ما 715 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و- هاورێ نەهرۆ

ئاخۆ کێ لە پەیخەفەکەی نووستوە/ کێ جەستەی لە جەستەی خشاندووە/ کێ لەدەفتەری یادەوەریی نووسیوە / کەس لە پێخەفەکەی نەخەوتووە/ کەس جەستەی لە جەستەی نەخشاندووە/ کەس لە دەفتەری یادەوەریی نەنوسیووە/ بەڵام تەختە خەوەکەی جیڕە جیڕو تەقە تەق ئەکا و/ جەستە ئەسوتی و دەگەزرێ

 

نووسینی ئیندرە روسیت

وەرگێڕانی: هاورێ نەهرۆ

بەشی یەکەم

 

ئاخۆ کێ لە پەیخەفەکەی نووستوە

 کێ جەستەی لە جەستەی خشاندووە

 کێ لەدەفتەری یادەوەریی نووسیوە

 

کەس لە پێخەفەکەی نەخەوتووە

 کەس جەستەی لە جەستەی نەخشاندووە

 کەس لە دەفتەری یادەوەریی نەنوسیووە

 

بەڵام تەختە خەوەکەی جیڕە جیڕو تەقە تەق ئەکا و

 جەستە ئەسوتی و دەگەزرێ

 

ئەو ( مەبەستی کچەکەیە ) لەسەر گیاکە وێنەی گیاو فرمێسک دەکێشێ

 وێنەی دارو ئاسمان دەکێشێ

 وێنەی هەورو نەورەس و خۆر دەکێشێ

 

ئەو وێنەی خانویەک دەکێشێ و دەچێتە ناو خانوەکە

 ئەو بەسەر قاڵدرمەکە سەر ئەکەوێ و ئەچیتە ژوورەکەوە

 

ئەو لە ژوورەکەی بە تەنیا دانیشتووەو

 وێنەی پەنجەرەیەک، بنمێچێک، دوکەڵ کێشێ دەکێشێ

 

ئەو بەم شیوەیە جیهان بەیەکەوە

 پەیوەست ئەکا

 ئەو وێنەی خەتێک لە ئەستێرەی تەم دەکێشێ

 بۆ ئوکزوزێک لەسەر رێگای خێرا

 

لە رێگای کا کێشانەوە

 بۆ شیشەیەکی شیر

 لەسەر مێزی شەوان

 

*لە ئەندرومیداوە

 بۆ ئەلف و بێی بسکیت

 لە دوڵابی ئاشپەزخانە

 

ئەو پشتە

 ئەو بۆری هەناسەیە، بۆری خوراک

 سینەیە

 ئەو مل و گەردن و ڕانەکان

 بڕبڕەی پشتە

 خوێن بەری لای ڕاستەو

 دیواری قەفەزی سینەیە

لەشە پەردە تەنکەکانە

 قوڵایی سگە

 ئەو قوڵی چەپ و ڕاستە

 ئەو هەموو ئەوانەیە تا بڕبڕەی پشت

 ئەو بڕبڕەی پشتە

 ئەو لەدەرەوەی جەستەی خۆیەتی

 

ئەو ئەوەندە جوانە

 وەسف ناکرێ

 وێرای ئەوەش من دەنووسم

 کە ئەو باڵندەیە

 

ئەو دەیویست باڵندەیەک بوایە

 دەبوایە ئەو هەڵۆیەک بوایە

 وەک ئەوەی بفرێ بەسەر

 وجودی جوانی خۆی دا

 لەگەڵ نەرمە بزیەک

 

ئەمە ئەوەهایە لەگەڵ خوشەویستی

 ئەوە دەکەوێتە بەرچاو

 وەک چەندین پەرتاب

 

لە نێو پشت

 لە نێو لا ڕاستی جانیە

 لە نێو گۆنای چەپ

 لە نێو دەم

 

لە میانەی گەدەوە

 لە میانەی سی یی ڕاستەوە

 لە میانەی ئەسکلتی دەم و چاوەوە

 لە میانەی مەغزەوە

 

خۆی کون ئەکا لە رێگای قوڕگەوە

 ناو ملەوە

 لەمیانەی تەوژمەکانەوە

 تێکرای بیرکردنەوەی منە

 

ئەمە ئەوەهایە لەگەڵ ئەو خەم و خەفەتەی

 کە تووشت ئەبێ

 

چەناکە

 ئێسقانی لووت

 پەردە تەنکەکانی لەش

 

فورمی گەردن

 خاچی پشت و

 کاسەی ئەژنۆ

 

*ئەندرومیدا" کومپانیای دابەشکردنی خوراکە لە نەرویج