شەهلا نووری
زۆر زوو بوو
بۆ کەزیەکی ڕووبازی بووکە بەمبوڵەیەک شیعر
بهۆنیتەوە!
دەیهۆنیتەوە وەکو شیعرچیەک
نەوەک شاعیرێک بیهۆنێتەوە
من و ئێوارانە
بەتەپ و تۆزی چۆڵگەی دڵت وا زوو تەڵخ دەکەیتەوە
بووکە بەمبوڵە
شەهلا نووری
زوو بوو
زور زوو بوو نەمئەژانی دڵت وشکە سۆفیەکە و لەگەڵ گۆڕینی تەسبیحەکان دەستت دڵت دەگۆڕی
زوو بوو ئۆغرت کرد
بۆ دەوڵەتی خەو پەنابەریت برد
ڕەزی ترێ و شکۆفەی گوڵ و یاسەمەنت وشک کرد
زۆر زوو بوو
بۆ کەزیەکی ڕووبازی بووکە بەمبوڵەیەک شیعر
بهۆنیتەوە!
دەیهۆنیتەوە وەکو شیعرچیەک
نەوەک شاعیرێک بیهۆنێتەوە
من و ئێوارانە
بە تەپ و تۆزی چۆڵگەی دڵت وا زوو تەڵخ ئەکەیتەوە