شەهلا نوری
جار وەجارێ
دەوەستام و
سەرم دەلەقاند
بووم بە ڕۆمان
ڕۆمانی خونچەی ناز
سەردەمی بیر
من...
کێشوەری سەرمەستی دڵشکان نیم
ئاهووی دەشت بووم
لەم دۆڵ بۆ و دۆڵ
بۆ سەردەمی ڕۆشنگەران ھەڵدەھاتم و
زۆر دەگەڕام
لە هەوارێ بۆ ھەوار
لەسەرکدان
لەسۆمای خەدەنگ
هەستی بریقەدار
لە دڵی زانایەک بە دابی زمان
بووم بە هەڵبەسەی غەزەلخوان، لەگلێرەی هەستیاران
لاپەڕەیەکم ڕازاند،
هەندێ ترم پەڕان.
جار وەجارێ
دەوەستام و
سەرم دەلەقاند
بووم بە ڕۆمان
ڕۆمانی خونچەی ناز
خونجە ڕاستەقینە
جوانی خەون و خەیاڵ
پتر لە گوڵی نەخشی سەر بەرماڵ دەچوو!
گوڵی پەرێشان
هێشتا نەپشکوتوو
نێو قرتاڵە ساختەکەی ئارەزووی دەستی
زۆردار