ما 426 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە عەرەبییەوە: هاورێ نەهرۆ

ئەوەی وا دەکا کە پەرتووکەکە شایانی خوێندنەوە بێ چونیەتی خستنە رووی هەمەجۆرەو بەربڵاوی ئینگلس و چالاکی یە فیکریەکانیەتی، بەشدارییەکان چەندین جار دووپاتی ئەوەیان کردۆتەوە کە فردریک ئینگلس سەربەخۆی فیکری هەبووە، کە تیئۆری دەوڵەت داڕشت، بەشێوەیەکی فراوان باسی کێشەکانی سروشت دەکا، هانی بیرکردنەوەی دا سەبارەت بە ناسیونالیزم و ئینتەرناسویالیزم .

 

ئینگلس، مارکسیزمی بزوتنەوەی ئافرەتان       

یوهانس کریس

لە عەرەبییەوە / هاورێ نەهرۆ

 

فریدریک ئینگلس بە ژەنێرەنی دووەمی کەمان خۆی وەسف کرد، دوای کارل مارکس، وەک قارەمانێکی تراجیدی، لەو نامەیەی کە بۆ سیاسەتمەدارو نووسەری مارکسیزمی ناسراو (فرانز میرنیغ) نووسیویەتی، لەوانەیە دوست و هاورێی بێ بەدرێژایی ژیان، کارل مارکس دیارترە لەنێوان هەردووکیان، بەڵام پێ وابوو کە (لە کۆتایی دا مێژوو هەموو شتی لە شوێنی شیاوی خۆی دائەنێ) بەڵام بە پێچەوانەوە رووی دا، دوای مردنی ئینگلس لەساڵی ١٨٩٥، ئەوەی خراپ بوو مێژووکردی، لەباشترین حاڵەت دا مامەڵە لەگەڵ ئینگلس کرا وەک یارمەتی دەری مارکسی مەزن، لەهەڵسەنگاندنیکی خراپتردا وەک رابەری ستالینیزم ناسرا، لەبەر ئەوەی زیادەرۆیی کرد لە بە سادە نیشاندانی ئامۆژگاریەکانی مارکسی مەزن .

لەناوەڕاستی نیسانی ٢٠٢٢ لە خانەی وەشاندنی (شور کامپ) پەرتووکێک دەرچوو، چەند بەشدارییەک تیاییە بە ناونیشانی ( فەلسەفەی سروشت، تیئۆری کومەڵایەتی، سوسیالیستی، خوێندنەوەیەکی هەنووکەیی بۆ فردریک ئینگلس) بەسەرپەرەشتی و ئامادەکردنی ئیسماعیل رابیک کە مامۆستای فەلسەفەیە لە زانکۆی فوبرتاڵی ئەڵمانی ئەم پەرتووکە دەرچوو، ١٧ بەشداریی تیایە لە لایەن نووسەرانی جیاوازەو وێنای ئینگلس کێشراوە وەک بیرمەندێکی ڕەسەن کە بەبێ ئەوە نەتوانرا مارکسیەت بەو شێوەیە لە ئارا دا بێ، بەشداربووان تەنیا بایەخ بە پاشماوەی تیئۆری و سیاسی یان نەدا بەڵکو زۆرتریان باس کردووە سەبارەت بە روڵەی بیسنیزمانێکی دەوڵەمەند کە لەساڵی ١٨٢٠ لە شاری بارمن (فویرتاڵی ئێستا) لە دایک بووە .

 

گۆڕانێکی دیالیکتیکی لە مانشستەر

لەکاتێکی زوو ئینگلسی گەنج بووە هۆی هاتنە ئارای ململانی لە نێو خانەوادەکەی کە زۆر ئیماندار بوون، بەسەرسام بوونی ئینگلس بە غوتەوە ئەوانی تر کە (روانینیان خراپ بوو بۆ خودا) لەگەڵ بایەخ دان بە بیری ڕادیکالی سوسیالیستی، ئینگلس نەوەیەکی خراپی بنەماڵە بەرێزەکەی بوو لە نێوەندی بورژوازی بارمن .

دوای ساڵی لە خزمەتی سەربازی لەبەرلین، زۆربەی کاتەکانی تەرخان کرا بۆ ئامادەبوون لە سیمینارەکانی فەلسەفە کە باوکی دەینارد بۆ مانشستەر لە شێوەی سزا.

ئینگلس دەبوایە کۆتایی بەو خولە بێنێ لە بەرێوبردنی ژمێریاری لە نێوەندی پێشەسازی لە کارگەی چنین کە موڵکی بنەماڵەی (ئارمین _ ئینگلس) بوو، باوکی ئاواتەخواز بوو کە ئینگلس لە ژیانی دا کارێکی شایستە بکا، بەمەش گۆرانکاری دیالیکتیکی یەکەم لە ژیانی ئینگلسی گەنج رووی دا .

لەنێوان سەرسوڕمان و شۆک دا سەبارەت بەو ئەزموونە، ئینگلس  لە تەمەنی بیست و چوار ساڵی دا بەرهەمی یەکەمی ناسراوی بە ناونیشان (دۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرە) نووسی بە پشت بەستن بەڕاوبۆچوونەکانی خۆی و سەرچاوەی ڕەسەن، پەرتووکەکە هەتا ئەمرۆ بە یەکێک لە جوانترین ریپورتاژی کۆمەڵایەتی دەژمێردرێ، ئەمە بەرهەمی ئینگلسی مەزن بوو، دارشتنی رەخنەی مۆراڵی و کۆمەڵایەتی بوو سەبارەت بە هەڵومەرجی تێکدەرانەی ژیانی کرێکاران وەک رەخنە لەسەرمایەداری .

(حاڵەتی چینی کریکار لە ئینگلتەرە) وەک دەرئەنجامی ئینگلس ئەنجامی مۆراڵی درۆ و بەهای هەڵە نەبوو_ بەڵکو ئەنجامی شێوازی بەرهەمهێنان بوو کە تیایدا هەندێ دەبنە خاوەنی ئامرازی بەرهەمهێنان، بۆ هەندێکی دیکە تەنیا فروشتنی هێزی کار دەمێنێتەوە.

بەم شێوەیە لە کۆتایی دا وێنای بەرنامەی سیاسی و زانستی ئینگلس کرا بۆ دەیەکانی ئایندە، دوور لە جیهانی بیروڕا، بەرەو مادە!

چی دیکە هوشیاری بوون (الوجود) دەستنیشان ناکا بەڵکو بەپێچەوانەوە بوون (الوجود) هوشیاری دیاری ئەکا، دوای ساڵانێک لەگەڵ مارکس دا (ئایدولوژیەتی ئەڵمانی) دەنووسن.

 

ژیانێکی پارادۆکس

گۆڕانی دیالیکتیکی هیگل بۆ ماتریالیزمی مێژوویی لە زۆربەی دا پشت بەستووە بە بەرهەمە فیکرییە پێش وەختەکانی ئینگلس، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەتەواوی بوونیەوە هەستی کرد بەدەستەواژەی ناوەندی هیگل لە (پارادۆکس) لە پەیوەندی گەرم و گوڕی دا لەگەڵ ئافرەتێکی کریکاری ئیرلەندی ماری بیزنر، هەستی بە شۆکی لێک چوون کرد لە نێوان ژیانی کرێکاران و کویلە.

کە لە یەکی لە کومپانیاکان، داهات وەدەست دێنێ کە یارمەتی دروست کردنی ئەم هەڵومەرجەی دا، هەروا دەڵی ئەم کومپانیایە هی باوکیەتی!

وای لێهات پەیوەندی نێوان بوون و (الوجود) هوشیاری کاری سەرەکی ئینگلس و مارکس بێ بەدرێژایی مێژوو ژیانیان .

ئەوەی وا دەکا کە پەرتووکەکە شایانی خوێندنەوە بێ چونیەتی خستنە رووی هەمەجۆرەو بەربڵاوی ئینگلس و چالاکی یە فیکریەکانیەتی، بەشدارییەکان چەندین جار دووپاتی ئەوەیان کردۆتەوە کە فردریک ئینگلس سەربەخۆی فیکری هەبووە، کە تیئۆری دەوڵەت داڕشت، بەشێوەیەکی فراوان باسی کێشەکانی سروشت دەکا، هانی بیرکردنەوەی دا سەبارەت بە ناسیونالیزم و ئینتەرناسویالیزم .

بۆ خۆی ناوێکی دانا وەک پسپوری ستراتیژی سەربازی.

بەشداریەکانی دیکە جەختیان لەسەر ئەوە کرد، سەبارەت بە توانای هوشداری ئینگلس دەربارەی ئەمرۆ و (ئایندە) بۆ نموونە دەربارەی (زەوتکردنی ئێستای چەمکی ئازادی) یان کۆمەڵگاکانی دوای سەرمایەداری .

وەک ئاشکرایە، لەوانەیە ئەمە سروشتی شتەکان بێ، هەوڵدانی تێکرای نووسەرانی بەشدارییەکان بەشێوەیەکی ڕیژەیی نەهێشتنی حوکمدانی پێش وەخت و ئەو زوڵمەی لە ئینگلس کرا لە میانەی مامەڵە کردن لەگەڵی دا. (هەندێ جار هەتا ئەمرۆ بەردەوامە، لەکاتی دەست بردن بۆی و باس کردنی دا) گرانی ئەم ئەرکە لەوە دایە کە (کارەکانی) ئینگلس زۆر جار بەشێوەیەکی پچڕ، پچڕ لەبەر دەست بووە، تێکەڵەیەکە لە گوتاری رۆژنامەگەری و ئەو دەستنووسانەی کە دەستی پێکردووەو هەرکیز تەواو نەکراوە، تێبینی و کوپڵەو گوتارو پێشەکی کە بەشێوەیەکی سیستەماتیکی نۆی دەکرێتەوە، بۆ ئەو چاپە یەک لە دوای یەکانەی بەرهەمەکانی مارکس، لەڕاستی دا ژمارەیەکی کەم بەڕێژە لە دەستنووسەکانی ئینگلس کرایە پەرتووک سەر بەو ڕاستیەن (ئەو پیاوەی مارکسیەتی هینایە کایەوە) ئەمە ناونیشانی پەرتووکی ژیاننامەی ئینگلس بوو کە لەلایەن لتریسترام هانت ەوە نووسراوە، زۆربەی کاتی لە خزمەتی کارل مارکس بەسەر بردووە لەرێگای پاڵپشتی خۆی و بنەماڵەکەی بەشێوەی دارایی، ئەم چەند ساڵە لە لایەک و لەلایەکی دیکە وەرگرتنی بەڕیوبەرایەتی میراتی مارکسی مەزن، لە نێوان کارەکانی دیکەی دەرکردنی بەرگی دووەم و سێ یەمی (پەرتووکی سەرمایە).

 

شکستێکی مێژوویی جیهانی رەگەزی مێ یەنە

هەروا کاتێ هەبوو بۆ بەرهەمە تایبەتییەکانی، ئینگلس بایەخی دا بە مەسەلەی جەندەر کە بەتەواویەتی غایب بوو، بۆ ماوەیەکی دوور لە مارکس و مارکسیەکان (بنەچەی خانەوادەو خاوەنداریەتی تایبەتی و دەوڵەت) یەکێک لەو بەرهەمانەی ئینگلس کە هەڵگری مشت ومڕە، پشت بەستووە بە زانیاری دوا گۆڕانکاریەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی لەکاتی خۆی دا، هەستا بە دیراسە کردنی پەیوەندی خانەوادەیی- جنسی سەردەم و کۆمەڵگا جیاوازەکان.

پەیوەست بە شێوازی بەرهەمهێنانی تایبەت، هەر یەکەیان و ( قوناغی گەشەکردنی ) فەرهەنگی .

ئەوەی وا دەکا کە پەرتووکی کلاسیکی جێگای (مشت و مڕ بێ) سەبارەت بە تیئۆری جەندەری مارکسیزم، پەیوەست کردنی ئاشکرای ئینگلس بوو لە نێوان سیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری یان سیستەمی خاوەنداریەتی نێرینە و چەوساندنەوەی ئافرەتان لە لایەن پیاوانەوە، دابەش کردنی کار بووە هۆی کاری کرێ پێدراو و کاری ناوماڵ  کە کرێی پێ نەدراوە بەپێ بۆچوونی ئینگلس دەبێتە هۆی (شکستی مێژوویی جیهانی ڕەگەزی مێ یەنە) جێگای سەرنجە دواتر ئینگلس دەنووسی کە (دژایەتی یەکەمی چینایەتی یە لە مێژوودا ) بریتی یە لە (دوژمنایەتی نێوان پیاووژن لە هاوسەری تاکە کەسی دا، چەوساندنەوەی یەکەمی چینایەتی ڕەگەزی مێ یەنەیە لە لایەن نێرینەوە)

تیریل کارفەر کە (مامۆستای تیئۆری سیاسی یە لە زانکۆی برستولی بریتانی- وەرگێر) لە بەشدار بووانی پەرتووکەکەیە بەسوپاسەوە رەخنە دەگرێ لەو زانیارییە کە چۆن ئینگلس پەیگیری ئەم وێنە چەشنە، چەشنەیە (نمطیة) بێ بۆ هەردوو ڕەگەز بەتایبەتی بیرۆکەی (پیاو کە پیاوە). (ژنایەتی بە تەواوەتی ئەوەیە کە لە پیاو چاوەڕوانیەتی پڕیەتی لە زانیاری سەبارەت بە ژنان و یاخی بوون تا ڕادەیەکی ئەنقەست لە حاڵەتی پیاواندا)

کارفەر دەڵێ (ئینگلس مارکسیزمی ژنانە بەڵام ئافرەتانە نەبوو نە لە بەڵگەکانی نە لە کارەکانی)

دوای خوێندنەوەی پەرتووکەکە وێنەی ئەو پیاوە دەمێنێتەوە کە زۆر جار بەڵگەکانی و مامەڵەی بوون (الوجود) و هوشیاری ناکۆکە لەگەڵ یەکتر .

لە کۆتایی دا پەرتووکەکە شایانی خوێندنەوەیە لەبەر ئەوەی تیایدا روانینیکی تیژ لە ژیان و بەرهەم و کارەکانی بیرمەندیکی سەرنج ڕاکێش و جێ بایەخی جۆراوجۆر، پەرتووکێک (دەشێ چاککەرەوە بێ) کەمێک لەوەی کە مێژوو تێکی داوە.

تێبینی: لە روژنامەی (نویز دویچلاند)ێ ئەڵمانی لە ١١ حوزیرانی ٢٠٢٢ وەرگێڕاوە.