شێعر و پەخشان

بەبە

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

پێکەنین و گریانی
شەوان و بەیانیانی
لە لای بابە و لای دایە
وەکو مۆسیقا وایە
 
بەبە
 
عەلی حەمەڕەشید
..
بەبە خۆشی خستە ماڵ
وا کەوتۆتە گڕ و گاڵ
یەک یەک ھەتا دەتوانێ
بۆ ھەموومان دەڕوانێ
پێکەنین و گریانی
شەوان و بەیانیانی
لە لای بابە و لای دایە
وەکو مۆسیقا وایە
*