رەزا شوان
ئانـا پاکـین، لە (٢٤/ گەلاوێـژ/١٩٨٢) لە شاری ویـنـیـپـێگ لە ویـلایەتی مانـیتـۆیـا لە کەنـەدا لەدایکـبووە. بچـووکـترین منـداڵی دایک و باوکـێتی. دوو خـوشک و بـرایەکـن. براکەی ناوی(ئەندرۆ پاکین)ە، بەرهەمهێنەری فـیلـمە. خوشکەکەشی (کاتیا پاکین)ە.
باوکی ناوی (برایان پاکـین)ە. خانەنـشینە. مامۆستای پەروەردەی وەرزشی بـوو، لە قـوتابخـانەیەکی ئامـادەیی کەنـەدا. دایکی نـاوی (مـاری پاکـین)ە، مامـۆسـتای زمـانی ئینگـلیزی بـوو لە نیـوزلەنـدا. ئانا پاکـین ئـەوەی رایگەیانـدووە، کە باپیرانی باوک و دایکی بە رەچەڵەک ئیڕلەندین و بەهـۆی برسێتییەوە، کۆچیان بۆ نیوزلەنـدە کردووە. باوکی بە رەچـەڵـەک هـۆڵـنەدی فـەرەنـسیـیە.
ئانا پاکـین لە یانـزە ساڵـیدا ئـۆسکاری بەدەست هـێـنا
رەزا شـوان
(ئانـا هـێلـین پاکـین) خـانـمە ئەکـتەرێکی جـوانی سـینەمـایی و شانـۆ و تەلەفـزیـۆنی بەناوبانگی کەنەدیـیە. بە ڕەچـەڵەک نیـوزلەنـدییە. یەکـێکە لە ئەکـتەرە سینەمـایی و تەلەفـزیـۆنییە بەناوبانگەکـانی کەنـەدا و ئەمـریکا و جیهـان.
ئانـا پاکـین، لە (٢٤/ گەلاوێـژ/١٩٨٢) لە شاری ویـنـیـپـێگ لە ویـلایەتی مانـیتـۆیـا لە کەنـەدا لەدایکـبووە. بچـووکـترین منـداڵی دایک و باوکـێتی. دوو خـوشک و بـرایەکـن. براکەی ناوی (ئەندرۆ پاکین) ە، بەرهەمهێنەری فـیلـمە. خوشکەکەشی (کاتیا پاکین)ە.
باوکی ناوی (برایان پاکـین)ە. خانەنـشینە. مامۆستای پەروەردەی وەرزشی بـوو، لە قـوتابخـانەیەکی ئامـادەیی کەنـەدا. دایکی نـاوی (مـاری پاکـین) ە، مامـۆسـتای زمـانی ئینگـلیزی بـوو لە نیـوزلەنـدا. ئانا پاکـین ئـەوەی رایگەیانـدووە، کە باپیرانی باوک و دایکی بە رەچەڵەک ئیڕلەندین و بەهـۆی برسێتییەوە، کۆچیان بۆ نیوزلەنـدە کردووە. باوکی بە رەچـەڵـەک هـۆڵـنەدی فـەرەنـسیـیە.
دوایی خێزانەکەی ئانا دەبنە پەنابەر لە کەنەدا. ئانا پاکـین دوو هـاوڵاتـییە، کەنـەدی و نیوزلەندییە. بەڵام لە ئێستادا هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، ژیان و کارەکانی لە ئەمـریکان.
ئانا لە قوتابخانەی (رافـایل هـاوس رۆدۆلف) ی سەرەتایی خوێندوویەتی، ناوەندیشی لە ناوەنـدی هـۆت لە کەنـەدا خـوێـنـدووە. دوایی چووە کولـێژی ویـلنگـتـۆن بۆ کچـان (ئامادەیی پێـش چـوونە زانکـۆیە ). بەڵام بە هـۆی جیابـوونەوەی دایک و بـاوکی، لە کەنـەدا ئامـادەیی تەواونـەکـرد.
ئانا پاکین لە منداڵیدا، منداڵـێکی بەهـرەمەنـد بوو. خـولیای مـوزیکی هەبوو. دەیتوانی بە باشی کەمانچە وپیانۆ و چەلـۆ بژەنێت. بەشداریی لە چەنـد چالاکییەکی جواراوجۆر کـردووە. وەک: سەمـای بـالی، لەشجـوانی، مـەلـەکـردن،... هـتـد.
دەرهـێنەری فـیلم (جـین کامپیـۆن) ی کەنـەدی، بەدوای کچـێکی گەنجـدا دەگـەڕا، بـۆ ئـەوەی رۆڵی سەرەکی لە فـیلمی (پیانـۆ) دا بگـێڕێـت. کە بـڕیـاردرا لە نیـوزلەنـدەدا، وێنەکانی بگـيرێـن. بۆ ئەم مەبەسـتەش، لە رۆژنـامەکانـدا ریکلامێکی بـڵاوکـردەوە.
خوشکەکەی ئانا، کاتیا پاکین ریکلامەکەی لە رۆژنامەیەکدا خوێندەوە. کاتیا و ئانا، بۆ تاقـیکردنەوە چوون بۆ شـوێنی دیاریکراو. بە کورتی لە کۆی (٥٠٠٠) هەزار کاندیدا، ئانا پاکین هەڵـبژێردرا. کـامپیۆن، زۆر سەرسامی لیهـاتـوویی نوانـدنی ئانا پاکین بوو.
هەرچەنـدە ئەو منداڵە نـۆ ساڵانە، پێشتر هـیچ ئەزمـوونێکی نوانـدنی نەبـوو، پلانیشی نەبـوو کە بـبێـت بە ئەکـتەر. بـەڵام رێکـەوت و چارەنـووس بـڕیـارێـکی جـیوازی دا و بەختەوەری رووی لە ئانا پاکین کرد. کە لە ئێستادا، ئەستێرەیەکی سینەمای جیهـانییە.
ئانا پاکین لە ساڵی (١٩٩٣) دا، لە تەمەنی (١١) ساڵیدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا. بۆ یەکـەم جـار، لە درامـای رۆمـانسی (پـیانـۆ) دا، لە دەرهـێنانی جـین کامپـیۆن، وەک ئەکتەرێکی سەرەکی، رۆڵێ کچێکی زۆر بڵێی کنجکاوی بە ناوی (فلۆرا مەکگرات)ەوە. زۆر بە سەرکەوتـوویی بـینی. چیرۆکەکە دەربارەی پیانۆژەنێکی بیدەنگ و کچەکەیەتی.
کە فیلمی پیانـۆ بڵاوکرایەوە، لەلایەن رەخـنەگرانەوە، ستایشێکی زۆری ئانا پاکـین کرا. ناوبانگی دەرکرد. بووە هۆی ئەوەی ئانا پاکین، لە ساڵی (١٩٩٤) دا خەڵاتی ئۆسکاری سـینەما، بۆ باشترین ئەکـتەری پاڵـپـشت وەربگـرێت. بەمەش ئانا پاکـین بـوو بە دووەم بچـووکـترین بـراوەی خەڵاتی ئـۆسکار لە مێـژوودا، لە دوای تاتـۆم ئـۆنـیـل. ئانا پاکـین چاوەڕوانی ئەم خەڵاتـەی ناکـرد. لە خۆشـیا تـووشی شـۆک بـوو.
دوای وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار، ئانا پاکـین و خـێزانەکەی، پلانیان نەبـوو بەردەوامبن لە نوانـدن. بەڵام بەردەوام بوو لە وەرگرتنی ئۆڤـەر بۆ رۆڵی نوێ. بانگهـێشتی دەزگای ویـلیـام مـۆریس کـرا.
لە ساڵی (١٩٩٤) دا، لـە سێ ریـکلامی تەلـەفـزیـۆنی (ئیـم سی ئای) دەرکـەوت. دوایی زنجیرە ریکلامێکی تەلەفـزیۆنی بۆ کۆمپانیای مانیتۆیا تێلیکۆم سیستەم لە شاری زێدی خـۆی ئەنجـامـدا.
لە ساڵی (١٩٩٤) کە تەمـەنی ئانا (١٢) ساڵ بـوو، دایک و باوکی لەیەک جیابـوونەوە. لە (١٩٩٨) دا، ئانـا پاکـین و دایـکی، بـۆ یەکجـاری روویـان لە ئەمـریکا کرد. لەوێ لە ساڵی (٢٠٠٠) دا، خـوێنـدنی لە قـوتـابخـانەی ئامـادەیی وێـنـدوارد لە لـۆس ئەنجـلـۆس تەواکرد. بۆ ماوەی ساڵیکیش لە زانکۆ، لە کۆلـێژی کۆڵـۆمبیا خوێنـدی. بەڵام لە دووەم ساڵـدا، وازی لە زانکـۆ هـێـنا و بە تـەواوی چـووە نـاو جـیهـانی هـونـەری ســیـنەمـا و نـوانـدنەوە و بـوو بە پـیـشەی هـەمـیـشەیی. کە تـا ئەمـڕۆش بەردەوامـە و دانەبـڕاوە. بووە بە ئەستێرەیەکی سینەمای جیهـانی. لە زیاتر لە (٣٠) فـیلمی سینەمایی و لە چەند زنجیرە درامـای تەلەفـزیـۆنیـدا. رۆڵی سـەرەکی هـەبـووە.
ئانا پاکـین لە تەمەنی (١٤) ساڵـیدا، لە ساڵی (١٩٩٦)، رۆڵی لە فـیلمی (جەیـن ئایـر) هەبوو. هەر لەم ساڵەدا، رۆڵی سەرەکی لە فیلمی (فـڕین بۆ ماڵەوە) و فیلمی (شکا) و فـیلمی (رەگەکان) هەبـوو.
لە ساڵی (١٩٩٧) رۆڵی لە فـیلـمی (ئەمـیستاد) رۆڵی (شـاژنی ئیسـپانیـا) ی هـەبـوو.
لە ساڵی (٢٠٠٨) دا، هەڵـیان بـژارد و بـۆ یەکـەم جـار لە تەلەفـزیـۆدا دەرکـەوت، بۆ رۆڵـی سـەرەکی لە زنجـیرە درامـای بەنـاوبانگی ئەمـریکی (خـوێنی راسـتەقـینە). کە رۆڵی (سـوکی سـتاکهـاوس) ی هـەیە. ئەنـدرۆی بـراشی لـەم درامـایەدا بەشـدارە.
ئانا پاکـین و دەرهـێنەری ئەمـریکی (سـتیـڤـن مـۆیـەر) لە کاتی کارکـردنیان لە فـیلـمی (خوێـنی راستەقـینە) دا یەکـترییان ناسی. لە ئەنجـامی خۆشـەویستییەکی شـاراوەدا، لە (٢٠١٠) دا، هـاوسەرگـیریان کـرد. تا ئەمـڕۆش لە زۆربـەی کـارەکانیـانـدا، پـێکەوەن.
بەرهـەمی ئەم هـاوسەرگـیرییەیـان، دوو منـداڵی دوانـەن: کچەیـان پـۆپی و کوڕەکەیان چـاڕلی. کە لە ئێستادا تەمـەنیان (١٢) سـاڵە.
بەناوبانگترین ئەو فـیلمانەی ئانا پاکین، وەک ئەکتەرێک، رۆڵی سەرکیی تێیاندا هەیە:
پیانـۆ، خوێنی راستەقـینە، ئێکـس مێن، دڵی ئیرینا سینـدلەر، پیاسەیەک لەسەر مانگ، ئەو هەموو شتێکە، فـڕیـن بۆ ماڵەوە، مارگـرێت، قـەڵای ئاسمان، رەگەکان، سەربازی بوفالـو، تاریکی، خـەونە کارەباییەکان، دۆزینەوەی فـروستەر، ئەمیستاد، جەیـن ئایـر.
بێجگە لەوەی لە چەنـد فـیلمێکی دوبلاجکراوی ئیگلیزیدا، بە دەنگ بەشداری کردووە.
کۆمپانیایەکی بەرهەمهـێنانی فـیلمی بە ناوی (پاکین فـیلمـز) ی بە هاوکاری ئەنـدرۆی برای دامەزراند. براکەشی بەرهەم هـێنەری فیلمە. تا ئێستا سێ فـیلمی بەرهەمهێناوە.
لە مانگی نیسانی ساڵی (٢٠٢٤) دا، ئـەو دوو ئەکـتەرە هـاوسەرە، خـۆشـەویـستی و هاوکاری خۆیان بە تەواوی نمایش کـرد. لە کاتی یەکەم نمایشی فـیلمەکەیان بە ناوی (کەمـێک رووناکی)، لە دەرهـێنانی سـتـیـڤـن مـۆیـەر. ئانـا پاکـینی هـاوسـەری رۆڵی سـەرەکی تێـدا گـێڕا. فـیلـمەکەش لە شـاری نیـویـۆرک نـمایـش کـرا.
ئانا پاکـین وەرزشـوانـێکی باشە، بەشـداریی لە چەنـدین چالاکی کـردووە: مەلەکـردن، بەرزکردنەوەی قورسایی، لەشجـوانی، راکردن، بـۆکـسێن، راهـێنانی بەرگری و یـۆگا. ئانا بە هـۆی پەروەردەبوونی لە نیوزلەنـدا و لە کەنەدا، شارەزای زمانی فەرەنسیشە.
ئانا پاکین خولیای خێرخوازی هەیە. لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەشداریی لە چەندین کاری خێرخوازیدا کردووە وەک: یارمەتیدانی نەخۆشخانەی منداڵانی لوس ئەنجلـۆس. پشتگـیریش لە پاراسـتنی ژیـنـە و لە مافـەکانی مـرۆڤ دەکـات.
خەڵاتەکانی ئانـا پاکـین:
١ـ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە تەمەنی یانزە ساڵیدا. لە (١٩٩٤).
٢ـ خەڵاتی سەتەلایت ـ باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامای خوێنی راستەقـینە (٢٠٠٨).
٢ـ خەڵاتی گۆڵـدیـن گـڵـۆپ لە (٢٠٠٩) باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی.
٤ـ لە ساڵی (٢٠١١) دا، لەلایەن (بازنەی رەخنەگـرانی سینەما لە لەنـدەن) بە باشترین ئەکتەر لە جیهـانـدا هـەڵـبژێـردرا، بە هـۆی رۆڵی سەرکەوتووی لە فـیلمی (مارگـرێـت).
٥ـ خەڵاتی تۆڕی وێنەی ژنان، بە هۆی رۆڵی لە فیلمی خوێنی راستەقینە، لە (٢٠١٣).
٦ـ چەنـدیـن رێـزلـێـنان و خـەڵاتی تـریـشی وەرگـرتـوون.
لە ئێـستادا، تەمـەنی ئانـا پاکـین (٤٢) سـاڵە. تەمەنی هـاوسەرەکەشی سـتیڤـن مـۆیـەر (٥٥) ساڵە. لە شاری مالـیبـۆ لە ویلایەتی کالـیفـۆرنیا ـ ئەمـریکا. لەگەڵ منداڵەکانیاندا پـێکەوە دەژیـن. بەردەوامـن لە کـارەکانیان و ئەسـتـێرەی هـونەرییان دەرەوشـێـنەوە.
(*) بۆ ئـەم نووسـینەم، سـوودم لە چەنـدیـن سـایتی ئینگـلیزی وەرگـرتـووە.