خوتبە و هەڵاتن لە بەرپرسیارەتی

 خوتبە و هەڵاتن لە بەرپرسیارەتی

ڤاتیکان لە ناو جەرگەی شاری رۆم پایتەختی ئیتالیا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ نەک سەرنجی توریستەکان لە هەموو دونیاوە رادەکێشێ، بەڵکو قیبلەی مەسیحییە کاتۆلیکەکانیشە. ئەوەی لەم وڵاتە گچکە جێگای سەرنجە، حاڵ و هەوای ئایینی، بینا و خانووە مێژووییەکانی و ئەو حەشیمەتە فراوانە لە لایەنگرانی "پاپ" ە کە لە ناو شەقامەکانیدا دەبینرێن.

ونبوونی من

ونبوونی من

یەکێک لە کێشە و خەسارەکانی ئەدەب و هونەر، وەک هەر بەشێکی تر بریتییە لە لاساییکردنەوە و مودێلگەرایی. هەڵبەت نە لاساییکردنەوە و نە مودێلگەرایی خۆی لە خۆیدا نگەتیڤ نین. بۆ وێنە لاساییکردنەوە بەشێک لە رەوتی فێربوونە و مودێلگەراییش بەشێک لە رەوتی زاڵبوون بە سەر چوارچێوە و شێوازە نوێیەکاندا.

ئەزموون

ئەزموون

هەموومان رەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان سیمای مەند و هێور و ئارامی باوەگەورەکانمان لەبیر مابێت. ئەو تایبەتمەندییانەی کە زۆر ئاسان گرێمان دەدایەوە بە پیری، دوواکەوتووی، نەزانی و بێسەوادی. ئەو نەسڵەی کە پێمان وابوو نەوەیەکە بێ ئاگا لە مێژوو، لە سیاسەت، لە دەورووبەری و لە داهاتوو.

پێوەرێکی پێناسەی دەقی هونەری و ئەدەبی

پێوەرێکی 

پێناسەی دەقی هونەری و ئەدەبی

هەموو مرۆڤەکان گەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت، پێویستیان بە دوورکەوتنەوە لە دونیای جەنجاڵ و پڕ لە بێنە و بەرەی دەورووبەریانە. هەموومان دەمانەوێ بۆ ئەوەی بتوانین سەرلەنوێ وزەکانمان رێبخەینەوە، بۆ ئەوەی بە ورە و توانایەکی پترەوە دیسان بەرەو ژیان بگەڕێینەوە، بۆ ماوەیەک بە جیا لەخەو، بە شتی تر خۆمان ئامادە بکەینەوە.

هونەر بۆ خاک یان بۆ خەڵک

هونەر بۆ خاک یان بۆ خەڵک

لەو کاتەوەی قەیرانە جۆربەجۆرەکان هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هەندێ لە هونەرمەندان باس لە قەیران لە بواری هونەریشدا دەکەن. ئەوا دەڵێن لە سەردەمی بەعس دا سەرەڕای دۆخی دژواری ژیان و داگیرکردنی کوردستان لە لایەن بەعسەوە، بەڵام هونەر بەگشتی بە تووش قەیرانەوە نەدەبوو و دەیتوانی کۆمەڵێک بەرهەمی شیاو و جێی پەسند بەرهەم بێنێت.

وشە ئامراز بۆ مانا، یان ئامراز بۆ شێواندنی مانا

وشە ئامراز بۆ مانا، یان ئامراز بۆ شێواندنی مانا

وشە گرینگترین ئامرازی پێوەندی ئینسانە و ئەرکی دەربڕینی هەست، باوەر، بۆچوون و روانگەی مرۆڤەکانی لە ئەستۆیە. بۆ لەیەک تێگەیشتن و ئاسانکردنەوەی ماناکان، لە نێۆ ئینسانەکاندا رێکەوتنێکی مانایی لەسەر وشەکان هەیە کە وەک کۆدێک بۆ خوێندنەوەی پەیامەکان و تێگەیشتن لە ئاخافتنەکان بەکاردیت.

ئیرادە وەک بەشێک لە راستی

ئیرادە وەک بەشێک لە راستی

ئۆگۆستین، فیلسووفی مەسیحی لە بنەماڵەیەکی مەسیحی دا لە دایک بوو، دوواتر لە چەند بیروڕاگۆڕیندا سەرەتا بوو بە مانەوی، پاشان پلاتۆنیزمی نوێ و لە دووا قۆناخدا دیسان بووەوە بە مەسیحی، بەڵام ئەمجارە بە تێڕوانین و ئەزموونێکی ترەوە.

ساڵی نوێ، بیانوویەک بۆ پێداچوونەوە

ساڵی نوێ، بیانوویەک بۆ پێداچوونەوە

مرۆڤ پێویستی بەوەیە جار و بار بە رابردووی خۆیدا بچێتەوە. رەنگە باشترین بیانوویش بۆ ئەم پێداچوونەوەیە، بیانووی تازەبوونەوەی ساڵەکان بێت. لەبەرئەوەی ساڵەکان دێن و دەڕۆن و هیچ شتێک بە قەدەر ئەوان نوێنەری ژینی ئێمە و مژدەدەری ئەو چرکەساتانە نین وا ئەم ژیانە بەرەو کۆتاییەکان دەبەن.

هەست و نەفرەت

هەست و نەفرەت

پرسی کۆنتڕۆڵکردنی جەماوەر و خاوەن بوونیان، رەنگە پرس و حەزی هەموو سیاسییەک بێت، بەڵام ئەم پرسە لای ئەوانەی وا پابەندی پرنسیپە دیمۆکراتییەکان و مافەکانی مرۆڤن، شێواز و ناوەڕۆک دەگۆڕێ و لە راستیدا تەنیا دەبێ بە پرسی خاوەن کاریگەری بوون لە سەر جەماوەر، ئەویش نەک تەنیا لە رێگای پرۆپاگەندەی حزبی و سیاسییەوە، تەنیا لە حیزبەوە بۆ جەماوەر، بەڵکو لە رێگای کاریگەریی جەماوەر لە سەر حزب لە رێگای دامەزراوە مەدەنییەکانیشەوە (کاریگەری دوولایەنە، هەم حزب لەسەر جەماوەر و هەم جەماوەر لە سەر حزب).

شەڕ فاکتی نائەقڵانیەتی مرۆڤ

شەڕ فاکتی نائەقڵانیەتی مرۆڤ

باوەڕ و ئیمان لە بەرامبەر زانستدا دادەنرێن. باوەڕ و ئیمان دیاردەیەکن بە بێ بنەمای بەڵگەی زانستی، بەڵام زانست بەڵگەی زانستی لە پشتە، بەڵگە بە مانای ئارگیومێنت و لێکۆڵینەوە بە گوێرەی میتۆدە زانستییەکان.

فەناتیکی سیاسی

فەناتیکی سیاسی

وەک "عاموس عوز" نووسەری ئیسرائیلی دەڵێت: "فەناتیک تەنیا ئەوە نیە کە بە ردێنی درێژ و سمێڵی تاشراوەوە لە بەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان دەردەکەون و، بە مستی گریکرداو هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکەن." بەڵکو فەناتیک دەتوانێت بە زۆر شێوازی جۆراوجۆر و لە زۆر جل وبەرگی رەنگاورەنگدا خۆی بنوێنێت.

بەرژەوەندی گرینگتر لە مرۆڤ

بەرژەوەندی گرینگتر لە مرۆڤ

لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و ئێراقدا ئەوانەی وا لە سەر سنور یان نزیک لە سنور لە ناو شار و گوندەکاندا دەژیان، دەیانتوانی لە رێگای تەلەفزیۆنەوە، چ هی ئێران و چ هی ئێراق، شەوانە لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی شەڕدا چاویان بەو دەیان و سەدان و هەزاران مەیت و تەرمە بکەوێت کە لە بەرەکانی جەنگدا کەوتبوون. دیمەنە ترسناک و پڕ لە شورەییەکانی بەرهەمی دڕندەیی مرۆڤ.

سیاسیی حیماسی و کۆمەڵگا

سیاسیی حیماسی و کۆمەڵگا

مرۆڤ، بوونەوەرێکە تێکەڵ لە هەست و بیر. ئەم دوو تایبەتمەندییە، یارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ ئەوەی لە رێڕەوی ژیاندا بتوانێ بە گشتی بژی. هەست بۆ هەستکردنی شتەکان و عەقڵ بۆ لێکدانەوەیان.

 

نوێنەری ترۆپک

نوێنەری ترۆپک

شیعری هێمن، شیعری سەردەمی هومێد و شۆڕش لە بەستێنی ژیانی ناو گوند و سروشت و شاخ لە کاتی ئۆتۆریتەی چەپ لە هەموو جیهان بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. هێمن بە تێکەڵ کردنی وەستایانەی ئەشقی ژن و نیشتمان و جێگۆڕکێیان لە ناو شیعردا فەزایەکی وەها رۆمانسی و شۆڕشگێڕانە دەخوڵقێنێ کە بە گوێگرتنی تەنیا جوانییە لە دەروونماندا سەررێژ دەکا.

شکست و ناهومێدی

شکست و ناهومێدی

بە ناوبانگە دەگوترێ لە کاتی شکستەکاندا، ناهومێدی روودەکاتە وڵات و رەش بینی و بێ بڕوایی توانا و لێهاتوویەکانی مرۆڤ دەخەنە ژێر پرسیارەوە. ئەمە بە گشتی راستە، دیاردەیەکە هەموومان چ لە ژیانی رۆژانە و تاکەکەسیماندا و چ لە رووداوە گشتییەکاندا ئەزموونمان کردووە. شکست، داهێزرانی جەستە و رۆحی لە گەڵدا دێت.