وەرگێڕان و لێدوان: سۆران محەممەد
رامبۆ ره‌نگه سه‌ره‌تا ویستبێتی سه‌فه‌ری ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێرایانه تاقیبکاته‌وه که خه‌ڵکانێك به‌کاریده‌هێنن، بۆیه سه‌ره‌تا له دیمه‌ن و ره‌نگ و په‌نجه‌ره‌و کوشنه‌کانی ورد ده‌بێته‌وه، پاشان ئاویزانی ده‌کات به خه‌ونێکی خۆیه‌وه تیایدا، چه‌ند خۆشه مرۆڤ هاوڕێیه‌کی هه‌بێت له‌ناویدا هه‌مان بۆچوون و قه‌ناعه‌ت و شێوازه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ویان هه‌بێت.
وێناکردنی خەونێکی لەبیرنەکراو لەنێو شەمەندەفەردا
وه‌رگێڕان و لێدوان: سۆران محەمەد
بەشی یەکەم
بایۆگرافی:
جین نیکۆلاس ئارثەر ڕامبۆ لە (شارلڤێڵ) ی باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا لە 20- 10- 1854 لە دایك بووە، لە هەرزەکارییدا دەستی کردووە بە نووسینی هۆنراوە. ڤیکتۆر هۆگۆ وەسفی کردووە بە (شکسپیری مێردمنداڵ)، جێپەنجەی دیارە بەسەر داهێنانی شاعیرانی پۆست‌مۆدێرن و نیگار‌کێشانی سوریالی و میوسیکژەنان.
کۆی داهێنان و بەرهەماکانی لە تەمەنی بیست ساڵیدا دواییان پێ هاتووە، واتە لە نێوان تەمەنی (17- 20)ساڵییدا، ڕامبۆ بە شاعیری یاخی ناوزەد دەکرێت. لە نێوان سێ کیشوەردا سەفەرە دوایی نەهاتووەکانی دەست پێ کرد، هەتا لە تەمەنی 37 ساڵیدا و لە 10- 11- 1891 بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد لە پاش ئەوی قاچی بڕدرایەوە.
دەقەکە: خەونێکی زستان
لە زستاندا سەفەر دەکەین
لەناو فارگۆنێکی پەمەیی کوشن شین.
ئێمە باش دەبین، هێلانەی ماچێکی شێت چاوەڕوانە،
لە هەر گۆشەیەک.
تۆ چاوت دادەخەیت تا لە پەنجەرەکەوە نەبینیت،
سێبەری ڕوگرژی ئێوارێ،
وەڕینی ئەو وەحشانە، بە ڕەو تێدەپەڕن بە لاماندا
هی گورگە رەشەکان و خێوە رەشەکان.
.
پاشان هەست بە روومەتت دەکەیت
زۆر توند ختوکەی دێ
ماچێکی بچوك وەك جاڵجۆڵەکەیەکی شێت
بەسەر روومەتا را بکات.
.
ئەنجا دەڵێیت: بیگرە!” سەرت شۆڕکەوە
– وئێمەش بەکاوەخۆ لە دووی ئەو بونەوەرە دەگەڕێین
– هێندە دوور سەفەری کردووە…
خوێندنەوەیەك بۆ ئەم دەقە:
خوێنەری ئەزیز! بیهێنە پێشچاوی خۆت هەرزەکارێكی بلیمەتی تۆراو لەماڵێکی پڕ ئاشوب، تۆراو لە دایکێکی پارێزگار‌و کاسۆلیك، تۆران لە بەرپرسیارییەتیەك لەگەڵ بڕوا‌و تێگەشتنەکانی ناخدا یەکانگیر نەبن، لە کاتێکدا باوك لە خزمەتی سەربازیدایە لە دەرەوەی وڵات.
سەفەرێك لە سەدان سەفەر؛ کەی و چۆن؟ ئەم شیعرە ئەو وەڵامەمان پێ دەدات:
هەڵهاتن و خۆهەڵدانە ناو شەمەندەفەرێکەوە، لە ناوچەیەکی دوورە دەستەوە بەرەو شارە گەورەکان، رەنگە بە گیرفانی بەتاڵیش بووبێت، لە وەرزی سەرماو ئەو کاتانەی هەموو شتەکان دەیبەستن، سات ئێوارەیەو هەموو بوونەوەرەکان رووەو ماڵەکانیان دەگەڕێنەوە، بەڵام رامبۆی شاعیر هەڵدێت، بۆ کوێ؟ نازانرێت؛ رەنگە بۆ باکووری فەرەنسا بێت یان ئەولاتر بۆ بەلجیکا، گەڕان بە دوای شتێکی نەزانراودا.
لەو ساتە وەختانەی کۆمەڵگای ئەوروپی پێیدەنایە دۆزینەوە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان و هەندێك لە دەوڵەتەکانیش سەرقاڵی کۆلۆنیالیزم بوون وەکو مۆدێکی سەردەم و پێداویستیەکی گەشەسەندنن وپەلهاویشتنی زیاتر.
گەر سەرنج بدەیت لەشیعراندنی ئەو حاڵەتە دەگمەن و خەمگینە ئەوسا توانای مەزنی ئەو شاعیرەت بۆ دەردەکەوێت، رەنگە هەر خەونێك بێت و یان ساتە وەختێکی هوشیاریی بێت و بە خەو بچووێنرێت، جگە لە خۆی کەس لەو فارگۆنەدا نەبووبێت، بەس ئەو ئاوها دیمەنەکەمان بۆ دەگوێزێتەوە، کە چەند کاراکتەرێك لەوێدا ئامادەن، شۆخێك کە بوونی نیە لە ژیانی رامبۆدا، گوایا ئازار‌و ناسۆرەکان ڕێ بە مرۆڤ دەدەن دڵ لای شۆخێك جێبهێڵیت؟ بەتایبەتی بۆ کەسێکی سەرەڕۆی بلیمەت!
لە کۆتایی شیعرەکەدا رووبەڕووی ئەو لێکدانەوانە دەبینەوە سەبارەت ئەو بوونەوەرەی هێند دوور سەفەری کردووە، ئەو جاڵجاڵۆکەیەی ختوکەی رومەتی دەدات چییەو کێیە؟ رەنگە هێمایەك بێت بۆ بەرجەستەکردنی نەست یان لاوازی بوونی خۆی لەو ساتەداو هەروەها ئاڵۆزی ناخ و بیرکردنەوەکانی وەکو تەونی جاڵجاڵۆکە، بەڵام واش ئاسان نییە مێردمنداڵێك بەرەنگاری ئەو هەموو ئەشکەنجەو سەفەرە دوورانە بێتەوە، یان رەنگە هەر دەربڕینێکی گەمەئامێزو دڵنەواییکردنێکی منداڵانە بێت، لە لایەکی تر ترسی هەرزەکارێك لە خێو و تاریکایی ڕێی دەچێت دەربڕینی ئەو حاڵەتە ساتەوەختییەی شاعیر بێت لەسەفەرێکدا خەمناكانە، بە شەمەندەفەرو بێ پارە بۆ شوێنێکی نەزانراو.
من وای بۆ ده‌چم ره‌نگه ئه‌م هۆکاره‌ش بێت وای له رامبۆ کردبێت که لای ئاسایی بێت ئه‌م لاوازییه‌ی دۆخی و ئاڵۆزییه‌ی هزری وه‌کو جانه‌وه‌رێکی گچکه بچوێنێت که جاڵجاڵۆکه‌یه، له لایه‌کی تریشه‌وه هێشتا دڵی به جۆرێك پابه‌نده به ماڵه‌وه‌و بیر له‌وه ده‌کاته‌وه دوای دیارنه‌مانی ئه‌و، ئه‌وا چۆن ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌که‌ونه هه‌وڵپرسینی، (وه‌ك له دوا کۆپله‌دا دیاره)، که‌واته ئه‌وه‌ی وا دوور سه‌فه‌ری کردووه خودی رامبۆیه نه‌ك جاڵجاڵۆکه! ئه‌وانه‌ش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن دایکی و ئه‌وانی ترن، بزانن و سه‌رنج بده‌ن چه‌ند جوان و وه‌ساتایانه هه‌ردوو ماناکه‌ی له چه‌ند وشه‌یه‌کی کورت‌دا جێ کردووه‌ته‌وه، له کاتێکدا ئه‌م شیعره‌شی له‌یه‌که‌م ساڵی به شاعیربوونیدا نووسیوه.
ئه‌گینا ده‌توانین بپرسین: گوایا جاڵجاڵۆکه ئیشی به ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر چییه؟ ئه‌مه‌یه کامێرای شیعر که وێنه‌ی مه‌جازمان بۆ هه‌تایه به ناوازه‌ترین شێوه بۆ ده‌نه‌خشێنێت و ده‌گوێزێته‌وه.
(چارلی ماك) کە دەقەکەی کردووە بە ئینگلیزی دەڵێت لەبەر چەند هۆیەك ئەم دەقەم هەڵبژارد؛ یەکێك لەوانە ئەوەیە کە بەربڵاو نییە زستان ببێتە جێی خەون بینین، بە تایبەتی لەو کاتەدا کە زۆر شت دەچنە سوڕی متبوونەوە یان دەمرن، سەهۆڵ و سەرمای زستان وا لە مرۆڤەکان دەکات دەسەوسان بن.
شاعیر یەکەم کۆپلەی بە راناوی ئێمە نووسیوە، جا نازانرێت ئێمە کێین؟ ئەمەش زیاتر سەرنجی خوێنەر کەمەندکێش دەکات، لەکاتێکدا بە هیچ جۆرێك ناسنامەی شاعیر لەم شیعرەدا ئاشکرا نەکراوە.
سەرنجراکێشترین بەش لەم دەقەدا وەسفی تارماییەکانە، کە رەنگە میتافۆڕ بێت و دەرخەری ترس و گرفت و نیگەرانیەکانی خودی شاعیر بێت، بەڵام بە باسکردنی چاوداخستن هەوڵ دەدات کە لە یادی بکات و نیگەران نەبێت.
هەروەها (کازم جیهاد) کە کۆی بەرهەمەکانی رامبۆی کردووە بە عەرەبی دەڵێت: ئەم قەسیدەیە لە شەمەندەفەردا نووسراوە کاتێك رامبۆ لە ماڵ رایدەکرد بۆ برۆکسل و باکوری فەرەنسا لە نێوان 7- 14 ئۆکتۆبەری1870دا.
لە کۆتاییدا جێی خۆیەتی بپرسین؛ گەر شیعر نەبووایە، ئەوا چ کامێرایەکی فۆتۆگرافی دەیتوانی ئەو دیمەنە فەنتازیە جوان و داهێنەرانەمان لەو ساتە تایبەتەدا هەر بە تازەیی بۆ هەڵبگرێت تا رۆژی ئەمڕۆمان چەشەی ئەدەبی لێوەرگرین؟!
به‌شی دووه‌م
*رامبۆو سه‌فه‌ره‌کانی:
رامبۆی هه‌رزه‌کاری سه‌رکێش له 1875دا و له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا واز له شیعر ده‌هێنێت و له‌سه‌فه‌ردا ئازادی رههاو عیشقی راسته‌قینه ده‌بینێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی 14 ساڵانه‌وه هه‌وڵی فێربوونی زمانه‌کانی وه‌ك روسی و عه‌ره‌بی و ئینگکیزیشی ده‌دا، به‌ڵام دایکی جوتیارێکی هه‌ژار بوو، هه‌رگیز پاره‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بیداته رامبۆ تاسهفهرهکانی پێ بکات. جگه له‌مه‌ش نه‌یده‌ویست رامبۆ ئه‌و ڕێگایه بگرێته‌به‌ر، بۆیه جارانێك رامبۆ کتێب و ته‌نانه‌ت سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستیشی فرۆشتووه، ئه‌م عه‌شقه بوو وای لێکرد به پێ به‌سه‌رچیا به‌فرینه‌کانی ئه‌لپ بکه‌وێ بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌کانی، تا له 20/10/1878 جاریکی تر به پێ ده‌که‌وێته ڕێ تاکو ده‌گاته لۆجانو که له‌وێ سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌بێت به‌ره‌و جهنهواو له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌سکه‌نده‌رییه و له‌وێشه‌وه بۆ قوبرس، تاله ڕێی کارێکی میرییه‌وه که‌مێك له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت و پاشان به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ردا واز له‌و کاره ده‌هێنێ و ده‌چێته‌وه ئه‌سکه‌نده‌رییه‌و له‌وێشه‌وه بۆ عه‌ده‌ن، و پاشان حه‌به‌شه‌و پاشتر به‌هۆی جه‌نگی کۆلۆنیالیزم له ناوچه‌که بیر له‌وه ده‌کاته‌وه ببێته بازرگانی چه‌ك له ناوچه‌کانی حه‌به‌شه‌و و تا له 1891 له‌سه‌ر ئامۆژگاری پزیشك ئاگادارده‌کرێته‌وه که برینی ئه‌ژنۆی راستی مه‌ترسی لێده‌رکرێت و باشتره بگه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا.
هه‌ر 10رۆژ دوای گه‌شتنی به عه‌ده‌ن(هه‌رچه‌نده 45 مانگ تیایدا مایه‌وه)، نامه‌یه‌ك بۆ که‌سوکاری ده‌نێرێت و تیایدا ده‌ڵێت: گه‌ر چه‌ند سه‌د فرهنکێکم چنگ بکه‌وێت ئه‌وا سه‌فه‌ر ده‌که‌م بۆ زه‌نجه‌بار ده‌ڵێن له‌وێ کار هه‌یه،هه‌روه‌ها له باره‌ی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ئه‌وروپیی ره‌گه‌زه‌کانی ناو عه‌ده‌ن ئه‌و له 14/4/1885دا له نامه‌یه‌کدا ده‌نووسێت: “سه‌باره‌ت ئه‌وروپییه‌کان ته‌نیا چه‌ند کارمه‌ندێکی ده‌به‌نگی لێ ده‌ژی که سه‌رقاڵی بازرگانین و هه‌موو پاره‌کانیان له بلیارد دا سه‌رف ده‌که‌ن”.
لای رامبۆ سه‌فه‌ر جۆرێکه له دۆزینه‌وه‌کان، هه‌روه‌ك چۆن لای هه‌ندێك ئه‌و به‌س شاعیر نه‌بوو به‌ڵکو فه‌یله‌سوفیش بوو، بۆیه ئه‌و له ماوه‌ی کورتی ژیانیداو له زۆر بۆنه‌و کاتی جیاوازدا زۆر شوێنی جیهان گه‌ڕاوه له‌وانه: ئیندۆنوسیا، هۆڵه‌ندا ئه‌ڵمانیا، جاکرتا، میسر، حه‌به‌شه، زه‌نجه‌بار،، یه‌مه‌ن، سوید، قوبرس، سویسرا…
* شیعری: خەونێکی زستان
لە زستاندا سەفەر دەکەین لەناو
فارگۆنێکی پەمەیی کوشن شین.
ئێمە باش دەبین، هێلانەی ماچێکی شێت چاوەڕوانە،
لە هەر گۆشەیەک.
.
تۆ چاوت دادەخەیت تا لە پەنجەرەکەوە نەبینیت،
سێبەری ڕوگرژی ئێوارێ،
وەڕینی ئەو وەحشانە، بە ڕەو تێدەپەڕن بە لاماندا
هی گورگە رەشەکان و خێوە رەشەکان.
.
پاشان هەست بە روومەتت دەکەیت
زۆر توند ختوکەی دێ
ماچێکی بچوك وەك جاڵجۆڵەکەیەکی شێت
بەسەر روومەتا را بکات.
.
ئەنجا دەڵێیت: بیگرە!” سەرت شۆڕکەوە
– وئێمەش بەکاوەخۆ
لە دووی ئەو بونەوەرە دەگەڕێین
– هێندە دوور سەفەری کردووە…
- وێنه‌کانی ناوه‌وه‌ی سه‌فه‌ر:
گه‌ر جارێکی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لێدوانێکی زیاتر ده‌رباره‌ی چه‌مکی سه‌فه‌ر لای خودی ئارسه‌ر رامبۆ (20 ئۆكتۆبه‌ر 1854 – 10 نۆڤه‌مبه‌ر 1891) له ژێر رۆشنایی ده‌قی (خه‌ونێکی زستان)دا، ئه‌وا پێویستمان به لێدوانێکی زیاتره، زیاتر رۆچوون به وێنه‌کانی ناوه‌وه‌ی ناخی شاعیردا، وه‌ك چۆن له به‌شی یه‌که‌مدا زیاتر له‌سه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌ی شیعره‌که و زاراوه‌و وێنه شیعرییه‌کان دواین، ئه‌وا ئێستا جێی خۆیه‌تی ماف به لایه‌نه نابهرجهستهکهی ئه‌و سه‌فه‌ره بده‌ین، که له ئاماژه شاراوه‌کانی ده‌قه‌وه لێی تێده‌گه‌ین.. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ده‌ست به‌م باسه بکه‌ین ده‌بێت بپرسین ئایا سه‌فه‌ر خۆشه یان ناخۆش؟ ئایا بێهیوایی ده‌به‌خشێ یان هیوابوون؟ ئایا هه‌ڵهاتنی رامبۆ له ئێواره‌یه‌کی ساردی ئۆکتۆبه‌ردا هه‌ڵهاتن نییه له خودی ترس و نیگه‌رانی و دووباره‌بوونه‌وه‌کانی رۆتینی ژیانی خودی خۆی؟ بۆ گه‌یشتنه دنیا تازه‌کان و جێهێشتنی نوستالیژیاو هه‌موو شێوازه‌کانی ملکه‌چیی؟ ئایا چاوداخستن له نه‌بینینی هه‌موو دیمه‌نه قێزه‌ونه‌کان؛ ئازایه‌تی و جورئه‌تی سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره دوایینه‌هاتوه‌کانی شاعیر نین؟ که پێش ئه‌وه‌ی له واقیع هه‌ڵبێت له نه‌ستی خۆی هه‌ڵدێ که باکراوندێکی پڕ حه‌سره‌ت و ئه‌فسانه‌و پڕ دێ‌و و درنج و ده‌سته‌مۆییه، ده‌مه‌وێ وته‌ی هاوڕێکه‌م بهێنمه‌وه له‌مباره‌دا که گوتی:
شاعیره‌کان به رامبۆشهوه به‌شێك له شیعره‌کانیان له وڕێنه‌یه‌کی بێ مانا زیاتر هیچی تر نییه، که تایبه‌ته ته‌نیا به خۆیان، به‌ڵێ هه‌رواش بلیمه‌تیی زه‌مه‌نێکه، سه‌رده‌مێکه، ساتگه‌لێکه که دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاسته‌مه.
رامبۆ خۆی له‌وته‌یه‌کدا نه‌فره‌ت له بێهوایی ده‌کات و ده‌ڵێت: تینی بێهیوایی پاڵم پیوه‌ده‌نێت رووبه‌رووی هه‌موو شتێك ببمه‌وه؛ سروشت، شته‌کان، خودی خۆشم، ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌وانه بدڕێنم.
به‌ڵێ راسته سه‌فه‌ر هه‌رچه‌نده ناخۆش بێت به‌ڵام لای رامبۆ خۆش و هیوا به‌خشه چونکه ده‌یگه‌یه‌ننه دنیا تازه‌کان، به‌ڵێ ئه‌و خه‌مه‌کانی جێده‌هێڵێت و دایانده‌نێ و له‌گه‌ڵ خۆیدا نایانبات بۆ سه‌فه‌ر، بۆیه چاو ده‌نوقێنێ له بینینی رابردووه تاڵه‌کان و ئه‌زمونه گورچكبڕهکان، که‌واته ئه‌و یه‌که‌مجار ده‌یه‌وێت له نه‌ستی ره‌شی خۆی هه‌ڵبێت، بۆیه ئاوڕ بۆ مه‌رگه‌ساته‌کان ناداته‌وه، ئایا سه‌فه‌ر جێهێشتنی شوێنه به‌ره‌و ناشوێن؟ یان به‌س هه‌ڵهاتنه له بوته‌کانی باوك و مولازم موحسینه‌کان و ده‌سه‌ڵات؟ یاخود گه‌ڕانه به دوای نوێبوونه‌وه‌و تازه‌گه‌ریدا له بینین و تێگه‌شتن و ئه‌زموونکردنی ژیانێکی جیاواز؟ گه‌شتن به واقیعی قه‌ناعه‌ته‌کان و ئه‌و خولگانه‌ی شاعیر به دوایاندا ده‌گه‌ڕێت و ئاسووده‌یی و ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی پێده‌به‌خشن، گرنگیش نییه له حاڵه‌تی نه بینینهوهکاندا با هه‌ر گه‌ڕان به‌رده‌وام بێت تاکو ئه‌و ساتانه‌ی شاره خامۆشه‌کان و توله‌ڕێ کوێرهوهبووهکان دواتۆماری هه‌ناسه‌کانی شاعیری تیا ده‌نووسنه‌وه، خۆ یاسای گه‌ردوون و (ته‌نه‌کان) ی ناویشی هه‌ر له گه‌ڕان و جوڵه‌ی به‌رده‌وامدان و ئاکام وزه‌یه‌کی ئه‌رێنی لێ‌دروست ده‌بێت.
رامبۆ ره‌نگه سه‌ره‌تا ویستبێتی سه‌فه‌ری ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێرایانه تاقیبکاته‌وه که خه‌ڵکانێك به‌کاریده‌هێنن، بۆیه سه‌ره‌تا له دیمه‌ن و ره‌نگ و په‌نجه‌ره‌و کوشنه‌کانی ورد ده‌بێته‌وه، پاشان ئاویزانی ده‌کات به خه‌ونێکی خۆیه‌وه تیایدا، چه‌ند خۆشه مرۆڤ هاوڕێیه‌کی هه‌بێت له‌ناویدا هه‌مان بۆچوون و قه‌ناعه‌ت و شێوازه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ویان هه‌بێت.
ره‌نگه جیاوازی نێوان وێنه شیعرییه‌کان و وێنه فۆتۆگرافییهکانیش هه‌ر له‌و خاڵه‌دا چڕ بێته‌وه که وێنه‌ی فۆتۆگرافی توانای نیشاندانی وێنه نابه‌رجه‌سته‌کانی ناخ و هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌کانی شاعیری نییه، به‌ڵێ ئارسه‌ر رامبۆ ئه‌م شیعره‌ی له‌یه‌که‌م ساڵی شاعیرێتیدا نووسیوه، به‌لام ئه‌مه وه‌ك حه‌زو خولیای هه‌میشه‌یی شاعیر مایه‌وه تا کۆچی دواییشی کرد، سه‌فه‌ر به‌ره‌و دنیا نهبینراوو نه‌زانراوه‌کان، ره‌نگه له وێدا هیوایه‌ك خۆی مه‌ڵاس دابێت ، ئه‌و نه‌زانراوه‌ی به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت بیدۆزێته‌وه، بۆیه له‌م ده‌قه‌دا وێڕای هه‌موو نشێوه‌کانی سه‌فه‌ر به‌ڵام رامبۆ زۆر دڵخۆشه‌و هه‌وڵده‌دات په‌رده‌یه‌کی نوێی شانوی ژیان لابدات و رابردووه تاڵه‌کان تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ی گوایا نه‌مانپرسیوه هۆی چییه که چه‌ند مێشك فراوانن ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌ڕیده‌ن و به‌رکه‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ که‌لته‌ره جیاوازه‌کان و ئاسۆی بیر‌و ئه‌زموونیان فراوانتر ده‌کات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی نازانن ته‌نانه‌ت له واقیعی شاره‌کانی دراوسێیاندا چی ده‌گوزه‌رێت!
یاخیبوونێکی جوان و بێده‌نگ ڕێگا به رامبۆ نادات هه‌ر ماوه‌ی سێ مانگ له‌سه‌ر یه‌ك له جێیه‌ك بمێنێته‌وه‌و ره‌نگی قه‌وزه له نیگای بنیشێت، خۆ ژیانیش زۆر کورته‌و جیهانیش زۆر به‌رفراوانه، ئایا ئێمه چی و کوێمان بینیوه؟ دانیشتن و سه‌رله‌قاندن بۆ حوکمێکی کۆنی به‌ستوو ته‌نیا عه‌قڵی به‌ستوو و مرۆڤی کۆنه‌خوازو پاشکه‌وتوو به‌رهه‌م دێنێت، که ههوڵدهدهات هه‌موو شته‌کان بخاته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه؛ رازی بێت به هه‌موو قه‌ده‌ره سروشتی و ده‌ستکرده‌کان، رۆڵی وه‌ك مرۆڤ له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی ژیان وه‌لابنێ پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته جیاوازه سه‌رکوتکه‌ره‌کانه‌وه ئه‌و رۆڵه‌یان لێ بسه‌نرێته‌وه، جا هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی باوکسالارییه‌وه بیگره تا عورفی خێڵه‌کی و کولتوور‌و مامۆستا‌و سیسته‌می حوکم و حیزب و ناوچه‌گه‌رێتی و پۆلیس و ئاغا‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان… هتد..که ده‌یانه‌وێت شاعیر ده‌سته‌مۆ بکه‌ن تاکو ببێته تاکێکی گوێ له‌مشتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو به به‌ڵێنه سه‌رابییه‌کانیان، له‌م زۆنه‌دا زۆر رۆشنبیر خۆی له‌ده‌ستده‌دات و توشی دووفاقی ده‌بێت له‌گه‌ڵ تێگه‌شتن و قه‌ناعه‌ته مه‌عریفییه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆیدا، که رۆڵیشی مرد ئه‌وسا هیچ داهێنانێکی راسته‌قینه‌ش نابه‌خشێت و سه‌ره‌نجام وه‌ك ستاره‌یه‌کی له‌کارکه‌وتوو ده‌کوژێته‌وه و هه‌ر خه‌ریکی وڕێنه‌کردنه‌کانی خۆی ده‌بێت.
شیعراندنی ئه‌م دۆخه‌ی سه‌فه‌ر لای شاعیر خودی گرنگیدانه به‌و مانایه‌ی سه‌فه‌ر له‌خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، دڵخۆشییه‌که تیایدا هیواو هه‌وڵ و یاخیبوون و توانا‌و ئیراده‌ی تاك زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر شکست و په‌شیمانبوونه‌وه‌و بێهیواییدا، به‌ڵێ هه‌رچه‌نده لهمپهریی مادی و شکست و نه‌بوونیی و نامۆبوون له ڕێی سهفهرهکاندابن به‌ڵام ئیراده‌ی بزێوی شاعیر زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موویاندا، هه‌ر به ته‌نیایی و دوور له هه‌موو دۆست و رێنیشانده‌رو کۆمهکییکارێك، بایه‌خنه‌دان به به‌های مادی و ملکه‌چنه‌بوونه له به‌رده‌م چیاکانی گیانێکی سه‌رکه‌ش و یاخیدا، ئه‌وا هیچ له‌مپه‌رێك نامێنێته‌وه له‌و سه‌فه‌رانه‌ی بیگێڕێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌کان له سات و شوێنی جیاوازدا له خۆی کۆیانده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌شه شادمانی ئه‌به‌خشێت به‌سه‌فه‌ر لای رامبۆی تازه‌لاو، که دواتر و هه‌ر زوو وازی له شیعرنووسین هێنا، دوای ئه‌وای زانی ئیتر خوێنه‌ره‌کان و ده‌زگا ئه‌ده‌بی و چاپه‌مه‌نییه‌کان ده‌سه‌وسانن له تێگه‌شتنی ئه‌و، له‌بایه‌خدان به دنیا‌و شیعره‌کانی ئه‌و..زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌کانی ئه‌وساو ئێستاش دوای شاعیره ملچرچهکانی دیوه‌خانه‌کان ده‌که‌ون و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن، گوێ له ڕیکلامه حیزبییه‌کان ده‌گرن و په‌سه‌ندی ئه‌و شاعیرانه ده‌که‌ن که حیزب وه‌ك پێداویستی ئامێره‌کانی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێ و به‌ره‌نده‌ی کردوون، هه‌روه‌ها شاعیره‌کانیش شیعرنووسینیان کردووه‌ته پیشه‌و به‌هۆیه‌وه موجه‌ی جۆراوجۆری پێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام رامبۆ دوای ئه‌وه‌ش وازی له نووسینی شیعر هێنا به‌ڵام وازی له سه‌فه‌ره‌کانی نه‌هێنا، به‌ڵکو دوورتر‌و زیاتر په‌ره‌ی بهسهفهرهکانیدا، خودی رامبۆ بوو بووه خاوه‌نی بڕیاری هه‌موو سه‌فه‌ره دوور‌و نزیکه‌کانی ئه‌وساو داهاتووی نه‌ك که‌سێکی تر، هه‌رواش داماڵراو له هه‌موو نیشتیمانێك مادام مرۆڤی تیا به‌ند ده‌کرێت..ئه‌مه‌یه بلیمه‌تی مرۆڤێکی جیاواز که شتانێك ده‌کات که‌سانی تر پێی هه‌ڵنه‌ستاوه، لێره‌شه‌وه سه‌فه‌ره‌کانی رامبۆ شانبه‌شانی شیعره‌کانی ده‌بنه جێی لێوردبوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌نووسان و شیعردۆستان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له‌وساو ئێستاشدا…که‌واته سه‌فه‌ر لای رامبۆ جۆرێك بووه له ره‌فزکردنه‌وه‌و ناڕازیبوون به واقیعی سه‌پێنراو، هه‌میشه گیانی له دوای ئه‌و ره‌هاییه گه‌ڕاوه سه‌ربه‌ستی راسته‌قینه‌یان پێ به‌خشیوه.
پێش مردنی به چه‌ند رۆژێك خوشکه‌که‌ی داوا له قه‌شه ده‌کات سه‌ردانی بکات و دانپیانانی پێش مه‌رگی لێوه‌ربگرێت به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك قه‌شه به ره‌نگێکی هه‌ڵبزرکاوه‌وه ده‌چێته ده‌رێ و به خوشکه‌که‌ی ده‌ڵێت :
براکه‌ت پێویستی به وه‌رگرتنی هیچ دانپیانانیك نیه، ئه‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی بینیومن بڕوایه‌کی قوڵتری هه‌یه.. هه‌رواش له دوا ساته‌کانی ژیانیدا رامبۆ گوتوویه‌تی: ئه‌مڕۆ چیرۆکی دۆزه‌خی خۆمم کۆتایی پێهێنا، ئه‌و دۆزه‌خه کۆنه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌میزاد ده‌رگاکانی کرده‌وه..
به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و په‌رۆش و گڕو تینه نامرێت که له شیعری (هه‌سته‌کان)دا له‌سه‌ره‌تای شاعیرێتیدا ئاماژه‌ی پێده‌دات و تامردن له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی:
به‌ڵام خۆشه‌ویستی بێ کۆتا له ناخمدا بڵند ده‌بێ
ئیتر من ده‌ڕۆم دوور زۆر دوور وه‌ك بۆهیمییهك
ئاوێزان له دوتوێی سروشتا وه‌ك له باوه‌شی ژنێکا
کلۆد جانکۆلاس سه‌باره‌تی ده‌ڵێت: رامبۆ کارێکی له راده‌به‌ده‌ر بوو، دیارده‌یه‌ك بوو پێشتر و دواتر رووی نه‌دایه‌وه، کێیه ئه‌و رامبۆیهی ئه‌م رۆڵانه‌ی بینی. کێیه رامبۆ که ئه‌و شوێنه‌ی له ژیانماندا داگیرکرد؟ ئه‌و ئه‌و گه‌نجه هه‌رزه‌کاره به‌هره‌داره بوو ، ده‌ستی به ئازادییه‌وه گرت، عاشقێک بوو ئه‌و شیعره تازانه‌ی دۆزینییهوهو هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌کانی فڕێدان به ده‌م با وه، رۆژێکیش پشتی خۆی تێکردن، کاتێك لێیان نا‌ئومێد بوو، که به‌هۆکاری که‌وتنی خه‌ونه‌کانی لێکدانه‌وه‌و ئیدی بۆ دوور سه‌فه‌ری کرد.
سەرچاوەکان:
1- allpoetry.com/A-Dream-For-Winter
2-En.wiki. Arthur Rimbaud
3- stephen-spender.org/2011_prize/2011_14_commend_CM.html
٤- الآثار الشعرية الكاملة لـ آرثر رامبو – ترجمة كاظم جهاد، ٢٠٠٧
دەقەکە بە ئینگلیزی:
A Winter Dream
In winter we’ll travel in a little pink carriage
With cushions of blue.
We’ll be fine. A nest of mad kisses waits
In each corner too.
You’ll shut your eyes, not to see, through the glass,
Grimacing shadows of evening,
Those snarling monsters, a crowd going past
Of black wolves and black demons.
Then you’ll feel your cheek tickled quite hard…
A little kiss, like a maddened spider,
Will run over your neck…
And you’ll say: “Catch it!” bowing your head,
– And we’ll take our time finding that creature
– Who travels so far…