نەژاد عزیز سورمێ
له‌م دواییه‌دا، به ڕێكه‌وت چه‌ند وتارێكم بینی، باوه‌كو ده‌مێكه بڵاو كراونه‌ته‌وه به‌ڵام ناماقوولی و شاشی وای تێدا هاتبوو نه‌مویست به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕم. له‌و وتارانه دوو وتارم به نموونه هێنانه‌وه كه جێی سه‌رنجن، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریی نوێیان تێدا هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كانیان به خۆدیده‌ییه‌كی وایان نووسیوه وه‌ك بڵێی كورد هه‌ر مرۆڤ نه‌بن
په‌راوێزی حه‌فته‌مینی تێكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
چه‌واشه‌كاریی ده‌رهه‌ق به كورد و كێشه‌ی ڕه‌وا‌ی پێشینه و مێژوویه‌كی هه‌یه .سه‌یریش له‌وه‌دایه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕۆڵیان له پرۆسه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌دا هه‌بووه، له تێگه‌یشتنی ئه‌وه خاڵی نه‌بوون كێشه‌ی كورد، كێشه‌ی گه‌لێكی پارچه پارچه‌كراوی، غه‌درلێكراوی، سته‌مدیده‌ی درێژایی مێژووه، به‌تایبه‌تیش ڕووناكبیر و ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا ده‌ژین.ل ه‌هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا نموونه‌ی هه‌بووه، لێ زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی بزاڤی چه‌كداری ئازادیخوازی كورددا ئه‌م دیارده‌یه بێبه‌ختانه‌تر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
دیاره گله‌یی له‌سه‌رنشینانی كورسیی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه ناكرێ، چونكه میلله‌تانی خۆیشیان لێیان ڕازی نین و گه‌ر چی‌یان پێ له‌گه‌ڵ نه‌كرێن له‌به‌ریان هه‌ڵدێن.. گله‌یی له ڕووناكبیرێك یا ڕۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێ كه‌هه‌میشه ئیددیعای دیموكراسی و مافی مرۆڤ و عه‌داله‌ت و ئازادی و مافی چاره‌نووسی گه‌لان ده‌كا.
له‌م دواییه‌دا، به ڕێكه‌وت چه‌ند وتارێكم بینی ، باوه‌كو ده‌مێكه بڵاو كراونه‌ته‌وه به‌ڵام ناماقوولی و شاشی وای تێدا هاتبوو نه‌مویست به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕم . له‌و وتارانه دوو وتارم به نموونه هێنانه‌وه كه جێی سه‌رنجن، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریی نوێیان تێدا هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كانیان به خۆدیده‌ییه‌كی وایان نووسیوه وه‌ك بڵێی كورد هه‌ر مرۆڤ نه‌بن .
وتاری یه‌كه‌م له ڕۆژنامه‌ی (الدستور)ی ئه‌رده‌نیدا به‌بێ ناو بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وی دیكه‌یان برایم زوبێدی ناوێك له ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ته‌وه .(الدستور) نووسیویه‌تی ده‌ڵێ: داواكانی كورد ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه، ئه‌ویش به ئه‌گه‌ری چه‌ند هۆیه‌كی مێژوویی كه ئه‌وپه‌ڕگیرانی كورد دژ به‌هه‌موو شتێكی عه‌ره‌بی دنه‌یان داوه.
برایم زوبێدیش ده‌ڵێ : سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاڵای خۆیان هه‌ڵداوه (مه‌به‌ستی كورده)، هاتوون تابلۆی ڕێنماییه‌كانی هاتوچووشیان به كوردی نووسیوه، ئه‌مه چۆن ده‌بێ؟
پاشان هه‌ر به‌خۆی ده‌ڵێ: به‌ڵام باشیان كردووه به‌م دواییه تابلۆكانیان كرده‌وه‌ته‌وه عه‌ره‌بی (!!).
ئینجا تۆ وه‌ره له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی وا دابنیشه و گفتوگۆ و دانوستان بكه و باسی دیموكراسی و ماف بكه، كه له ئه‌ساسدا نایانه‌وێ تێی بگه‌ن.
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانن، قه‌وانێكیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی خۆشیان ده‌زانن كۆن بووه و ڕناوه، به بۆنه و بێ بۆنه لێی ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه حاڵیان زۆر خۆشه.
به‌ڕاستی شووره‌ییه بۆ نووسه‌ر یا ڕۆژنامه‌نووسێك به‌و عه‌قڵییه‌ته دواكه‌وتووه بیر بكاته‌وه له كاتێكدا ئه‌مڕۆ دنیا دنیایه‌كی دیكه‌یه.
شووره‌ییه له‌بیر خۆیان ببنه‌وه، كه هه‌میشه كورد بووه دروشمی دیموكراسی بۆ عێراق هه‌ڵگرتووه و خوێنی له‌و پێناوه‌دا داوه..
شووره‌ییه بۆیان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌م و ئه‌نفال و كیمیابارانه، ڕۆژێ له ڕۆژان كورد له ناچارترین ناچاریدا په‌نای بۆ تیرۆر و تیرۆركاری نه‌بردووه و هه‌میشه شاعیر و نووسه‌رانی له‌سه‌ر كێشه‌ی (گۆیا سه‌ره‌كی ئه‌وانییان) فه‌ڵه‌ستینیان كردووه‌ته‌وه‌ته‌وه.
شووره‌ییه بۆ خه‌ڵكانێك خۆیان به نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بناسێنن به‌و عه‌قڵیه‌ته فاشستیه سه‌یری گه‌لێك بكه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاكیان داگیر كردووه خێر و بێریان خواردووه و ده‌خۆن ئینجا به‌و ڕه‌نگه‌یش لێی بڕوانن وه‌ك بڵێی كفری كافرمان كردبێ ڕێنمایی هاتووچوومان به كوردی نووسیبێ.
به‌ڕاستی شووره‌ییه ئه‌گه‌ر شتێك لای ئه‌م چه‌شنه بوونه‌وه‌رانه مابێ به‌ناوی شووره‌یی.