خەون و راستی
نە تەنیا شۆڕشگێڕەکان، بەڵکوو هەموو مرۆڤەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان خەون دەبینن، خەون بە ئارەزووە رەنگاوڕەنگەکانی خۆیانەوە، ئەو ئارەزووانەی کە لای شۆڕشگێڕەکان گشتگیرترێکن و زیاتر رواڵەتی سیاسیانەی هەیە و، لای تاکەکانیش دەکرێ زیاتر خەونی تاکەکەسی بۆ وێنە لە بوارەکانی خۆشەویستی، یارمەتیدان، بنەماڵە و خۆ بێت. خەون وەک "لەنگستۆن هیوز" شاعیری ئەمریکائی وەسفی دەکا ئەو شتەیە کە بە بێ ئەو، ژیان باڵندەیەکی باڵ شکاو و دەشتێکی رووتەنی سەهۆڵینە.
- توضیحات
- بازدید: 1407
توندئاژۆیی و مرۆڤ
توندئاژۆیی بریتییە لە توندڕەوی لە ئەندێشە و لە کرداردا، جا لە هەر سیستمێکی فیکریدا بێت. کەسی توندئاژۆ هەمیشە ئەو ئیزنە بە خۆی دەدا کە خاوەنی راستترین بۆچوون و لێکدانەوەیە لەو بوارەیدا بۆ خۆی لە بەرچاویدایە. توندئاژۆ پرینسیپگەرایە، واتە بۆ پاڵپشتی کردنی کرداری خۆی روو دەکاتە دەقەکان و کەمتر روودەکاتە دان و ستانێکی دیمۆکراتیانەی گفتوگۆئامێز لە نێوان گروپی باوەڕداردا.
- توضیحات
- بازدید: 1477
تیرۆر، رەشترین رەنگی دونیا
تیرۆری دوانزە کەس لە پاریس کە چواریان لە کاریکاتۆریستە بە ناوبانگەکانی وڵاتی فەڕانسە بوون و، یەکیان ئابووری ناسێکی ناو بە دەرەوە بە دەستی سێ تیرۆریست، بوو بە سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی دونیا و بە گشتی جیهانی مرۆڤایەتی هەژاند. بیانووی تیرۆریستەکان بۆ ئەم کردەوە دژی مرۆڤانەیە، دەرکردنی کاریکاتۆر لە سەر پەیامبەری موسوڵمانان لە لایەن ئەو ناوەندە رۆژنامەگەرییەوە بوو کە ئەو کەسانە کاریان تێدا دەکرد.
ئەوەی کە دەکرێ لەم پەیوەندییەدا جێگای سەرنج بێت ئەم خاڵانەن:
- توضیحات
- بازدید: 1500
روخسارە دیار و نادیارەکان
مێژوو وەک گەورەترین خەزێنەی بیرەوەرییەکانی ئینسان لێواوڵێوە لە کردەوە چاک و خراپەکان، لە داهێنان و داڕمان، لە رزگارکردن و داگیرکردن، لە کوشتن و گیانبەخشین. هەموو ئەمانە بە کۆی ئینسانەکان نەخشاوە و لە پشت هەر رووداو و کارەساتێکدا کۆمەڵێک کەس و کەسایەتی وەستاوە، بەڵام کاتێک دەچێتە خانەی تۆمارکردن و خەزنکردنەوە، تەنیا بە ژمارەی پەنجەکانی دەست نێو و نیشانی کەس یان کەسانی پێکهێنەر و خولقێنەری ئەو رووداوە یان کارەساتە ئینسانییانە باسیان دێتە ئاراوە.
- توضیحات
- بازدید: 1496
خودا و شەڕ
شەڕ وەک ئەستۆندەکێکی مێژووی کۆمەڵگای ئینسانی، شان بە شانی پەرەسەندنی زانست و پێشکەوتن گەشەی کردوە و لە گەڵ هەموو هەل و مەرجێکی کۆمەڵگادا خۆی گونجاندوە و بە گوێرەی رۆژ و ئاستی گەشەی کۆمەڵگاکان ئەویش خۆی سەرخستووە و، هیچ پێشگری و بەرگریێکی ئینسانی وەک یاسا و عەقڵ و زانست تاوەکو ئەمڕۆکە نەیتوانیوە شەر بۆ دەورانێکی هەرچەند کورتیش لە هاوتایی و هاورێیەتی ئینسانەکان دوور بخاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1404
گرینگیی رۆشنبیری دابەشکەر
وشیاری مرۆڤ گەر ئەم قسەیەی ئەرەستوو لە بەر چاو بگرین کە مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، لە بنەڕەتدا وشیارێیەکی کۆمەڵایەتییە، واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەستە بە ئەو وشیارییەی لە ناو کۆمەڵدا هەیە و، لە راستیدا بە بێ ئەم بەستێنە رەنگە قسەکردن لە وشیاری ئەستەم بێت.
بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە وشیاری تەنیا لەم بەستێنەدا پێناسە دەکرێ و ئیتر بۆ وێنە ناتوانین قسە لە سەر وشیاریی تاکەکەسی بکەین. تەنیا چاوگێڕانێک بە ناو بەرهەمە نووسراوەکانی نووسەران لە هەموو بوارەکاندا ئەوەمان بۆ دەردەخا کە وشیاریی تاکەکەسی چەندە حوزوری هەیە و، چەندە دەور و نەقش دەگێڕێتەوە لە دروستکردنی وشیاریی گشتیدا.
- توضیحات
- بازدید: 1517
ئەدەب و وەسف
ئەدەبییات سەداسەد باسی ئەو شتە نییە لە دەرەوە روو دەدات. ئەدەب وەک دەڵێن دەرەوە وەک ئەوەی وەسف دەکا کە دەبێ ببێ، یاخود وەسف و باسی ئەو شتانەیە کە نووسەر زیاتر لە شتەکانی تر دەیانبینێ. زۆر جار نەفسی رووداوێک دەکرێ تەنیا لایەن یان چەند لایەنی بکەوێتە ژێر وردبینییەوە، کە لە گەڵ ئەمەیشدا بە تێپەڕاندنی رووداوەکە بە سافیی زەینی نووسەردا ئیتر رووداوەکە لایەنێکی تریشی کە هەمان لایەنی زەینی نووسەرە پێی زیاد دەبێ. کەواتە بەرهەمی ئەدەبی بەرهەمێکی فرەچەشنە، هەم رئالە، هەم خەیاڵە و هەم ویست و داوا.
- توضیحات
- بازدید: 1627
شەڕ و ترادیسیۆن
شەڕ، تەنیا فەزای "من" و "ئەو"ە، یاخود "ئەم" و "ئەو". ئیتر لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا جێگای کەسی تر نابێتەوە. هەموو مرۆڤەکان یان لەمبەرن یان لەوبەر، یان رەشن یان سپی، ئیتر لە نێوان ئەم دوو رەنگەدا جێگای رەنگی تر نابێتەوە.
کە شەڕ دێت فەزاکانی تر ون دەبن، رەنگەکانی تر خۆیان دەشارنەوە، ئیتر گەلێک ئاسانتر دەبێ بۆ ئەوانەی کە "ئەم" یان "ئەو"ن، هەمووان هان بدەن کە وەک "ئەم" یان وەک "ئەو"یان لێ بێت. بۆ ئەوان یەکجار ئاسانتر دەبێ مرۆڤەکان بە سەر دوو بەرەدا دابەش بکەن، ئەوانەی وا لە دەروونی خۆیاندا حەزیان نەدەکرد کۆمەڵگا رەنگین بێت.
- توضیحات
- بازدید: 1375
جۆرێکی تر لە روانین
"رێنە مارگریتە" هونەرمەندی بلژیکی لە ساڵی ١٩٣٤ وێنەی سوریالیستیانەی "داهێنانی گشتی" کێشا. لەم وێنەیەدا پەیکەری ژنێک دەبینین کە لە ناوقەدی بەرەو سەر، ماسییە و لە قەراغ دەریایەک پاڵکەوتووە. وێنەیەک کە رۆژانە ناتوانین ئەزموونی بکەین و بیبینین. مەبەستەکەیش رێک هەر ئەمەیە!
"کامیلە سکوڤیبەرگ پالدام" لێکۆڵەری دانمارکی سەبارەت بە سورریالیزم دەڵێ کە سورریالیزم لەو توانایە بەهرەمەندە ئەو وێنە رۆژانەیەی ئێمە لە سەر دونیا هەمانە و عادەتمان پێگرتوون، بگۆڕێ. واتە یارمەتیمان دەدا کە شتەکانجۆرێکی تریش ببینین. بە زمانێکی تر، سورریالیزم لە رێگای گۆڕینی وێنەکانی زەینییمانەوە دەتوانێ وێنایەکی ترمان لە ژیان و لە بوون پێشکەش بکا. خەیاڵمان بەرفراوانتر دەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 1439
ئەخلاق و شەڕ
ینسان وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی بۆ باشتر کردنی ژیانی خۆی بەردەوام خەریکی دانانی یاساو رێسا بووە. هەوڵی داوە کە بەر بە خراپە بگرێت و رێگە بۆ چاکە بکاتەوە و بەرفراوانی بکات. بەڵام چاکە و خراپە بە چی دەوترێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە رەگی لە کولتور ونەریتی کۆمەڵگای بەشەریی و لە وتەزای ئەخلاق دا دایە. بۆیە پێوەڕەکان جۆراو جۆرە و وەڵامەکان لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ ئەویتر دەگۆڕدرێت.
- توضیحات
- بازدید: 1529