ما 685 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

لە هەنگاوی یەکەم گەورەترین مەترسی لە پێش ئەوانی تر ئەوەیە کە ئیدارەی روسیا دەیەوێ داگیری بەشەکانی لوهانس و دونتیسک بکا. کە لە رۆژگاری ئەمرۆ دا لە ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا دایە، ئەمە دەیەوێ ئەو ئەگەرانە بگەیەنێ کە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئۆکرانیا و ئیدارەی روسیا دەبێ.

 

رۆژێکی تاریک بۆ ئەوروپا 

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی نووسیویەتی

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە/ هاورێ نەهرۆ

پەلاماری روسیا بۆ رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەرێوەیە، ئێوارەی دووشەممە سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند، روسیا دەیەوێ ئیدارەی پاسەوانانی ئاشتی بنێرێ بۆ ناوچەکانی لوهانسک و دونتیسک.

ئەمە بۆچوونی کارل کلاوزفیدز لە پەرتووکی فیربوون دەربارەی شەڕ (ئەوەی پەلامار ئەدا هەمیشە دوستی ئاشتی یە، دوایی دەیەوێ و پێ باشە وڵاتێک داگیر بکا بەبێ نارەزایی و دژ)

ئەمە لە تیئوری شەر نووسراوە.

ئەمەش جێگای خەمە بەڵام بەداخەوە ئەم گۆرانکارییە چاوەروان نەکراوە، چەند مانگێکە روسیا خەریکی کەڵەکە کردنی سوپایە.

لەژێر سایەوە و سەرکردایەتی پوتین، شەرەنگیزییەکی بەربڵاو هەیە لەسیاسەتی دەرەوەی روسیا.

ئامانجی سەرەکی دەبێ قبوڵ بکرێ ئەوەیە کە روسیا ( بەرژەوەندی ناوچەیی ) هەیە.

بەشێوەیەکی تر گوتی، روسیا پێ وایە و ئامادەیە بۆ شکڵ و شێوەی گۆرانکاریە سیاسیەکان لەخاکی دەوروبەری وڵاتەکەی.

بەدەسەڵاتی سەربازی لە کاتی پیویست دا.

ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئیدارەی حوکم لە سیستەمی جیهانی وەک لە میانەی دا باسی لێوەکراوە لە نێویاندا یاسای نێودەوڵەتی.

گوتەکەی پوتین لە ئێوارەی دووشەممە، سەرلەنوێ نووسینەوەی مێژووە کە زۆر دەگمەنە.

پوتین وا دەروانێتە ئۆکرانیا کە داهێنانێکی رابەرایەتی یەکیتی سوڤیەتە وەک ئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆ بێ.

بەم شیوەیە بەڵگەو هۆ ئامادە دەکا تاوەکو بچێتە ناوچەکانی نفوزی روسیا لە رۆژهەڵات، لە تێروانینی درێژخایەن دا چاوببڕێتە تێکرای ئۆکرانیا بەمەبەستی داگیرکردن.

کەس بە دڵنیاییەوە ئاگادار نییە.

ئەوەی گرنگە بۆ پوتین لە ئێستا دا و هەست پێ دەکرێ چاوچاوانی یە (مغازلة) لەگەڵ رۆژئاواو پەیمانی ناتۆ بەو نرخەی کە هەیەتی .

ئەوەی جێگای خەفەتە، ستراتیژیەتی دووری لە رێگا دایە سەربکەوێ.

لە واقیع دا ئەو ناوچانەی یەکیان گرتووە پێیان دەڵین ناوچەی دونباس لەساڵی ٢٠١٤ وە لە ژێر کونترۆلی روسیا دایە.

پوتین بە تەمایە هەلەکانی بەردەم ئۆکرانیا بتەقێنێتەوە کە ببێتە ئەندام لە ناتۆ، بەشیوەیەک لە ئایندەدا بکرێ دەستی بەسەرا بگرێ.

بەهەرحال چ جۆرە سیگناڵی کە روسیا پێ وایە لە ناتۆ وەریگرتووە بەڵام ئۆکرانیا مافی خۆیەتی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دابڕێژێتەوە و دیزاینی بکا.

ئەم مافە جێ بایەخی پوتین نییە هەر بۆیە نامۆ نییە کە وڵاتانی دراوسێ روسیا هەست بەهەڕەشە بکەن و بیانەوێ هاوپەیمانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بکەن.

لە هەنگاوی یەکەم گەورەترین مەترسی لە پێش ئەوانی تر ئەوەیە کە ئیدارەی روسیا دەیەوێ داگیری بەشەکانی لوهانس و دونتیسک بکا.

کە لەرۆژگاری ئەمرۆ دا لە ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا دایە، ئەمە دەیەوێ ئەو ئەگەرانە بگەیەنێ کە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئۆکرانیا و ئیدارەی روسیا دەبێ.

سزای ئابوری لە لایەن ئەوروپاو ئەمریکاوە دەیەوێ تۆزێکی کەم پلانەکانی روسیا بگۆرێ لە هەنگاوی یەکەم دا .

پوتین حیساباتی ئەگەرەکانی داهاتوو کردووە کە لەرووی ئیکۆنۆمی یەوە دووچاری وڵاتەکەی دەبێ، بەهەرحال گرنگە کە کاردانەوەی توندی هەبێ.

ئاڵتەرناتیڤ ئەوەیە دابنیشی و سەیر بکەیت کە روسیا چۆن بایەخ بە خۆی ئەداو وڵاتانی دیکەی خاوەن سەروەری .

سەرچاوە:

https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/Kz2K26/aftenposten-mener-en-moerk-dag-for-europa