وەرگێڕانی: شەهلا نوری
لەعەرەبیەوە: د.شریف بقنە
لەنووسینی: چاڕڵز بوكوفسكي
ماڵەکەی تەنیشتم دڵتەنگم دەکا...
هەردوو هاوسەرەکە زوو لە خەو هەڵدەستن و
دەچنە سەر کار
ئێواران زوو دێنەوە مال...
کوڕ و کچێکیان هەیە
کاتژمێر نۆى
شەوە چراکان ماڵەکە دەکوژێنەوە
ئاسایش
ماڵەکەی تەنیشتم دڵتەنگم دەکا...
هەردوو هاوسەرەکە زوو لە خەو هەڵدەستن و
دەچنە سەر کار
ئێواران زوو دێنەوە مال...
کوڕ و کچێکیان هەیە
کاتژمێر نۆى
شەوە چراکان ماڵەکە دەکوژێنەوە
ڕۆژی دوایی
هەردوو هاوسەرەکە زوو لە خەو هەڵدەستن و
دەچنەوە سەر کار
لە سەرەتای ئێوارەدا دێنەوە
کاتژمێر نۆی شەوە
چراکان دەکوژێنەوە
ماڵەکەی تەنیشتم دڵتەنگم دەکا...
خەڵکی ئەوێ باشن،
خۆشم دەوێن
بەڵام هەست دەکەم دەخنکێن و
ناتوانم یارمەتیان بدەم
ئەوان لە ژیاندا دەمێننەوە
ئەوان بێ ماڵ و حاڵ نین
بەڵام نرخەکەی ترسناکە
کاتێک لە ڕۆژدا
سەیری ماڵەکە دەکەم،
ماڵەکەش سەیری من دەکات و
دەگری
بەڵێ دەگری
هەستی پێدەکەم