ما 672 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەباح رەنجدەر

له ‌شیعری نوێی كوردیدا. ئه‌وه‌نده‌ی من بیزانم یه‌كه‌م كه‌سم شیعری یه‌كدێڕم تاقی كردبێته‌وه‌. له‌ ژماره‌ (٨)ی گۆڤاری (كاروان)، ساڵی ١٩٩٣ نموونه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه‌: (ته‌رمیك له‌سه‌ر شۆسته‌ پاكه‌ت ده‌فرۆشێ). دواتر كه‌سانی دی زۆریان به‌كارهێنا. ئه‌مه‌ درێژه‌ی ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌م نییه‌. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌، تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی ترمه‌. (١٠) ناونیشانن به‌بێ شیعر.

 

 

سه‌رنجێك:

له ‌شیعری نوێی كوردیدا. ئه‌وه‌نده‌ی من بیزانم یه‌كه‌م كه‌سم شیعری یه‌كدێڕم تاقی كردبێته‌وه‌. له‌ ژماره‌ (8)ی گۆڤاری (كاروان)، ساڵی 1993 نموونه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه‌: (ته‌رمیك له‌سه‌ر شۆسته‌ پاكه‌ت ده‌فرۆشێ). دواتر كه‌سانی دی زۆریان به‌كارهێنا. ئه‌مه‌ درێژه‌ی ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌م نییه‌. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌، تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی ترمه‌. (10) ناونیشانن به‌بێ شیعر.

ناونیشان بێ گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كانی‌

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

 

له‌ كاتی خۆیدا له‌ قووڵاییدا هه‌ڵده‌له‌رزم

 

 

گره‌و له‌گه‌ڵ كلیلسازی گه‌نجینه‌ی پاشا و داهاتووی پێشبینیكراو

 

 

پێم بوونه‌ته‌ ڕووبار و خۆم بۆ شه‌ڕی دنیا ناونووس كردووه‌

 

 

قه‌له‌ڕه‌شێك به ‌قه‌واره‌ی هه‌ورێكی زه‌رد

 

 

گوڵه‌خوريی زمانی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌ژنۆ شلی بزمارڕێژ كرد

 

 

هێڵ كۆبووه‌وه‌ی خاڵ و ده‌ریای به ‌هاژه‌یه‌

 

 

 

پێغه‌مبه‌ران به‌ جۆره‌ دوودڵییه‌كه‌وه‌ ڕوخساریان وه‌رگرت

 

 

 

ڕووناكی و مۆسیقا‌ ڕوخساری شاعیرێكن به‌ دوژمن ده‌وردراو

 

 

 

كه‌ ڕۆیشتم پێڵووی شووشه‌ی چراكانم هه‌ڵێنا و مانگم به ‌ڕێگاوه‌

 

 

 

كه‌ڵه‌باب و مه‌لا ده‌ستڕه‌شترین دێوه‌زمه‌ی یه‌كترن

كانوونی یه‌كه‌می 2020 هه‌ولێر

ئاماژه‌ی ژیاننامه

* سه‌باح سابیر حه‌سه‌ن: سه‌باح ڕه‌نجده‌ر.

* له‌ 18/11/1965 له‌ هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌.

* خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ساڵی 1985 له‌ هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌.

* له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه‌ له‌ناو واقیعی نووسیندا به‌دوای ڕووناكی نهێنیدا وێڵه‌ و له‌ واقیعی زه‌ینیشدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شیعر ده‌كا و به‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی بوونی ده‌خات.

* ئه‌م كتێبانه‌ی له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا نووسیوه‌:

1ــ زێوان: 1988، ڕۆمانه‌ شیعر.

2 - ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند: 1999، شیعر.

3 - خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه‌: 2004، شیعر.

4 - شه‌ڕی چل ساڵه‌: 2005، شیعر.

5 - مردوویه‌ك ئاگای له‌ هه‌مووانه‌: 2008، شیعر.

6 - سه‌د و یه‌كشه‌وه‌: 2008، شیعر.

7 - ساڵی سفر: 2010، شیعر.

8 - سروودی زه‌وی: 2012، شیعر.

9 - حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ بژیم: 2015، شیعر.

10 - دواكه‌وتن له‌ كه‌شتیی نووح: 2018، شیعر.

11 - دیوانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌رگی یه‌كه‌م 2018، كۆبه‌رهه‌م.

12 -  دیوانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌رگی دووه‌م 2018، كۆبه‌رهه‌م.

13 - چوار كتێب له‌باره‌ی شیعره‌وه‌: 2019، گوتار و بیروڕای ئه‌ده‌بی.

14- به‌ها و هه‌ڵه‌ی پێشبینییه‌كان: 2019، شیعر.

15- سه‌ره‌تا وشه‌ بوو: 2020، شیعر.

16- ڕوونیی هه‌موو شتێك: 2022، شیعر.