شەهلا نووری

موبایلەکەم جێ دەهێڵم
با من و شیعرەکان
کەس نەماندۆزێتەوە
خەۆێکی قوڵ قوڵ دەکەین
تا دەنگی بێدنگی بێوەژن‌کۆشی و شیعرەکانی
 کپ دەبنەوە
دەنگی بێدەنگی
 
هەموو شتێک لە دەوروبەرم
شتێکم بیر دەخاتەوە
خەیاڵەکانم بۆشتێک
 دەباتەوە
ئارەزوم هەیە ئەمجارەیان گۆڕەکەم بەدەست و پەنچەی خۆم‌دا دازایینی بکەم
دەفتەری شیعرەکانم ببن بە کۆشەیەک، لاپەڕەکان دەکەم بە تەنراوەی گڵێمێک و
 ڕایان دەخەم
مردوو شۆرەکان 
مەلا دەنگ خۆشکە تێر و مەستی مەی ئەنگوریان بکەم
تا زیکرو حەدیسی شیعرەکانم بۆ من و مردووکان، بۆ زیندووەکان
 بڵێنەوە
قەبرسانەکان بێ فەرمان شیعر زیندە چاڵ ناکەن
قەناس بەدەستەکان فێری کوشتنی بێ
سەرپێچی شیعرێک بوونە
دارەبەستم بە عەکسی خۆم دەڕازێنمەوە
 بە زەنگولە زەردی کانزای هەڵۆڵی
 پڕ لە شيعر
 بێدەنگی دەهاژێنم
تارای پار لەخۆم دەئاڵێنم، گۆڵدانی شیعرم
بۆ مارمێلکە و کرمەکان، بۆ بەردەکان بە دیاری دەکەم
بەخەڵاتی سپێ و بۆێ بخوورو مێخەک تەرمی خۆم
شاد دەکەم
موبایلەکەم جێ دەهێڵم
با من و شیعرەکان
کەس نەماندۆزێتەوە
خەۆێکی قوڵ قوڵ دەکەین
تا دەنگی بێدنگی بێوەژن‌کۆشی و شیعرەکانی
 کپ دەبنەوە.

گەڕان بۆ بابەت