کردپرس
ئه‌م کۆنفڕانسه له‌لایه‌ن زانکۆی کوردستان و به تایبه‌ت به پشتیوانی جێگری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی زانکۆ و هاوکاری دیکه‌ی به‌شه هاوپه‌یوه‌نده‌کانی زانکۆی کوردستان له نیوه‌ی یه‌که‌می مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له هۆڵی مه‌وله‌وی ئه‌م زانکۆیه به به‌شداربوونی مامۆستایانی ناوخۆیی و بیانی، توێژه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و کارناسانی بواری هونه‌ر و مۆسیقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی
له‌لایه‌ن زانکۆی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛
یه‌که‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی له سنه
یه‌که‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مۆسیقای کوردی له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن جێگری فه‌رهه‌نگی زانکۆی کوردستان له سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م کۆنفڕانسه به ئامانجی پاراستن، به‌رزکردنه‌وه، بڕه‌وپێدان، به‌هێزکردن و ناسینه‌وه‌ی باشتری مۆسیقای کوردی له‌لایه‌ن جێگری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی زانکۆی کوردستان به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی زانستی توێژینه‌وه‌ی هونه‌ر سه‌ر به زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی به‌هره‌دار له بواری مۆسیقا و هاندان و گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌کان، ڕێخۆشکردن بۆ به‌رهه‌می به‌نرخی هونه‌ری، ڕێگری له به‌رهه‌می نزم، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رهه‌نگی بیستن و ناساندن و پشتیوانی کردنی ده‌فرایه‌تییه‌کان، دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی به‌نرخی فۆلکلۆری کوردی و پشتیوانی له مۆسیقای ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردی له دیکه‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه.
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی زانستی توێژینه‌وه‌ی هونه‌ری زانکۆی کوردستان له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌م کۆنفڕانسه له‌لایه‌ن زانکۆی کوردستان و به تایبه‌ت به پشتیوانی جێگری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی زانکۆ و هاوکاری دیکه‌ی به‌شه هاوپه‌یوه‌نده‌کانی زانکۆی کوردستان له نیوه‌ی یه‌که‌می مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له هۆڵی مه‌وله‌وی ئه‌م زانکۆیه به به‌شداربوونی مامۆستایانی ناوخۆیی و بیانی، توێژه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و کارناسانی بواری هونه‌ر و مۆسیقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زاگرۆس که‌ره‌می زیادی کرد: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه دوو یان سێ ڕۆژ درێژه‌ی ببێت و ده‌بیری کۆنفڕانسه‌که دوکتۆر مێهرداد یووسف زه‌مانی و ده‌بیری زانستی دوکتۆر ئۆمید قادرزاده و وه‌فدی زانستی له مامۆستایانی زانکۆ ومامۆستایانی بواری مۆسیقا پێکدێت.
کارگێڕی کۆنفڕانسه‌که وتی: وشه‌ناسی مۆسیقای کوردی، سازه‌ناسی مۆسیقای کوردی، لێکدانه‌وه‌ی چه‌شنه‌کانی مۆسیقای کوردی، شرۆڤه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستایانی مۆسیقای کوردی، خه‌سارناسی مۆسیقای کوردی، بنچینه هیند و ئه‌ورووپاییه‌کانی مۆسیقای کوردی، سه‌رچاوه‌ناسی و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر مۆسیقای کوردی ئه‌نجام دراون، شرۆڤه‌ی کارتێکه‌ری دوولایه‌نه‌ی مۆسیقای کوردی و مۆسیقای ناوچه‌کانی تر، چه‌شن ناسی مۆسیقای کوردی له ڕوانگه‌ی کاریگه‌ریی زمان، جوگرافیا و فه‌رهه‌نگه‌وه، ده‌لاله‌ت و واتا و کرده‌وه‌کانی مۆسیقای کوردی له ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌کانی تر و زانسته مرۆڤییه‌کاندا له ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌بن.
وتیشی: توێژه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، لێکۆڵه‌ران، چالاکان و نووسه‌ران و هۆگرانی بواری هونه‌ر و مۆسیقای کوردی بۆ به‌شداری له‌م کۆنفڕانسه ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره ئاماژه‌پێکراوه‌کان بۆ ناو و نیشانی ده‌بیرخانه بنێرن: پوخته‌ی وتاره‌کان تا 20ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌بێ بۆ ده‌بیرخانه‌ی کۆنفڕانسه‌که بنێرن و 10ی مانگی جۆزه‌ردان وتاره په‌سه‌ندکراوه‌کان ڕاده‌گه‌یێندرێت و ماوه‌ی ناردنی ده‌قی وتاره‌کانیش تاکوو 10ی مانگی جۆزه‌ردان دیاری کراوه و له کۆتاییدا ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی داوه‌ری وتاره‌کان له 10ی مانگی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ بۆ قبووڵکراوان ڕاده‌گه‌یێندرێت.
که‌ره‌می له کۆتاییدا زیادی کرد: به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی و ئاراسته‌کردنی پێشنیار و به‌شداری له مێهره‌جان ده‌توانن له‌گه‌ڵ ناو و نیشانی سنه، بلواری پاسداران، زانکۆی کوردستان، جێگری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بیرخانه‌ی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی و به ته‌له‌فۆنی 08733664600 په‌یوه‌ندی بگرن و هه‌روه‌ها ده‌توانن که‌ڵک له پۆسته ئه‌لێکترۆنییه‌کانی دیکه بگرن له‌وانه:
ئیمه‌یلی کۆنفڕانس:
ئیمه‌یلی به‌رپرسی کۆنفڕانس:
ناونیشانی ماڵپه‌ڕ: www.UOK.AC.IR/KMC