"تموم گربەها زیبان"
از یونانی: رامیار حسینی، یانیس گوماس
وقتی در دفترش گذرنامە را تحویک گرفتم، یک قاپ عکس روی میزش توجهم را جلب کرد چون یک قاپ عکس معمولی با عکس یک نفر محبوب و یا دوست داشتنیش نبود بلکە عکس یک گربە داخل قاپ بود. افسر پلیس متوجە شد و گفت این گربە مال اون افسر از خدا بی خبر کە بە ناحق بازداشتت کرد. این گربە خیلی زیباست ولی افسوس کە گربەی یک نا انسان و عوضی است. من هیچی نگفتم و می خواستم هرچە زودتر کە ممکن است از آنجا بزنم بیرون. با اشارەی سر ازش خداحافظی کردم و دو قدم کە دور شدم ناگهان خشکم زد بە سان اینکە چیزی زمین گیرم کردە باشد، سرم را برگرداندم و بهش گفتم: "تموم گربەها زیبان".
ئەحمەد شەوقـی و چـیرۆکەشیعـر بۆ منـداڵان
رەزا شوان
ئەحمەد شەوقی لە تەمەنی (٤) ساڵـیدا، فـیری بنەمـاکانی نووسـین و خوێنـدنەوە بوو. کە لە قوتابخانەی سەرەتایی بوو، لەبەر زیرەکی و بلیمەتی لە خەرجییەکانی قوتابخانە بەخشییان. لە تەمەنی (١٥) ساڵیدا، ئامادەیی تەواوکرد. ئارەزووی لە خوێندنی مافەکان هەبوو. بەڵام لەبەر بچووکی تەمەنی، لە بەشی مافەکان لە زانکـۆ وەرنەگـیرا. هەر لەم تەمەنەدا، دەستی بە شـیعـر دانـان کرد. مامـۆسـتاکانی سەرسـامی شـیعـرەکانی بـوون.
یادەوەری کوردی لەنێوان ئیلحاد و ئیمان دا
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٧٨- ١٩٧٩ حزبی شیوعی بە نوینەرایەتی هەریمی کوردستان هاتە ریزی خەباتی چەکدارییەوە، کەواتە مارکسیزم وەک کچیکی جوان و سەرنج ڕاکێش و دڵبەر، مەبەستم ئایدیای مارکسیزمە دوو دڵداری هەبوو، لەلایەک ئەندامانی حزبی شیوعی لە لایەکی دیکە ئەندامانی رێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، وەک پێشتر ئاماژەم پێ دا لەبەر ئەوەی ئەم دوو رەوتە سەر بە دوو رەهەندو مەرجەعی سیاسی جیاواز بوون، بەداخەوە شەڕ کەوتە نێوانیان، باشترین لاوانی شوڕشگیڕ لە هەردوو لا شەهید بوون، گەرچی بەشی شێری زیانەکان بەر ئەندامان و لایەنگرانی حزبی شیوعی کەوت!
یادی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز بێ
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان ـ دیاسپۆرا
وەلێ جیا لە نەتەوە و گەلانی دی ئێمەی کورد دوور لە زێد و نیشتیمانی خۆمان ئەو دەرفەتەمان بۆ ڕسکا، ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ زەبر و زەنگی داگیرکەرانی خاکی کوردستان کە ستەم و زوڵمیان دەرھەق ئەنجام داوین و لە ھەموو جۆرە ئازادییەک تەحریمکراین، و نکوڵیان لە بوونی نەتەوەییمان دەکرد، بەڵام کورد بوون و مانەوەی خۆی سەلماند و دەسەلمێنێ، سەپاندنی ھزری تاکڕەوی داگیرکەرانی کوردستان و دیکتاتۆریەت و زەبر و زەنگیان نەیتوانیوە چۆک بە بواری گەشەی ڕۆشنبیری کوردی بدەن.
ڕەنووی منداڵێکی ساوا
دڵکەش قادر
کەس لە پشتی پەنجەرەوە سەیری
کشانی نەیزەک ناکا
کەس هەواڵی ڕۆیشتن نادات
ئەوەی هەڵی کردوە زیکرەیاتێکی کۆنە لە خەیاڵی بەندبێژاندا
هیچ کەس دڵی نایە لاوی محەبەت لە پووچیدا بڕووخێنێ.
خەڵاتگـرانی خەڵاتی نـۆبـڵی منـداڵان لە ساڵی ٢٠٢٤
رەزا شـوان
لـیژنەی دادەوریی بۆ هەڵـبژاردن، ئاماژەیـان بەوەکرد کە: کارەکانی سـیدنی سمیس، لە گـێڕانەوەی بیـنراوی یان یادەوەرییەکی کورتی مـوزیکی دەچـن. ئەمەش رەنگـدانەوەی قسەکەیەتی کە: "گوێگـرتـن ئەو.. شـێوازی مامەڵەکـردنیەتی لەگەڵ چـیرۆکەکانـدا" وا دەردەکەوێت کە تەکنیکی سادە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانی بەکاردەهـێنێت. لە راستیشدا ئەمە لە ئەنجامی پـراکـتیک و ئەزمـوونێکی چـڕەوە هاتوون. کە کەسایتییەکانی خاکین، بـەڵام لە راسـتی و رەسەنـایەتیـدا، هـاوسـۆز و میهـرەبـانـن. بۆیـە رەنگەکـان بۆ ئـەوە بەکاردەهـێنێت، کە سروشت و بـۆن و درامـا بخاتە هـەر کـتێبێکەوە. هەروەهـا دەکرێت وتـەی (کەمـترە زیـاتـرە) بـۆ کـارەکـانی پـراکـتـیزە بـکـرێـت. ئێـمـەی کوریـش دەڵـێـین: (نەخـت و پـوخـت.. نـەک زۆر و بـۆر).
خەیاڵاوی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گەڵا لەژێر پێمدا خشەی دەهات، دەنگی خوێندنی باڵندە دەبیسترا، لە ئاسمان پەڵەهەورێک سپی سپی تێدەپەڕی. هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی و، بە ئەسپایی دامەوە دەرەوە. دەستێکم بە سەروسینگ و بە شانو باهۆی خۆمدا هێنا،… نا، خراپ نەبوو، هێشتا بەهێز و توند و تۆڵ بوون! بەخۆم گوت تەمەن تەنانەت ژمارەیش نیە. ئەوسا بزەکەم بوو بە پێکەنین. درەختەکان بە گوێی یەکتردا چرپاندیان. گوێم لێبوو یەکیان گوتی لای وایە وەک ئێمە دەتوانێ هەموو بەهارێک بژیەتەوە!
صفحه1 از417