سەباح رەنجدەر
پێستی ئاسمان و ڕوونی ئه‌زه‌ل ههڵبزڕكا
مازوو بە هانای منداڵانەوە هات
کردیانە مووروو و تۆپ و مۆری ده‌رگای ماڵی گه‌ردوونی
بانگی ئاژەڵمان کرد بێ وەڵام ماينهوه
نيشانه‌ی پرسیار له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی سپی
١
به‌ندۆڵی كاتژمێری ناو مۆزه‌خانه له ده‌مار به‌تاڵ بووه
وه‌ك گونی نێریی خه‌ساو شۆڕبووه‌ته‌وه
پهنجهرهشی سه‌ری له به‌ر خۆیه‌وه ناوه
شاوهڕیخنه و هاوشێوەی کە دێن باڵیان دەنووک
دەنووکیان خەنجەر و جوێن
چڕنووکیان شمشێر و به‌ڵا
چاویان ئاژاوه‌گێڕ و بۆچڕووك
هاتنی شهڕزاده و به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌ڕ
برین بێ سنوور و پێوانە گەورە دەکا و لێوی بزر دەبێ
بوومه‌له‌رزه‌ش له ده‌وروبه‌ر ده‌جه‌نگێ
شیعر و هاوشێوەی گه‌رم ده‌ژین و نەرم و خودايی هەنگاو دەنێن
مانگ به‌سه‌ر ماڵانه‌وه‌یه
ڕووبارێک دێ لە سینگی مەلەوان دەدا
دوای ئەوەی چووینە ناوى گوێچكهماسیمان به ده‌سته‌وه بوو
لە خەڵاتی ڕووناکی لێی بووردین
دەتوانین بە یەکتری بڵێین سڵاو و ڕۆژباش
لە سڵاو و ڕۆژباشدا باده‌مان پڕ و تەواو هەقیقەتین
هەڵمی شەونمین
هەڵمی خوێ نین
چیا گوڵه‌حاجیله‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه
ئەسپێکی ڕووخۆشیش لە حه‌وشه و ماڵمان پشتی خۆش دەکا
تەزوو بە ڕێگادا دەهێنێ و گوێت له ده‌نگی دڵت ده‌بێ و پێت ده‌ڵێ به‌ڵێ
گەشتت بەرەو خەڵاتی ڕووناکی فەرموو ئه‌نگوستیله‌ت له سندووق ده‌ربهێنه
گوڵه‌به‌ڕۆژه ئاوڕده‌داته‌وه
ئاسمانیش ناخ و ئه‌دگاره حه‌وت ئاواز ده‌خوێنێ
* * *
خۆر له قووڵایی و ڕوونیی ژیان دێته ده‌رێ
كه‌م شاره‌زا و دمۆر نییه به ده‌می پڕ حیكمه‌ت و چرپه‌وه پرسیاری خۆی ده‌كا
٢
ئاسمان له شادی‌دا پڕ ئه‌ستێره و مانگ ده‌بێ
ڕه‌نگ نیشانه‌ی نهێنی ده‌ناسێ
تێكۆشانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و خۆشی ناخاته مه‌ترسییه‌وه
به‌هه‌شت ڕه‌نگی نییه یان ڕه‌نگی نه‌ناسراوه
کە لەدایک بوو ماڵیان نزیک گۆڕستان بوو
لە مێردمنداڵیدا بەرخەکانی دەبردە ناو گۆڕستانەکە و هه‌ڵده‌ستانه‌وه سه‌ر پاشوو
ده‌نگیان ده‌هات و ون نه‌ده‌بوون
گەنج بوو لەم گۆڕستانەدا گۆڕی بۆ زۆر
خزم و کەس و برادەر و ناسیاوی خۆی لێ دا و بەڕێزەوە ناشتوونی
دارەبازەشی گەڕاندووەته‌وه مزگەوت
ئێستا خۆی و منداڵی و نەوە و گوڵی گه‌رمی تێیدا نێژراون
سەری بە ناوچەوانی ئاسکێک کردووە
لە ڕووناکی گەردوونیدا
تەماشای هەزارەی تازە دەکات
پیرۆزه‌ی سهرگۆڕیش ده‌ژمێرێ
ده‌بێته شه‌هره‌زادی چیرۆك و به‌ردی حه‌وت په‌یكه‌ر
* * *
كێلێك هه‌موو كێله و ناویش هێزی ده‌ست بهدڵهوهگرتن
ده‌یكاته تانوپۆ و ئومێد و هه‌موو ده‌توانین قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین
٣
گردێک باخچه و سەنگەری بەسەرەوەیە
درەختی خۆڕسک قەدیان وەک دووگوردی نوێژ چنیوە
ناهێڵن خودی لە یەک بترازێ
گەورەی خوداوەندان گرد لەسەر
سابوون و
هه‌سان و
سه‌وڵ و
سه‌هۆڵ باڵا ناکا و هه‌وا ناگۆڕێ
کەناری نزمیش فریودەرە
بەردی گڕکان ناوچه‌وانی بووه‌ته هه‌ست و ده‌می به تووڕه‌یی ده‌كاته‌وه
لە کازیوەی لێڵ نامێنێتەوە
خۆڵەمێش لەسەر خۆی لا دەدا
ڕەگ و خۆڵی گەشەکردن بۆ خۆی هەڵدەبژێرێ
دەتوانێ چاوەڕێ بکا
سیشی بەگرانی هەناسە نەدا
* * *
جه‌ژنی به كهژاوهیه و لووتكه پێی گوت ونم مه‌كه
له باڵای ڕاز و ڕه‌وه‌زان ئه‌ستێره‌ی كهڵبههار ده‌كوژێ
٤
دەستنووسی ئایین ڕەوشتی یەکەمی زەوی تێدا نییە
نازانرێ پەنجەرە چۆن دروست بوو
ترووسکاییەکی خامۆش
دەستی گرتین و دەزووی یەکتردۆزینەوەی داینە دەست
درەخت ئێوارەخوانی خۆبه‌خشینی
بۆنوبەرامە و بەروبوومی ڕێك خست
کە لێک نزیک بووینەوە دڵپه‌رت بووین
پێستی ئاسمان و ڕوونی ئه‌زه‌ل ههڵبزڕكا
مازوو بە هانای منداڵانەوە هات
کردیانە مووروو و تۆپ و مۆری ده‌رگای ماڵی گه‌ردوونی
بانگی ئاژەڵمان کرد بێ وەڵام ماينهوه
تیرمان سوار کرد و تۆوی سروودی ههڵخهڵهتاندمان وه‌شاند
زەوی چووه توخمی سه‌رسوڕمان و لەپی کردەوە
لە لۆچێکی ڕەوشتی یەکەم دۆزرایەوە
* * *
زه‌وی كه شووره‌ی دانرا و به‌ره‌و شار چوو
له ناوكی گه‌مارۆ درا ڕه‌وشتی بزر بووه‌وه