شێعر و پەخشان

حەزێك لەسەر میلی كات ژمێرێك

حەکیم میرزا

دەگەڕێمەوە  بۆئەوێ
لەسەر  قەراغی 
وێستگەیەكی كەم تەرخەم
جانتا ڕۆح  شكاوەكەم  دادەنێم

 

حەزێك لەسەر میلی كات ژمێرێك

حەکیم میرزا

ئەڕۆمەوە  بۆ ئەوێ

لەسەر  قەراغی كانییەكی كوژراو

خۆم ناونوس دەكەم

نوێژێك لەسەر سەرپۆشی

 دار هەرمێیەكی دڵ شكاو دادەبەست

دوعا سەوزەكەی دایكم

كە بە دەرزی یەكی سنجاق   

دابووی لە بەرۆكم !

دە یبەخشمە

مراوی یەكی كەڕ و  ڵاڵ

 

قۆڵ دەكەم  بەقۆڵی

تەنیایی  درەختێكی  حەپەساودا !

بەشەقامی  بارانێكی   ڕەش پۆشدا

 

پیاسەیەكی نارنجی  لەگەڵ  دەكەم

 

ئەڕۆمەوە

بۆ ئەوێ  گرێ ی  بوخچەی

هەموو  گلەیی یەكان دەكەمەوە

سەرێك  دەخەمە  سەر سنگی

ژنە قەیرەیەكی  كەڵەگەت

لەتەك  نازە  بێنازەكانیا

سەر خەوێكی  لێ دەشكێنم

هەتا بتوانم !

بۆنێكی  كلدانەكەی   بكەم 

ئاوێنەو  شانە دارەكەی

لەڕۆحما  دەشارمە وە

جار جارە بەدزی  پەنجەكانمەوە

چاوێك  بەپرچیا دەهێنم

 

ئەگەڕێمەوە  بۆئەوێ

سەردانی  ژووری  دەروێشەكان دەكەم 

دەستێك  دەخەمە  سەر دڵی 

ئەو سۆفیانەی  ...!

كە شەو ڕۆژ  

  دڵداری  لەگەڵ خوادا دەكەن

 

دەگەڕێمەوە  بۆئەوێ

لەسەر  قەراغی 

وێستگەیەكی كەم تەرخەم

جانتا ڕۆح  شكاوەكەم  دادەنێم

 

بوونی حەزە دڵشكاوەكانم 

بەمیلی  كاتژمێرێكی  ڕاوەستاودا

هەڵدەواسم

دەبمە هاوڕێیی

چۆلەكە بێ چاوەكان

 

لەسەر زەنگی

كڵێسایەكی  ترسنۆك

دەستە لەرزۆكەكانم داەدنیم 

 

دەگەڕێمە وە  بۆ ئەوێ

لەسەر بەردە نوێژی  

  مزگەوتێكی ڕوخاو

وەسێت نامەكەم   ناو نوس دەكەم

لای  قەراغی كانی یەكی كوژراویشەوە

خۆم دادەنێم

 

 

 Image result for klokka kunst