پێشەوا کاکەیی
شەو، حەزی لە چەرەساتە.
عەتارد و زوهرە و زەوی،
تا ئەوانی دی...
وەک نۆک و گوڵەبەڕۆژە و فستەق،
دەخاتە بەر دانی فەلەک.
بەدیار قسەی نەستەق!
شەو و خولانەوە بە دەوری پرسیاردا
پێشەوا کاکەیی
شەو، کە ماندوو بوو:
چاوەکانم، دەکاتە دوو باڵ و دەفڕێت.
بۆوەی خەیاڵ بە چنگێک خۆڵەمێشەوە:
لە هەناوی خۆیدا هەڵگرێت!.
*
شەو، شوێن دەکاتە خاڵی خولانەوە:
بە دەوری پرسیارەوە.
ڕۆژیش، سووتانی خۆی دەخاتە:
ئەستۆی زەوینەوە!
*
شەو، حەزی لە چەرەساتە.
عەتارد و زوهرە و زەوی،
تا ئەوانی دی...
وەک نۆک و گوڵەبەڕۆژە و فستەق،
دەخاتە بەر دانی فەلەک.
بەدیار قسەی نەستەق!
*
شەو، هێندە بە تروسکایی ئەستێرە بنازێت:
مانگ، لە داخان بە تەنوورەیەکەوە دەردەکەوێت.
بۆیە چەندین نێزەک...
دڵی لە لێدان دەکەوێت!
شەو، هەر حەز دەکات: بە سوننەتی بمێنێتەوە.
ئەستێرە و مانگیش، بە کێش و سەروا بهێڵێتەوە.
*
شەو، لەوەتی هەیە: لە دونیای عاریفاندا بووە.
زیکری کردۆتە ئەستێرە و،
ترێفەی مانگ، بە ڕۆح و،
نێزەکیشی هەر فەنابوون بووە!
*
شهو، لهوهتی چۆته دونیای مۆدێرنهوه
پێی شهرمه بڵێ:
یهكهم جار: عاشقی چهرخی بهردین بووم.
دووهم جار: فتیله و،
سێیهم جار: فانۆس و،
چوارهم جار، بڵێ:
بۆ ئهبهد تووشی سۆزانییان كردم!