شێعر و پەخشان
عەتری پاییزی خودا
- توضیحات
- تاریخ ایجاد در سه شنبه, 29 تیر 1395 09:55
- بازدید: 742
پێشەوا کاکەیی
خوداش عەتر دەفرۆشێت،بێ ئەوەی پارە لە کەس وەربگرێ.عەترێ، شووشەکەی لە هەور و،گیراوەکەشی لە دڵۆپێك باران دەچێ.
عەتری پاییزی خودا
پێشەوا کاکەیی
خوداش عەتر دەفرۆشێت،
بێ ئەوەی پارە لە کەس وەربگرێ.
عەترێ، شووشەکەی لە هەور و،
گیراوەکەشی لە دڵۆپێك باران دەچێ.
نم نم دەکەوێتە سەر عەرد و،
'با' ش دێت و دەڵێت: کێ عەتری خودا دەکڕێ.
عەترێکە لە هیچ ماڕکەیێك ناچێ
نە ماڕکەی فەڕەنسییە و نە ئەمریکی،
وەرن سینەتان پڕ بکەن لە بۆن...
بۆنی پاییز، بەس خودا بەرهەمی دەهێنێ!