لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
دکتۆر
مەچەکی
گرتم!
وتی:
تەنیایی...؟ وتم: نا!
وتی: تەنیای!
نەواری دڵت چاووشی
دەخوێنێ!
ئالزایمر
حسین ناصری
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
ئالزایمر
لە گەرمای شەوانی گەلاوێژ
وەک شەوانی تر، قاوەکەم
تاڵ خواردەوەو
بە عادەتی چاوەڕوانی
لە پەنجەرەوە سەیرێکی دەرەوەم کرد و
ئارەزووی خەونە هەمیشەییەکەم کرد
ئالزایمر...
ئەو جێگایەی کە نایگەیتێ
ئەم جادەیە بگرە و بڕۆ
ئەو جێگایەی کە نایگەیتێ
بەرەهووتی دڵی منە...
چاووشی
دکتۆر
مەچەکی
گرتم!
وتی:
تەنیایی...؟ وتم: نا!
وتی: تەنیای!
نەواری دڵت چاووشی
دەخوێنێ!