بنەماڵەکەی لێدەستێن و جەستەی ئالانی بێناز لە کەنار دەریا دەمەوڕوو دەبێ بە بووکەشووشەی دەستی شەپۆلە بێڕەحم و لاسارەکان. بەم شێوەیە باوکی ئالان بۆ هەمیشە نەک تەنیا بنەماڵەکەی لەدەست دەدا، بەڵکو وێنەیەک لە زەین و دەروونیدا چێدەبێ کە هەتاهەتایە، هەتا لە ژیاندا دەمێنێتەوە، ناسڕێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1675
گۆڕانی دیمۆگرافی
ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک تەنیا بە هۆی لێکترازانە سیاسی و جوغرافییەکانەوە، بەڵکو بە هۆی پرۆژەی جینوسایدە گەورە و بچوکەکانەوە و هەروەها بە هۆی کۆچی میلیۆنیی دانیشتووانی، لە بەردەم ئاڵوگۆڕێکی دێموگرافیشدایە. کۆچی مەسیحییەکان بەرەو دەرەوەی سنوری ئەم جوغرافیایە، کۆچی میلیۆنی سونییەکان و شیعەکان لە ناوچەیەکەوە بەرەو ناوچەیەکی تر و بە تایبەت بۆ کوردستان، سەرئەنجام کۆچی میلیۆنیی بەرەو وڵاتانی تر لە نمونەکانی ئەم گۆڕانە دیمۆگرافیەن، گۆڕانێک کە دەتوانێ ئاسەواری گرینگ و درێژخایەن لە هەموو بوارەکاندا لە دووای خۆی بەجێ بێڵێ.
- توضیحات
- بازدید: 1648