لە ئینگـلـیزییـەوە: رەزا شـوان
رێـوییەکان: "پێـشتر تـۆ دەتگـوت جـوانیمان بە کـلکمانەوەیە. بە کـلکـەوە زۆر جوان دەردەکەوێـن. ئێـستا کە تـۆ کـلکـت لەدەسـتـداوە. دەتـەوێـت ئـێـمەش کـلکی خۆمـان لەدەسـت بـدەیـن؟ نەیخـویـت تاڵـە... ئـەم داوایەت دووبـارە مەکـەرەوە".

ڕێـوی بێ کـلک

لە ئینگـلـیزییـەوە: رەزا شـوان

چـیرۆکی ئەنـدێـشەیی ئەفـسانـەییـە

رۆژێـک ڕێـوییـەک کـلکی بـوو بە تـەڵـەوە. دوای هـەوڵـدانـێکی زۆر سەخـت تـوانی خـۆی لە تەڵـەکە رزگـار بکات. بـەڵام، کـلکی جـوانی بـڕدرا و لە تەڵـەکـەدا بەجـێـما.
داخـێکی زۆر چـووە دڵـیـیەوە
.

رێـوییەکە بەدەم گریانەوە: "چـیمکرد بە خۆم، بۆ نەوس کلکی خۆم بە بڕین دا. بەبێ کـلک دیمەنێکی قـێـزەون و ناشیرینـم هـەیە! ئایا ڕێـویـیـەکانی تـر پـێـم پـێـناکـەنـن؟"

ڕێـوییـەکە زۆر بیـری کـردەوە. پـلانـێکی داڕشـت بـۆ ئـەوەی خـۆی لە گـاڵـتەجـاڕی رێـوییـەکان ڕزگـار بکات. بـۆ کـۆبـوونەوەیـەک هـاوڕێکـانی بانـگ کـرد.

ڕێـوییەکە:
"بـراکانـم! تا ئێستا بیرتان لەوە کردۆتەوە، کە بۆچی کـلکی وا درێـژمان هـەیە؟ کـلکـمان بـۆچـیـیە؟ با بـیانبـڕیـن و لە نـاڕەحـەتـیەکانیـان ڕزگـارمان بـێـت".

بـەڵام ڕێـویەکـانی تـر کە سەرنجـی کـلکە بـڕاوەکـەیـان دا. بە دەنگـیکی بەرز زۆر
پـێی پـێکەنیـن.

رێـوییەکان
"پێـشتر تـۆ دەتگـوت جـوانیمان بە کـلکمانەوەیە. بە کـلکـەوە زۆر جوان دەردەکەوێـن. ئێـستا کە تـۆ کـلکـت لەدەسـتـداوە. دەتـەوێـت ئـێـمەش کـلکی خۆمـان لەدەسـت بـدەیـن؟ نەیخـویـت تاڵـە... ئـەم داوایەت دووبـارە مەکـەرەوە".

(*) مـۆراڵ لـەم چـیرۆکەدا ئەوەیە: کەس بە فـێـڵی کەسی نەگـریـس. بە مەبەستی داپـۆشینی خەوشی خـۆی، ناخەڵەتی و بـڕوای پێ ناکـەن و لە مەبەستی شاراوەی تـێـدەگـەن.

گەڕان بۆ بابەت