ئەحمەدی قازی، نووسەر، وەرگێڕ و شارەزا و پسپۆر لە زمانی کوردی بە داخەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و کۆڕی هاوڕێیان و هۆگرانی ئەدەب و وێژەی بۆ هەمیشە بە جێ هێشت. ستافی سایتی قەڵەم سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی کاک ئەحمەد و هەموو هۆگرانی ئەدەب و نووسین دەکا و، لە دەست چوونی ئەو بەڕێزە بە خەسارێکی دیار دەزانێ.
کۆچی دووایی ئەحمەدی قازی
ئەحمەدی قازی، نووسەر، وەرگێڕ و شارەزا و پسپۆر لە زمانی کوردی بە داخەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و کۆڕی هاوڕێیان و هۆگرانی ئەدەب و وێژەی بۆ هەمیشە بە جێ هێشت.
کاک ئەحمەدی قازی جگە لە پێشکەش کردنی کۆمەڵێکی بەرچاو بەرهەم بە کتیبخانەی کوردی و فارسی کە بەشێکیان بریتین لە باقەبێن، رێزمانی کوردی بە دووزمانی کوردی و فارسی، کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی دیوانی سەیفولقوزات، وەگێڕانی دوانەی سەیر و سەمەرە، وەگێرانی گەلەگەمیش، رۆمانی دۆنکیشۆت، اژدها- پرلباک، دوقولوهای عجیب –مارک تواین، کوهسار حقیقت- دافن دوموریە، عصر غولها- وینا دیلمار، خلاصەی تاریخ کردستان، هەروەها بۆ ماوەی بیست سال سەرنووسەری گۆڤاری سروە بوو.
ستافی سایتی قەڵەم سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی کاک ئەحمەد و هەموو هۆگرانی ئەدەب و نووسین دەکا و، لە دەست چوونی ئەو بەڕێزە بە خەسارێکی دیار دەزانێ.
ستافی بەڕێوەبەری سایتی قەڵەم
٨ ی یونی ٢٠١٥