شەهلا نووری
بەخۆم دەوت
شاعیرەکان بۆ وەرزی پاییز زیزن
ئەم پاییزە
لە ناو گەڵاسیسە وەریوەکانی سەر زەوی
خۆم دیتەوە
ئێوارەیەکی سارد و سڕی
بە خۆم دەوت بۆ بۆنی پاییزیان لا ئاڵە
پاییز
بەخۆم دەوت
شاعیرەکان بۆ وەرزی پاییز زیزن
ئەم پاییزە
لە ناو گەڵا سیسە وەریوەکانی سەر زەوی
خۆم دیتەوە
ئێوارەیەکی سارد و سڕی
بە خۆم دەوت بۆ بۆنی پایزیان لا ئاڵە
کە بۆنی پاییزم کرد هاتە گژمە
هەمیشە دەمپرسی
بۆ دەڵێن مەوسمی گژە پاییز
دیتم پشکۆ
ڕەنگم زەرد زەرد
وەکوو خلیسکی سەر زەوی وەرز
وتم بۆ دەڵێن وەرزی زەبوون و بێ کەیفی
سەرکزی خۆم دۆزیەوە
لە سیهەم گژی کزەبای ئەم ساڵیشدا
وتم بۆ خەزان بوو بەنازناوی ڕەمزی پاییز
ووتیان ئەو بەرگ دڕانە
شاعیرەکان بۆ وەرزی پاییز زیزن
ئەم پاییزە
لە ناو گەڵا سیسە وەریوەکانی سەر زەوی
خۆم دیتەوە
ئێوارەیەکی سارد و سڕی
بە خۆم دەوت بۆ بۆنی پایزیان لا ئاڵە
کە بۆنی پاییزم کرد هاتە گژمە
هەمیشە دەمپرسی
بۆ دەڵێن مەوسمی گژە پاییز
دیتم پشکۆ
ڕەنگم زەرد زەرد
وەکوو خلیسکی سەر زەوی وەرز
وتم بۆ دەڵێن وەرزی زەبوون و بێ کەیفی
سەرکزی خۆم دۆزیەوە
لە سیهەم گژی کزەبای ئەم ساڵیشدا
وتم بۆ خەزان بوو بەنازناوی ڕەمزی پاییز
ووتیان ئەو بەرگ دڕانە
دیاری تۆیە هەر مانگ هەشتەمین ساڵی پاییز