شەهلا نووری

...

دەساوێژی دەستەچیلکە و
 دروشمان سا سووتان
بوونە بەس بوون...
نەمان
بە بۆنەی نەبوونی ئەوان
بەس بوون
 
دوور لەناسنامەی ساختە دڵان
دوور لە سوڕانەوەی بیرۆکە
 لە ژاوەژاوی ناوچەوان
 زایەڵەی نازی دەم بەیان و
 غەمزەی چاوی شەوان 
لە سترانبێژی خۆش سەدا
گڕی گەرمی گەرماوەی دڵان
لە ئاپۆڕای جێ تەڕەبار
 بێ مێهری هەست فرۆشان
لەبێزاریی بێزاربووان
بۆ قەتماغەی دڵەڕاوکێی ئازارەکان
لە دەڵەکی قوڕ بۆ دڕک و 
داڵ بۆ گوڵ بۆ گەڵای سەوز و تەڕی چاو پان
دوور لە هەڵبەستەی عیشق و 
هەڵپەڕکێی زامەکان
لە ماندن  و نەمان 
لەداروو نەداری نادیار
 لە دڵەڕاوکێی فەلەک و 
چاوشارکێێ ئەستێرە چاوگەشەکان 
لەخێرابوونی مەستی تێپەڕبوونێ
 بۆ نێو کۆڵان 
 بۆ کولانەوەی دڵی هەستیاران
بۆ خۆشخوان
لەگەرمی ھێڵی ئیستیوای دڵی ئەوان
  ڕاوێژێ خۆشە کە قسە دەکا
دەساوێژی دەستەچیلکە و
 دروشمان سا سووتان
بوونە بەس بوون...
نەمان
بە بۆنەی نەبوونی ئەوان

گەڕان بۆ بابەت