شێعر و پەخشان

وەسیەت

سەباح رەنجدەر

نالی و

گۆران و

ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د بكوژه‌

لۆكه‌ت نه‌خستووه‌ته‌ گه‌رووی هیچ گۆرانیبێژێكه‌وه‌

شاعیری پاشخاپه‌رۆك و قۆپیه‌چی و نانی نانیش

له‌ كاتی كڕنوشدا مرد

 

وه‌سیه‌ت

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

 

كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌م شیعر

ئه‌گه‌ر شێر بمخوات

گه‌رمایی خوێنم به‌لالێویه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌

ناسینه‌وه‌ی مه‌رد ئاسانه‌

ئه‌گه‌ریش چه‌قه‌ڵی قوونگیراو بمخوات

خوێنم به‌لالێویه‌وه‌ نامێنێته‌وه‌

چاو مه‌سووڕێنه‌

ده‌ست به‌ دیوانه‌وه‌ بگره‌ و دێڕ هه‌ڵمژه‌

گه‌ردوون داوات لێ ده‌كات بچیه‌ ناوی و چه‌تری هه‌ڵده‌ی

نالی و

گۆران و

ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د بكوژه‌

لۆكه‌ت نه‌خستووه‌ته‌ گه‌رووی هیچ گۆرانیبێژێكه‌وه‌

شاعیری پاشخاپه‌رۆك و قۆپیه‌چی و نانی نانیش

له‌ كاتی كڕنوشدا مرد

16/3/2021 هه‌ولێر