شێعر و پەخشان

یاری

عەلی حەمەڕەشید

 

لەو شوێنەی یاری تیایە

پێکەنین و قاقایە

ئەوەتانێ لەم شوێنە

وا یاریی خەت خەتێنە

 

یاری

هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید

 

یارییە ھەی یارییە

بۆ منداڵان دیارییە

جێگەی یاری بە جارێ

ھەر خۆشی لێ دەبارێ

لەو شوێنەی یاری تیایە

پێکەنین و قاقایە

ئەوەتانێ لەم شوێنە

وا یاریی خەت خەتێنە

سەیری خەتیان کێشاوە

بەردێکیان تیا داناوە

لە ناو خانەکانیدا

ژمارەی تیا نووسراوە

کە نۆرەی ھەر کەسێک بێ

پێویستە ڕێک و پێک بێ

بەردەکە خانە خانە

بەرە و پێش بات ژیرانە

ئەو کەسەی کە وریایە

ڕێزی ھاوڕێی لە لایە

بۆ ئەوەی خۆشیی یاری

بیبات بەرە و بەختیاری