رۆمان و تاکەکەس

رۆمان و تاکەکەس

وەک زۆر لێکۆڵەر لە سەری ساخن، بەستێنی مێژوویی سەرهەڵدانی رۆمان، کاپیتالیزمە. لەم سیستمەدایە کە 'تاک' بە هۆی رووخانی سیستمی فیودالی سەرهەڵدەدا و، خەون و هەست و بۆچوونەکانی دەبنە بابەتی ژانرێکی نوێی ئەدەبی بە ناوی رۆمان.

کاتێک ناکۆکی دەبێ بە مایەی خێر

کاتێک ناکۆکی دەبێ بە مایەی خێر
مێژووی فەلسەفە، مێژووی ئایدیا جۆربەجۆرەکان و بگرە زۆر جاریش ئادیا دژبەیەکەکانە. بەڵام سەیر ئەوەیە کە هەر کام لەم ئایدیایانە دەتوانن روونکەرەوەی بەشیک لە دیاردەکان بن سەرەڕای هاودژبوونیان، جا چ دیاردە بەرهەستەکان (عینی) و چ دیاردە هەستییەکان (ذهنی).

زبان پیسی و قەڵەم پیسی

زبان پیسی و قەڵەم پیسی
لە هەموو شوێنیکی دونیا و لە نێو هەموو نەتەوەیێکدا، یەکێک لە گرینگترین هێز و موتۆڕی بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگا، تۆێژی بلیمەت و رووناکبیرە کە شەمەندەفەری کۆمەڵگا بەرەو پێش ببات و، نەهێڵێت کە لە دۆخێکی چەقبەستوو و راوەستاودا بمێنێتەوە.

بانگەشەی نوێنەرایەتی کردن

بانگەشەی نوێنەرایەتی کردن

بانگەشەی نوێنەرایەتی کردن، دیاردەیەکی کۆنە و لە لایەن زۆربەی کەس و لایەنەکانەوە پەیڕەوکراوە. بۆوێنە، باوک زۆر ئاسان لە لایەن بنەماڵەوە قسەدەکا و، حیزبیش لە لایەن خەڵک یان چینێکی تایبەتەوە.

کاتێک تەنیا خۆت تەعبیری خۆتی

کاتێک تەنیا خۆت تەعبیری خۆتی
لە سێڕیاڵی تەلەفزیۆنی 'پۆڵدارک' دا قارەمانی سەرەکیی داستانەکە 'پۆلدارک' کە سەربازێکی بریندارەو لەناو کالسکەدا لەسەر رێگای گەڕانەوەیە  بۆ وڵاتەکەی خۆی، کاتێک یەکێک لە هاوسەفەرەکان لەسەر چۆنیەتی شەڕ لێی دەپرسێ، لە وڵامدا دەڵێ وەک هەر شەڕێکی تر!

بەردەوامیی تراژێدیا

بەردەوامیی تراژێدیا

تراژێدیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنیا تراژێدیای نەبوونی دەسەڵاتی ناوەند نیە، بەڵکو تراژێدیای هەموو ئەو گچکە دەسەڵاتانەیشە کە نەک تەنیا پابەندی دروستکردنی دەسەڵاتی ناوەند نین، بەلکو لەچوارچێوەی سنوری گچکەی خۆشیاندا ناتوانن ناوەندێک بن بۆ هەموو ئەو گروپ و رێکخراو و تاقمانەی وا ئەوانیش دەیانەوێ ناوەند بن!

خۆبەزلزانین، سەرەتای کەوتن

خۆبەزلزانین، سەرەتای کەوتن

سەردێڕی ئەم بابەتە، زۆر جاران وەک قسەی نەستەق لەناو کلتوری گەلاندا هەیە و دەیبیستین. دووپاتکردنەوەی ئەم گوتەیەیش لەناو نووسەراندا بەردەوام بەرەو ئەم راستییە ترسناکە پەلکێشمان دەکاتەوە کە نابێ خۆبەزلزان بین، چونکە ئەمەدەبێتە هۆی لێکدانەوەیەکی ناڕاست لە توانا و لە لێهاتووییەکانی خۆمان و، ئیتر لە شوێنێک لەترمان پێدەدا و دەمانخا.

ریالیزمی سیاسی، داڕمانی خەون

ریالیزمی سیاسی، داڕمانی خەون
یەکێک لە ئاسەوارە فکری و رەوانییەکانی رووخانی یەکیەتی سۆڤیەت ماڵئاوایی کردنی یەکجارەکی زۆربەی هێزە سیاسییەکان لە رۆمانتیزمی سیاسی و پاڵدانەوە بە ریالیزمی سیاسی بوو. ئیتر خەونی چێکردنی بەهەشت لە سەر زەوی کۆتایی پێهات.

شەڕی بێ ئاکام

شەڕی بێ ئاکام

ئەوەتەی مرۆڤ هەیە، ژیانی تێکەڵ بە شەڕە. شەڕ سەرەتا بە شەڕ لە گەڵ سروشت دەستی پێکرد و دوواتر شەڕی مرۆڤ لە دژی خۆی. لەمێژە ئەم دوو شەڕە پێکەوە رێدەکەن و ژیانی مرۆڤیان کردووەتە دۆزەخێکی سەیر.

هەواڵ و کەڵکی ئاوەژوو

هەواڵ و کەڵکی ئاوەژوو

گەشەی خێرای تەکنیک و تێکنۆلۆژی کە بە ناوی شۆڕشی تێکنۆلۆژی دەناسرێت لەگەڵ خۆی دونیای لە هەموو بارێکەوە گۆڕیوە. ئەم گۆڕانکاری و شۆڕشە لە ژیانی تاکە کەسییەوە بگرە هەتا سیستەمی دەسەڵاتەکان دونیای خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.

 

دیسان تیرۆر

دیسان تیرۆر

تەقینەوەکەی بێلژیک و کوژران و برینداربوونی کۆمەڵێک خەڵکی مەدەنی و بێتاوانی تر لە لایەن تیرۆریستانەوە دیسان پرسی تیرۆریزمی بە گەرمی هێنایەوە ناو باسان.

ئاگری شەڕ، ئاگری خۆشی

ئاگری شەڕ، ئاگری خۆشی

هەموو ساڵێک کێوەکان و شارەکانی کوردستان ئاگرێکی تایبەتی تێدەکەوێت کە بە تەواوەتی جیاوازە لە گڕی ئاگرەکانی تر. ئەم ئاگرە پتر لە دوو هەزارساڵە لە گەڵ دووا رۆژی زستاندا دەکەوێتە جەستەی خەواڵوی زەوی و بە گڕ و تینی خۆی دەمارەکانی دێنێتە گۆ و سەهۆڵبەندانی زستان دەتوێنێتەوە و بەرگی سەوز  کە نیشانەی بوژانەوەیە دەپۆشێتە بەر خاک و، کراسی سپی قوڕاوی دادەکەنێت.

تیرۆریستان و ماڤی مرۆڤ

تیرۆریستان و ماڤی مرۆڤ

'ئاندش برەیڤیک' تیرۆریستی نۆروێژی، لە ساڵی ٢٠١١ لە کردەیەکی تیرۆریستی دا ٧٧ کەسی کوشت (کە زۆربەیان ئەندامانی بە تەمەن منداڵی حیزبی کرێکاری نۆروێژ بوون کە وەک ئایدیۆلۆژیا حیزبێکی سوسیال دیمۆکراتە).

راهاتن، بەشێک لە تەمەنی گەورەساڵی

راهاتن، بەشێک لە تەمەنی گەورەساڵی

بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی گەورەبوون و تەمەنی گەورەساڵی ئەوەیە کە مرۆڤ فێردەبێ لە گەڵ راستییە تاڵەکانی دەورووبەری زیاتر رابێ و وەک بەشێکی گرینگی ژیان قبوڵیان بکاو لە گەڵیان بژی، رەنگە هەندێ جار بە بێ کاردانەوەیەکی ئەوتۆ.

هەشتی مارس پیرۆز!

هەشتی مارس پیرۆز!

سەیرە! رۆژێک بۆ بوونەوەرێک دیاری کراوە کە مرۆڤ سەرەتا لە سکی ئەودا پێ دەنێتە ژیانەوە و، لەوێدایە کە یەکەمین چرۆکانی ژیانی دەپشکوێ. سەیرە لە بەر ئەوەی کە دیاریکردنی ئەم رۆژە نەک لە بەر رێزگرتن لە شوێن و پێگەی، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە بیرمان بێتەوە کە ئەویش مافی یەکسانی هەیە لە گەڵ ئەو پیاوانەی وا لەو بەردەبنەوە!