شەهلا نووری
لە خوار ھەتا ژوور
کۆتایی زەوییە
کۆتاییت بێ
بە خەیاڵەکان
بە ئاشنابوون و
بە خۆت ھیواکان
دەریاچە
گۆلی گۆشەتەنگ
چەرخی سووڕی ئاو
چوارچێوەی ئاوی کەناری فێنک
مەودای پیادە
ڕێگای دوور و تەنگ
دوو ڕوحی شەنگۆڵ.
پێوەند ئێسک سووک
قیبلەی هەرزەکار بە تۆ ئاوەدان
جریوەی مەل و
بەهاری باڵندە
هاوین مراوی شاد بوون لە ڕۆخێ
ئاوبازی نێوت
نھا بەسەرت دا دەڕۆین
وەک، بەفرە یەخی
بۆ گەمەی، سکی و خڵیسکانی
بێ کەتن و قسوور
لەو خوازەی ڕۆژێک بە دواییدا بگەیت
پەڕینەوەیەک!
خۆ دانەدەستی هیچی ھیچ مراز
دووا شەپۆلەتە خۆڵ لووشی دەدا!
لە خوار ھەتا ژوور
کۆتایی زەوییە
کۆتاییت بێ
بەخەیاڵەکان
بە ئاشنابوون و
بە خۆت ھیواکان