ما 786 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لەنۆرویژییەوە/ هاورێ نەهرۆ

لەکۆبوونەوەی سەرەکی ئەنجومەنی ئاسایش سربیا لەگەڵ مەحکوم کردنی بەربڵاوی شەری پوتین بوو کەچی گوتی نا بۆ سیاسەتی سزای ئابوری دژی روسیا، فوتیشتیش لە شەوی هەڵبژاردن دا گوتی نامانەوێ پەیوەندیمان تێک بچی لەگەڵ دۆستی کۆنمان ڤلادیمیر پوتین.

 

هەڵبژاردنێکی خەمناک بۆ هەنگاریا و ئەوروپا

لێدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی نووسیویەتی

لەنەرویجی یەوە/ هاورێ نەهرۆ

سەرۆک وەزیران ڤیکتور ئوربان رۆژێ یەکشەممە لە هەلبژاردن سەرکەوت لە هەنگاریا، ئەمەش هەواڵێکی خراپە بۆ ئەوروپا، هەنگاریا وەک وڵاتێکی ئەوروپی، ئەندامی ناتۆ و سنووری هەیە لەگەڵ ئۆکرانیا کە لەرووی سیاسی یەوە دۆڕاندی لەکاتێکدا جەنگ لە گەرمەی دایە.

-ئێمە هەرگیز ئەوەندە بەرهەڵستکارمان نەبووە، ئوربان لە شەوی هەڵبژاردن لە گوتاری سەرکەوتن دا گوتی، لیستێک لە بەرهەڵستکارانی پێکهینا ئەوانیش پێک هاتوون لە بروکسل و دامەزراوەی ڕاگەیاندنی جیهانی و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤولودیمیر زیلینسکی.

سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر بوتین لە نێو لیستەکەدا نێوی نەهاتبوو، ئەمە کارێکی خراپە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی دەبوایە هەنگاریا وەک وڵات فێر بوایە، لەساڵی ١٩٥٦ بەهاری سیاسی وڵات تێکدرا لە لایەن هێزی پەلاماردەری یەکیتی سوڤیەتی جارانەوە.

هەنگاریای ئوربان خۆی لە پشت سزای ئابوری ئەوروپاوە دژ بە روسیا مەڵاس دابوو تا ئەو ڕادەیەی بازرگانی وزە نەشەلەژێنێ و زەرەری بۆ ئیکۆنۆمی هەنگاریا نەبێ.

هەروا هەنگاریا وڵاتێکی کراوە بوو بۆ نزیکەی نێو ملیون پەناهەندەی ئۆکرانی، کەچی ئوربان دەڵی نا بو یارمەتیدانی بەچەک بۆ ئۆکرانیا، هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا لە باتی پوتین، سازش دەکا لەسەر مەحکوم کردنی شەری بوتین لە لایەن ئەوروپاوە.

تەنانەت هەڵبژاردن لە سربیا لەکۆتایی هەفتەدا هەواڵێکی باش نەبوو بۆ ئەوروپا و هێزە دوستەکانی، ئەلکسەندەر فوتشتیش وەزیری ڕاگەیاندن بوو لە سەردەمی سەرۆک و تاوانباری جەنگ سولودان میلوسوفیچ لە نەوەدەکان ١٩٩٠، پینچ ساڵی دیکەی نوێی مسۆگەر کرد وەک سەرۆک، سربیا لەساڵی ٢٠١٤ وە دەستی کردووە بە گفتۆگۆ بە ئامانجی ئەوەی ببێتە ئەندام لە یەکیتی ئەوروپا کەچی بەردەوام دوورە لەوەی ببێتە نێوی یەکیتی ئەوروپاوە.

لەکۆبوونەوەی سەرەکی ئەنجومەنی ئاسایش سربیا لەگەڵ مەحکوم کردنی بەربڵاوی شەری پوتین بوو کەچی گوتی نا بۆ سیاسەتی سزای ئابوری دژی روسیا، فوتیشتیش لە شەوی هەڵبژاردن دا گوتی نامانەوێ پەیوەندیمان تێک بچی لەگەڵ دۆستی کۆنمان ڤلادیمیر پوتین.

کەمپینی هەڵبژاردن لە هەنگاریا و سربیا خاڵی هاوبەشیان هەبوو، ئوربان و فوتیشتیش لە پەخشی تەلەفزیونی شان بەشان بەردەوام بوون.

سربیا دەیەوێ ببێتە وڵاتێکی ئەوروپی وەک هەنگاریاو پۆڵۆنیا، ئەمانە هۆی بەردەوامن بۆ ئەوەی ببێتە پاسەوانی کەنارەکانی دەزگای ڕاگەیاندن و سیاسەت و هەژموونی دەزگای دادوەری و لاوازبوونی دیمۆکراسیەت.

پۆڵۆنیا هەڵویستی وەک خۆر ئاشکرا بوو لە کاتێ مەحکوم کردنی شەڕی پوتین لەلایەن ئەوروپاو ناتۆوەوە هەروا پۆڵۆنیا وەزیفەی باشی بەجێگەیاند لەبارەی ئۆکرانیای دڕاوسێ و هەڵهاتووانی سەر سنوور، ئەمەش مۆمی هیوا دادگیرسێنێ کە پۆڵۆنیەکان بەوە بژمیردرێن کە داکۆکی کەری بەها بنەرەتیەکانی دیمۆکراسیەتی ئەوروپان.

لە هەنگاریا پێنج ساڵی دیکە چاوەڕوان دەکرێ لەگەڵ (دیمۆکراسیەتی نالیبرالی دا) کە وەک چەمکێک بونیاتنراوە لە لایەن ئوربانەوە.

ئەمەش خەمناکە بۆ ئەوروپا.

 

سەرچاوە

https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/0GAWRo/aftenposten-mener-et-trist-valg-for-ungarn-og-europa