رەزا شوان

یەکەم وشـە کە مامۆسـتا ئـان سولـیڤـان فـێری کرد، وشەی "ئـاو" بوو. هـێلـینی بـردە بەردەم پەمپی ئاو و ئاوی کرد بە دەستیا، ناوی ئاوی فێرکرد و لەسەر پشتی دەستی بە پەنجە نووسی (ئاو) ئەویش هەستی پێکرد و ناوەکەی وت و نووسینیشی فـێربوو. هەر ئەو رۆژە فـێری (٣٠) وشەی کـرد. هـەر لەو شـوێنەدا، لە بەردەم کۆشکی (کاپـیـتول) پەیکەری پەمپی ئاو و هـێلـین کیلەری تەمـەن حـەوت ساڵان بە بـرونـز دروستکـراوە. ساڵانە گەشتیارانێکی زۆر وێنەی لەپاڵدا دەگرن و بە پەمپەکە ئاو دەکەن بە دەستیاندا. 

چـیرۆکی ژیـانی هـێـلـین کـیلەر (١٨٨٠ـ ١٩٦٨)

رەزا شـوان


مـرۆڤی خاوەن پێـداویستیی تایـبەتی
(نابـیـنا، کـەڕ، لاڵ، کەمـئەنـدام) لە جیهانـدا زۆرن. بەڵام کەمئەندامییان بێ هـیوای نەکردوون و خۆیان بە دەستی نائومێـدی و شکـستییەوە نەداوە. بە ڵکو بە هـیوا و گەشبینییەوە لە ژیـانیان روانیـون. متـمانەیان بە تـواناکانیان هەبـووە و درێـژەیان بە کۆشش و بە خەبـات داوە و خـۆڕاگـربـوونە و کۆڵـیان نـەداوە، سووربوون لەسەر سەلماندنی توانا و بەهرە و ئارەزووەکانیان و سەرکەوتن و گەیشتن بە هـیوا و ئامانجەکـانیان. کەسایـەتی ناسراو و بەناوبـانگـیان تێـدا هـەڵـکەوتـوون، کە خـزمـەتی مـرۆڤـایەتـیان کـردووە. بـۆ نمـوونە: فـرانـکـلـین رۆزفـڵـت (سـەرۆکی سی و دووەمینی ئەمـریکالـویـس بـرایـل (داهـێنەری نووسینی بـرایـل کریسـتـۆڤـەر ریف، هـێلین کیلەر، نیک فۆجیستش، ترێشا زۆرن، ئەندریا بۆتشیلی، دکتۆر ستیڤن هـۆکینگ، دکتـۆر تەهـا حوسـین،... هـتـد. لە کوردستانی ئێمەشـدا، دکتـۆر کامیـل حەسەن بەسـیر، سابـیر کوردستانی، تـارا رەسـووڵ،... هـتـد.

لەم نووسینەدا بە کورتی باسی چیرۆکی ژیانی، نووسەر و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمـریکی، چالاکـوانی سەرسەخـتی داکـۆکیکەر لە مافەکانی ژن
ـان و مافـەکانی خـاوەن پێـداویستـیـیە تایبـەتیـیەکـان، مامـۆسـتای وانەبـێـژ، چـالاکـوانی سـیاسی، ئـازادیخـواز، ئاشـتـیخـواز، دژی لە سـێـدارەدان، دژی رەگـەزپـەرسـتی، بـالـیـۆزی منـداڵانی نابـیـنـا، هـێمایەکی هـانـدەری جیهـانی منـداڵان بۆ زاڵـبوون بەسەر کەمئەنـدامێـتـیدا، هـەمیـشە سیمبولی خۆڕاگری و کۆڵنەدان و سەرکەوتن، ئیلهام بەخش و هـیوابەخش بۆ کەسانی دەوروبـەری بە تایبەتیش بـە منـداڵانی نابـیـنا. ئەنـدامی یەکـەم دەسـتەی بەڕێـوەبـەری چاپخانەی (بـرێـل)ی ئەمریکی. دامەزرێنەری (رێکخراوی هێلین کیلەری نێودەوڵەتی). ئەم ناودارەش خاتوو (هـێلین کیلەر) ە، کە لە سەرەتـای سەدەی بیستەمدا، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ژنـانی جیهـان. لە هـاوتای هـێلـین کـیلەر، زۆر دەگمەنە لە مێـژوودا.

(هـێلین ئادەمیز کیلەر)، لە رۆژی (٢٧/ یۆنیـۆ/١٨٨٠) دا، لە شاری (تـوسکـۆمبیا) لە ویلایەتی (ئالابـاما) لە ئەمریکا لەدایک بـووە. خـێزانەکایان بە رەسەن ئەڵـمانی بـوون. دایکی ناوی (کاترین ئادەمیـز کیلەر) ە، باوکی (ئارسەر کیلەر)ە، باوکی لە کاتی شەڕی ناوخۆ لە نێوان (باکوور و باشوور)ی ئەمریکادا، چووە ریزەکانی سوپای كۆنفـیدڕاڵیی ئەمـریکا و بە پلەی سەرهەنگ بوو بە کاپتن. هـێلین کیلەر کە لەدایک بـوو، منداڵێکی تەنـدروست بوو. لە شەش مانگـیدا کۆمەڵـێک وشە فـێربـوو. کە گەورەتـر بـوو، وەکو منداڵـێکی ئاسایی لەگەڵ منداڵان یاریی دەکرد. بەڵام لە تەمەنی (١٩) مانگـیدا، تووشی نەخـۆشـیـیەکی سەخـتی نەنـاسـراو بـوو، لەوانـەیە (هـەوکـردنی پـەردەی مێـشک) یان  (تـای سـوور) بـووبێـت. هـێلـیـن لـەم نەخـۆشـیـیە چـاک بــۆوە، بـەڵام (کـوێـر و کـەڕ) بـوو. بۆ ماوەیەک تووشی دۆخـێکی دەروونی نالەبار و تـووڕەیی و گرژی بـوو، بەڵام توانی بەرگری بکات و بەسەر ئەم کەمئەنـدامییەیـدا زاڵبێت، کە بە (بەرگریی پەرجـۆ ـ مـوعـجـیزە) ناوبـراوە.
ئەگەرچی باری داراییان نالەبـار بـوو، بەڵام دایک و باوکی سووربـوون لەسەر ئەوەی، کە هـێلیـن فـێری خوێنـدنەوە و نووسین بێـت. تەمەنی هـێلین حەوت ساڵان بوو، باوکی بردی بۆ لای هاوڕێی دڵسۆزی خۆی (ئەلیکسەندەر گراهـام بێـڵ ـ داهـێنەری تەلەفـۆن) کە زاواکـەی بەڕێـوەبەر و مامۆستای (پەیمانگای بیرکـنز ـ بـۆ من
ـداڵانی نابینا) بـوو لە (بۆستن). لەگەڵ مامۆستایەیەکی کـچ، تەمەن (٢٠) ساڵانی ئەم پەیـمانگایەدا، کە ناوی (ئـان سـولـیڤـان) بـوو، بە مانگانەی(٢٥) دۆلار رێکـەوتـن، کە خوێنـدنەوە و نووسین فـێری هـێلـین کـیـلەر بکات. ئـان سولـیڤـان لە ساڵی ( ١٨٨٧ـ تا ـ ١٩٣٦) بـۆ مـاوەی (٤٩) سـاڵ تا مـردنی، وەکـو مـامـۆسـتا و خـوشکی گـەورە و دایـک و پـەروەردەکـار، لەگـەڵ هـێلین کیلەردا مایەوە. مامۆستایەکی بەتـوانا و زیـرەک بـوو، گەرچی چاوکانی گـزبـوون و چەنـد نەشـتەرگـەرییـەکی بـۆ کـردبـوون.

یەکەم وشـە کە مامۆسـتا ئـان سولـیڤـان فـێری کرد، وشەی "ئـاو" بوو. هـێلـینی بـردە بەردەم پەمپی ئاو و ئاوی کرد بە دەستیا، ناوی ئاوی فێرکرد و لەسەر پشتی دەستی بە پەنجە نووسی (ئاو) ئەویش هەستی پێکرد و ناوەکەی وت و نووسینیشی فـێربوو. هەر ئەو رۆژە فـێری (٣٠) وشەی کـرد. هـەر لەو شـوێنەدا، لە بەردەم کۆشکی (کاپـیـتول) پەیکەری پەمپی ئاو و هـێلـین کیلەری تەمـەن حـەوت ساڵان بە بـرونـز دروستکـراوە. ساڵانە گەشتیارانێکی زۆر وێنەی لەپاڵدا دەگرن و بە پەمپەکە ئاو دەکەن بە دەستیاندا. 

هێلین کیلەر لە ساڵانی (١٨٨٨ـ ١٨٩٠) بوو بە قوتابییەکی پەیمانگای بیرکنز بو نابینا و کەڕەکان. لە رێی زمـان و رێـنـووسی (بـرێـل) ی چـاپ بـەرزەوە. هـێـلـین بە لـێـدانی پەنجەکانی لە جەستەی خۆی، وشەکانی دەوتەوە و وانەکان فـێردەبـوو. فـێری چۆنیەتی نـووسـین و خوێنـدنەوەی هەمـوو پیـتەکـان و نـووسینی وشـە و رسـتە و قـسەکـردن و وانەکان بـوو. مامۆسـتا (سولـیڤـان) وەکـو وەرگـێڕ، لە پـۆلـدا لەگـەڵـیـدا بـوو. زۆریـش سوودی لە منداڵانی کوێر و کەڕی نەرویجی وەرگرت و لێیانەوە قسەیەکی زۆر فـێربوو.

هـێلـین کیلەر کە بیویستایە لە قـسەکانی کەسی بەرانبەری تێبگات، پەنجەکانی دەخـستە سەر لێوەکان یا قـوڕگی ئەو کەسە و لە جـووڵەی لێـوەکانی تێـدەگەیشـت کە چی دەڵـێت. ئەگەر هـێلین کیلەر تەوقـەی لەگەڵ کەسێکـدا بکـردایە، دوای پێـنج ساڵ تەوقەی لەگەڵ هەمان کەسدا بکـردایە، دەیناسییەوە کە کـێـیە. چێـژیشی لە دەستدانـان لەسەر مـوزیک وەردەگرت. بەو شەترەجەش کە بە تایبەتی بۆ خۆی دروستی کردبـوو، یاریی پێدەکـرد.

هێلین کیلەر لە منداڵییەوە، خەونی ئەوەی هەبوو کە بچێتە زانکۆ. لە ساڵی (١٨٩٨) دا چووە (قوتابخانەی کامبریج) بۆ خانمانی گەنج، بۆ ئەوەی خۆی بۆ کۆلـێژی (رادکـلیف) ئامـادەبکات. قـۆنـاغی ئامـادەیی تـەواوکـرد. لە سـاڵی (١٩٠٠) دا، لە زانکـۆ وەرگـیرا. لەو کاتەوە کە قـوتابی زانکـۆ بـوو، دەستی بە نووسـینی بابـەتی هەمـەجـۆرە کرد و لە گۆڤـار و رۆژنـامە بەناوبانگەکانـدا بڵاویانی دەکردەوە. لە ساڵی (١٩٠٤) دا، لە زانکۆ رادکـلـیف (لە ئێستادا ناوی زانکـۆی هارفـارد) ە، بە پلـەی (نایاب) بە یەکەم دەرچـوو. بڕوانامەی لیسانس (بەکالۆریۆس)ی لە فەلسەفە و ئەدەبـدا وەرگرت. هـێلین کیلەر بوو بە یەکەم نابینا و نابیستە (کەڕ) کە ئەم بـڕوانـامـەیە بەدەستـبهـێـنێـت. پاشان لە چـەنـد بـوارێـکی جیاوازی تـردا، درێـژەی بە خـوێنـدن دا. دکتـۆرای لە زانسـت و فەلـسەفـەدا بەدەستهـێـنا، شایـەنی باسیشە، هـاوڕێـیەکی دەوڵەمەنـدی ئەلـیکسەنـدەر بێـڵ، هەمـوو خەرجـیـیەکی زانکـۆی هـێلـین کـیـلەری گـرتە ئەسـتـۆی و مانـگانەی بـۆ بـڕییـەوە.

هـێلـین کـیلەر، شووی نەکرد. ئەگەرچی لە ساڵی (١٩١٦) دا، لەگەڵ (پیتەر ڤـاگان) دا کەوتە داوی خۆشەویستی و نەخـشەی رەدوکەوتـنی دانا. بـڕۆن بۆ دەرەوەی ئەمریکا، بەڵام خـێزانەکەی پەشیمانیان کردەوە. لە ساڵی (١٩٢١) دا، باوکی کـۆچی دوایی کرد.

هـێلـین کیلەر چەنـد زمـانێکی جیهـانی فـێربـوو، لە تەمـەنی (٢٠) ساڵـیدا، دەستیکـرد بە خـوێنـدنەوەی ئەدەبیـاتی ئینگـلـیزی و ئەڵـمـانی و فـەرەنـسی و یـۆنـانی و لاتـیـنی.

هـێلـین کـیلەر، فـێری چـنین و درومـان بـوو، فـێری مەلەوانی و ئەسپ سـواری بـوو.

هـێلین کـیلەر زیةاترلە (١٨) پەرتووکی نووسی و چاپـیانیکرد، لە هەموو جیهـانیشدا بڵاوبونەوە. ئەمانە ناوی پەرتـووکەکانی هـێلین کیلەرن:(شای بەسـتەڵەک ـ ١٨٩١)، (چیرۆکی ژیانم ـ ١٩٠٣) ژیاننامەی خۆیەتی. ئەم پەرتووکە بۆ زیاتر لە (٥٠) زمانی جیهـانی وەریانگـێڕاوە. چەنـدیـن جـار چـاپیـان کـردۆتەوە، تا ئەمـڕۆش هـۆگـرانـێکی خوێندنەوەی زۆری هەیە. (گەشبین ـ ١٩٠٣)، (کلیلی ژیانم ـ ١٩٠٤)، (ئەو جیهانەی تێـیدا دەژیـم: ١٩٠٨)، (پەرجـۆی ژیـان ـ ١٩٠٩)، (گـۆرانی دیـواری بەرد ـ ١٩١٠)، (لە تاریکی دەرچـوون ـ ١٩١٣)، (پـوورە سام بانگەواز دەکات: ١٩١٣)، (ئاینەکەم ـ ١٩٢٧)، (ژیـانی دواتـرم ـ ١٩٢٩)، (ئـێـمە خەمـبـار بـوویـن ـ ١٩٢٩)، (ئـاشـتی لە ئیـڤـنـتایـد ـ ١٩٣٢)، (هـێلیـن کـیلەر لە سکۆتـلەنـدا ـ ١٩٣٣)، (با ئیمانمان هـەبێـت ـ ١٩٤٠)، (مامۆستا ئان سولیڤان ـ ١٩٥٥)، (دەرگای کراوە ـ ١٩٥٧). بێجگە لەو وتار و باسـانەی کە لە گۆڤـار و لە رۆژنـامەکانـدا بڵاویـانی کـردونەتەوە، کە (٤٧٥) وتار و باسـن. لە ئەرشـیفی هـێلین کـیلەردا پارێـزراون. بەشـێکی ئەم وتـار و باسـانەی، وەکو (باڵـیۆزی نیازپاکی ئەمریکی بۆ نابیناکان) لە زۆر وڵاتی جـیهانـدا پێشکەشی کـردوون.

هـێلین کیلەر، ئامێری برێـلی بەکاردەهـێنا، لە رێگەی وشەی تایپکراوەوە، پەیـوەنـدیی لەگەڵ بە هەزاران ئەمریکی و خەڵکی تر لە جیهـانـدا هەبـوو. پێگە و رێـزێکی زۆری نێـودەوڵەتی هەبـوو. پەیـوەنـدییەکی زۆر باشی لەگەڵ سەرۆکەکـانی ئەمریکا و لەگەڵ بەشێک لە سەرۆکەکان و ناودارانی جیهـاندا هەبوو، وەکو: ئایزنهاوەر، جـۆن کـنێدی، لیـندون جۆنسۆن، رۆزفـڵـت، ئەلیکسەنـدەر گـراهـام بـێـڵ، مارک تویـن، جەواهـیر لال نەهـرۆ، چـارلی چاپـلـن، تەهـا حوسـێـن، وینـسـتـۆن چەرچـڵ، گـۆڵـدە مـاێیـر،... هـتـد.
(مارک توین) لە راگەیەندڕاوێکـدا، دەڵـێت:"دوو کارەکتەری سەرەنجـڕاکـێشی سەدەی نـۆزدەم، ناپـلیـۆن و هـێلـین کـیـلەر" ن.
سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی (
٦٠) ساڵ، راوێژیان بە هـێلین کیلەر دەکرد و گوێیان لە رێـنمـایی و ئامـۆژگـارییـەکـانی دەگـرت. دیـدار و دانیـشـتـن و کـۆڕی تایبـەتـیـان بـۆ سازدەکرد. ئەمـریکا هـێلین کـیـلەری وەک، راوێـژکاری پەیـوەنـدییـە نێـودەوڵەتیـیەکان دەستـنیشان کرد.

هـێلـین کیلەر لە ساڵی (
١٩٤٦ـ بـۆـ ١٩٥٧) بە ناوی باڵیـۆزی نابینایانەوە، بە یاوەری مامۆستا ئـان سولیڤـان، دەستی بە گەشتەکانی بۆ وڵاتانی پێـنج کـێشوەری جیهـان کرد. لە ماوەی (١١) ساڵـدا (٤٠) دەوڵەت گەڕا و زۆر بە رێـزەوە پێـشوازییان لـێدەکـرد. لە ساڵی (١٩٣٧) گەشتی بۆ ژاپـۆن کرد. (٢) ملیۆن ژاپۆنی لەسەر شۆسەی شەقامەکاندا راوەستان، بۆ ئەوەی هـێلـین کیـلەر ببیـنن. کـیلەر بۆ دوەم جـار، گەشتی بۆ ژاپـۆن کرد و (٣٠) شـاری ژاپـۆن گـەڕا. رۆڵـێکی دیـپـلـۆمـاسی بـەرزی گـێـڕا، لـە بەهـێـزکـردنی پەیـوەندیییەکانی نێـوان ئەمـریکا و ژاپـۆنـدا. هـێلین کیلەر دیـداری لەگەڵ سەرۆکەکانی هەمـوو ئەو وڵاتـانەدا کـردووە، کە سـەردانیـانی کـرد. درێـژتـریـن گـەشـتی کـیـلەر، لە ساڵی (١٩٥٥) لە تەمـەنی (٧٥) ساڵیدا ئەنجـامیـدا. گەشتەکەی (٤٠) هـەزا میـل بوو، لە ماوەی پـێنج مانگدا، بەناو وڵاتانی ئاسیادا سووڕایەوە. چەندین باسی پێشکەشکرد. هانی دەوڵەتانی دەدا، کە قـوتابخانەی تایبەتی بۆ نابینایان و کەمئەندامانی تر بکەنەوە.

هـێلین کیلەر، داکۆکیکەرێکی سەرسەخت بوو، لە مافەکانی ژنـان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکان لە هەموو جیهاندا. دۆزی مافەکانی نابینایان و کرێکارانی گرتە ئەستۆی. سۆشیالیستێکی پابەنـد بوو، دژی چەوسانەوە و رەگەزپەرستی بوو. ئەنـدامـێکی کارای (یەکێتی ئازادی مەدەنی) بوو. دژی وزەی ئەتـۆمی و دژی سەرهەڵدانی فاشـیزم بوو لە ئەوروپـادا. دژی لە سێـدارەدانی دەرەوەی یاسا بـوو. ئاشتیخـواز بـوو، دژی شەر بـوو. بـۆیە نـازییەکـان لە ئەڵـمانیـادا پەرتووکەکانی هـێلـین کیـلەریـان سـووتانـد.

هـێلین کیلەر، لە ئەمریکا و لە سەرانسەری جیهانـدا رێـزیان لێیگـرت، چەنـدین خەڵات و بڕوانامەی رێزلێنانیان پێشکەشکرد. لە ساڵی (١٩٥٥) دا، وەک ئەکتەرێکی بێدەنگ بەشـداریی لە فـیلمی "چـیرۆکی ژیـانم" کـرد، کە لە نووسـین و دەرهـێنانی خـۆیـەتی و باسی ژیـانی خـۆی دەکـات. دوو خـەڵاتی ئـۆسکاری شانـازی (فەخـری) یان پێـشکەش کرد. لە ساڵی (١٩٣٦) دا، (تیـۆدۆر رۆزفـڵت)، (مەدالیای خزمەتی نایاب)ی پێشکەش کـرد. لە ساڵی (١٩٦٢) سـەرۆکی ئەمـریکا (لـینـدۆن جـۆنسۆن)، بەرزتـریـن خـەڵاتی ئەمـریـکا، (مـەدالـیـای ئـازادیی سـەرۆکـایەتی) ی پـێـشکەش بە هـێلـیـن کـیلەر کـرد. هەریەکـەش لەم زانکۆ جیهـانییـانە، بـڕوانـامەی دکتـۆرای شانـازی (فـەخـری) یان لە ئەدەب و یاسادا، پێشکەش بە هـێلـین کـیلەریان کرد: زانکـۆی تەمبـل و هارفـۆرد ـ لە ئەمریکا، زانکۆی گڵاسکۆـ ئۆسکۆتلەندا، زانکۆی بەرلین ـ ئەڵمانیا، زانکۆی دەلهی ـ هـیندستان، زانکـۆی ویتـواتەرسرانـد ـ باشـووری ئەفـریکا. دوای مـردنیشی وێنـەیـان خـستە سەر پوولی پـۆست. چەنـدین قـوتـابخـانە و پەیـمانگا و هـۆڵ بە نـاوی هـێلـین کـیلەرەوە نـراون. چەنـد شانـۆ و درامای تەلەفـزیـۆنی و فـیلـمی سینەمایی، دەربارەی ژیـانی هـێلـین کیـلەر دەرهـێنراون و تـۆمـارکـراون.

هـێلـین کـیـلەر، چـەنـد هـەفـتـەیـەکی کـەمی مـابـوو، بـۆ یـادی جـەژنی (٨٨) ساڵـەی
لەدایکـبوونی. تووشی جەڵـتەی مێـشک بـوو. لـە رۆژی (
١/ حۆزەیـران/ ١٩٦٨) لە شـاری (ئارکـان ريـچ) لە ئەمـریـکا کـۆچی دوایی کـرد.

لە وتە بە ناوبانگەکانی هـێلـین کیلەر: "کاتێک کە دەرگایەکی خۆشیمان لێدادەخـرێـت، دەرگـایەکی ترمـان بۆ دەکـرێتـەوە. بەڵام هـەنـدێ جـار بـۆ مـاوەیـەکی درێـژ، ئەونـدە سەیـری دەرگـا داخـراوەکە دەکەیـن، ئـەو دەرگـایە نابیـنین کە بـۆمـان کـراوەتـەوە".
 
(
*) بـۆ نووسینی ئـەم بابـەتە، سـوودم لە چەنـدیـن سایـتی ئینگـلـیزی وەرگرتـووە.

 

 

گەڕان بۆ بابەت