بەیاننامەی کۆمەڵێک لە نووسەرانی کورد

ئێمە کە ئەم بەیاننامەیەمان واژۆکردووە، وێڕای پاڵپشتیمان بۆ شۆڕشی ژینا، بڕوامان وایە مافی ژیان مافی سروشتیی هەموو مرۆڤەکانە و بێبەشکردنی مرۆڤ لە ژیان واتای سەلماندنی مافی بەرگری لە خۆیە. هیچ کەس و دەسەڵات و یاسایەک مافی ئەوەی نییە مافی ژیان لە هیچ مرۆڤێک زەوت بکات، چونکە ئەرکی سەرەکی هەموو حکومەت و سیستمێکی سیاسی پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی بە بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگایە، نەک زەوتکردنیان و کوشتنی شارۆمەندانی خۆی.

 

بەیاننامەی کۆمەڵێک لە نووسەرانی کورد

ئیعدام، قەتڵی حکومەتییە، دەبێت راگیرێت

ئێمە کۆمەڵێک نووسەری کورد، لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە، وێڕای مەحکوومکردنی دەرکردنی هەر چەشنەحوکمێک دژی خەڵکی راپەڕیوی ئێران و ئازادیخوازانی گۆڕەپانی شۆڕشی ژینا، رایدەگەیێنین کە حکومەتی ئیسلامی دەبێت حوکمی سێدارە وەک کەرەسەی سەرکوت و ترساندن، بە گشتی لە سەر هەموو خەلکی ئێران و بەتایبەتی شۆڕشگێڕانی رێگای ژن، ژیان، ئازادی هەڵگرێت.

 

دەرکردنی حوکمی سێدارە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی ناڕازی، کە بوێرانە ئاڵای ئازادییان شەکاوە راگرتووە، کۆتایی بە ئیرادەی ڕەوا و بەرحەقی گەل ناهێنێت و ئیرادە و ئیمانیان بۆ درێژەدان بە خەبات لاواز ناکا. ئەمە راستییەکە کە مێژووی خەباتی گەل سەلماندوویەتی.

 

ئێمە کە ئەم بەیاننامەیەمان واژۆکردووە، وێڕای پاڵپشتیمان بۆ شۆڕشی ژینا، بڕوامان وایە مافی ژیان مافی سروشتیی هەموو مرۆڤەکانە و بێبەشکردنی مرۆڤ لە ژیان واتای سەلماندنی مافی بەرگری لە خۆیە. هیچ کەس و دەسەڵات و یاسایەک مافی ئەوەی نییە مافی ژیان لە هیچ مرۆڤێک زەوت بکات، چونکە ئەرکی سەرەکی هەموو حکومەت و سیستمێکی سیاسی پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی بە بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگایە، نەک زەوتکردنیان و کوشتنی شارۆمەندانی خۆی.

 

کۆماری ئیسلامی وەک سیستەمێکی ئایدیۆلۆژیی و ئایینیی کۆنەپارێز، دەبێت بزانێت شۆڕشی ژینا پێی ناوەتە مانگی چوارەمی خۆیەوە و، سەرەڕای توندو تیژی و گرتن و ئێعدام، هێشتا پەرەدەستێنێ و هەتا دێت بەرفراوانتر و زۆرتر دەبێت تا ئەوەی وەک ئاگرپرژێنێکی بەهێز و بەقین دامودەزگای ئیشک هەڵاتویان بسوتێنێت.

 

ئێمەی نووسەری کورد، هاوتەریب لەگەڵ ئامانج و ئاسۆی خەباتی ئاشتیخوازانەی شۆڕشی ژینا، هۆشدار دەدەین بە دەسەڵاتی ئیسلامی و رایدەگەیێنین کە هیچ خوێنێک لە یادەوەریی گشتیدا فەرامۆش نابێت و، لە دوواڕۆژی شۆڕشدا کە زۆر نزیکە، گەل لە مەحکەمە خەلکیەکاندا، دڵۆپ دڵۆپی خوێنە رژاوەکان دەکەنە بەڵگە بۆ تاوانەکانتان. بۆیە دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران دەبێت کۆتایی بێنێت بە لەسێداردەدان و دەرکردنی حوکم و سزا دژی خەڵکی ئێران و خۆپیشاندەران و مل بداتە خواستە رەواکانی گەلانی ئێران.

 

تاریخ

٢/ ١٠/١٤٠١

٢٠٢٢.١٢.٢٣ 

 

واژۆکەران:

 

١ـ هاوڕێ یوسفی، وەرگێڕ و توێژەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان ـ سلێمانی

٢ـ هۆشیار مەحموودی وەرگێڕ و دەرچووی زانستی ئابووری ـ بریتانیا

٣ـ ڕەسووڵ سەفەریانی ـ سوید

٤ـ ڕزگار ئەمین نژاد ـ نۆروێژ

٥ـ ئازاد کەریمی ـ نۆروێژ

٦ـ فەڕۆخ نێعمەتپوور ـ نۆروێژ

٧ـ  ئەنوەر عەباسی (هەرەس) ـ سوید

٨ـ نەبی فەتاحی، توێژەر و مامۆستای زانکۆ و شاعیر و نووسەر، سوید

٩ـ ئەشرەف هاشمی، سوید

١٠ـ ئەیاز سیاوەشان ـ نۆروێژ

١١ـ رەحمان سۆفی ـ سوێد

١٢ـ ئەحمەد ساڵح، شاعر ـ سوید

١٣ـ شاهۆ حەسەنپوور ـ سوید

١٤ـ رسول محەمەدی، سوید

١٥ـ  سانا شوجاعی ـ سوئد

١٦ـ کافیە جلیلیان ـ کانادا

١٧ ـ هاوری باخوان ـ دانمارک

 ١٨ جەواد موراد، بلژیک

١٩ . ئاسلیکا قادر، ئەڵمانیا

٢٠ . ئەڤین برازی، دانمارک

٢١ . کاروان عەبدوڵا، چیرۆکنوس ، هەرێمی کوردستان

لینکی فارسی و ئینگلیسی بەیاننامەکە

lاعدام را متوقف کنید - قەڵەم (qelam.com)

Stop government executions - قەڵەم (qelam.com)

گەڕان بۆ بابەت