و: نه ژاد عزیزسورمێ
پێکى تاراوگە ، کە ورەى پێ بەرنەداینپێکى ئەو نیشتیمانەى ڕووبارى بە بندا دەڕۆنپێکى ئازادى تا هەتایێ پێکى دونیای مڵکى هەمووانپێکى ئەو حوکمدارانەى لە مۆزەخانانبە پاسەوان دایاندەمەزرێنین!
پێک
فازڵ عەززاوى
و: نه ژاد عزیزسورمێ
هەرچەندە من، مەست و خەمبارم و
تواناى پەیڤینم نییە
دەستوورم پێ بدەن بۆ دواجار
پیاڵە بەرزکەمەوە و بخۆمەوە:
پێکى ئەو کوێرەى لە تاریکیدا دەبینێ
پێکى ئەو لاڵەى لەسەرچیا ، لەگەڵ خوادا دەئاخڤێ
پێکى ئەو کەڕەى گوێ لە مۆسیقاى ئەبەدیەت دەگرێ
پێکى ئەو شاعیرەى ئاگر لە خوداوەند دەدزێ
پێکى خوا ، کە جارى دادێ دونیایەکى چاتر دروست دەکا
پێکى شەیتان کە گرەو دەدۆڕێنێ و دەگەڕێتەوە دۆزەخ
پێکى دایک کە بە هەشتى لەژێر پێدایە
پێکى ئەو برادەرەى
گەر کەڵەشێر سێ جارانیش بخوێنێ خۆیمان لێ نەبان ناکا
پێکى شەیتان کە واسواسى ناخاتە دڵى خەڵکى
پێکى ئەو سێدارەیەى ،
سەر بۆ لەسێدارەدراو دادەنوێنێ
پێکى ئەو جەللادەى ،
خۆى دەداتە بەر قامچییان!
پێکى ئەو قوربانییەى ،
لە ئازار و ئەشکەنجەى خۆى ڕادەپەڕێ
پێکى ئەو پاسارییەى قەفەزى بەجێ دێڵێ
پێکى تاراوگە ، کە ورەى پێ بەرنەداین
پێکى ئەو نیشتیمانەى ڕووبارى بە بندا دەڕۆن
پێکى ئازادى تا هەتایێ
پێکى دونیای مڵکى هەمووان
پێکى ئەو حوکمدارانەى لە مۆزەخانان
بە پاسەوان دایاندەمەزرێنین!
پێکى ئەو درەختەى
ڕەگى لە قووڵایی خاک دایە
پێکى مانگ
کە گوێ لە شکاتى عاشقان دەگرێ
پێکى خۆر لە سڕەى سەرماى شوباتدا
پێکى ئەو هەسارانەى هەر لە تەقینەوەى یەکەمەوە دەگرمێنن .
پێکى بەهەشتى سەرزەمین
پێکى دۆزەخ
کە دەرگاى بە چیمەنتۆ دادەخەین
پێکى ڕابردوو، بیرەوەریەکانیمان بۆ دەگێڕێتەوە
پێکى ئێستا وەک ڕووبارێ
لە شەقامان هەڵدەقوڵێ
پێکى ئەو ئایندەیەى
بێ پەیژە، بۆى
سەردەکەوین
پێکى ئەو ژیانە کورتە جوانە.
لە کۆشیعری (فراشە فی گریقها الى النار)ـەوە کراوە بە کوردی.
بڕوانە: ( فراشە فی گریقها الى النار )، دەزگای (المدى)، چاپی یەکەم - 1998