وتارەکان

نا بۆ توند وتیژی دژی ژنان

ستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعالستاره غیر فعال
 

 

ئەمساڵیش  بە پەیامی "بان کیمون" سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە وتویەتی" بێدەنگی بشکێنن، ئەگەر ئێوە لە هەرشوێنێک دژ بە ژنان وکچان توند و تیژی دەبینین، بێدەنگ دامەنیشن، چالاک بن."وا بڕیارە کە بە هاوکاری و یارمەتی هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاتونەتە ریزی خەبات بۆ نەهێشتنی توند و تیژی دژی ژنان هەموو دونیا لەم شازدە رۆژەدا بکەنە پرتەقاڵی.

 

هەموو ساڵێک لە 25 مانگی نوامبەرەوە تا رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ کە دەبێتە 10 مانگی دسامبەر وەک شازدە "روژەی پرتەقاڵی" ناوزەد کراوە بۆ بەرگرتن و بن بڕ کردنی توند و تیژی دژی ژنان لە جیهاندا. کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشنیاری داوە کە هەموو ساڵێک لەم رۆژانەدا تا دەتوانن رەنگی پرتەقاڵی پەرە پێ بدەن و دونیا بکەنە پرتەقاڵی. بڕیاری ئەم کەمپەینە شازدە رۆژییە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩١ لە لایەن ٢٣ چالاکوان لە سەرانسەری دونیادا دەرکرا کە لە بواری  "پارێزگاری لە مافی ژنان" دا چالاکیی دەنوێنن. ئەمساڵیش  بە پەیامی "بان کیمون" سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە وتویەتی" بێدەنگی بشکێنن، ئەگەر ئێوە لە هەرشوێنێک دژ بە ژنان وکچان توند و تیژی  دەبینین، بێدەنگ دامەنیشن، چالاک بن."وا بڕیارە کە بە هاوکاری و یارمەتی هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاتونەتە ریزی خەبات بۆ نەهێشتنی توند و تیژی دژی ژنان هەموو دونیا لەم شازدە رۆژەدا بکەنە پرتەقاڵی.

تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ یەکێتی ئوروپا و ٦٣ وڵاتی دونیا هاتونەتە ریزی خەبات بۆ نەهێشتنی توند و تیژی دژی ژنان. بەداخەوە هەرچەند بە گوێرەی ئامارەکان ٦٦ لە سەدی ژنانی ئێران دەکەونە بەر جۆرێک لە توند و تیژی بەڵام حکومەتی ئێران نەهاتوەتە ریزی ئەم کەمپەینەوە.

بەگوێرەی ئامارە کانی نەتەوە یەکگرتوەکان نزیکەی  ٦٠٣ میلیون ژن لە جیهاندا توند و تیژییان لەگەڵدا دەکرێت کە دەکاتە نزیکە ٧٠ لە سەدی ژنان، زۆربەی ئەم ژنانە لە وڵاتانێک دەژین کە توند و تیژی دژی ژنان لە نێو ماڵدا نایاسایی نەکراوە.

 

کەمپەینی شازدە رۆژە بە مەبەستی وشیار کردنەوە، سەرخستنی ئاستی خواستی سیاسی بۆ بەر گرتن بە کردەوە ی ناشرین و قیزەونی توند و تیژی دژ بە ژنان وەڕی کەوتوە و تا کۆتایی هێنان بەم دیاردە بەردەوام دەبێت.