بڵاوبوونەوەی رۆمان و کۆمەڵەچیرۆکێکی نوێ بە ناوەکانی 'خەیاڵاتی بێهوودە' و 'دەستەکلیل' لە نووسینی 'فەڕۆخ نێعمەتپوور' گەیشتە دونیای کتێب و ئەدەبیاتی کوردی. رۆمانەکە باس لە کێشەکانی نێو بنەماڵەیێک دەکات و هاوکات ئەو گرێ و چەڵەمانە دەخاتە بەر باس کە وەک تابۆیێک هەنوکەش لە کۆمەڵگای کوردیدا ئینسانەکان و بیر و زەینیانی گیرۆدە و یەخسیر کردوە.
هەواڵێکی خۆش بۆ خوێنەرانی ئەدەبی کوردی
بە خۆشییەوە هەواڵی چاپ و بڵاوبوونەوەی رۆمان و کۆمەڵەچیرۆکێکی نوێ بە ناوەکانی 'خەیاڵاتی بێهوودە' و 'دەستەکلیل' لە نووسینی 'فەڕۆخ نێعمەتپوور' گەیشتە دونیای کتێب و ئەدەبیاتی کوردی. رۆمانەکە کە لە دووتوێی ١١٨ لاپەڕەیە باس لە کێشەکانی نێو بنەماڵەیێک دەکات و هاوکات ئەو گرێ و چەڵەمانە دەخاتە بەر باس کە وەک تابۆیێک هەنوکەش لە کۆمەڵگای کوردیدا ئینسانەکان و بیر و زەینیانی گیرۆدە و یەخسیر کردوە. کۆمەڵگایێکی پیاوسالارانە کە تێیدا پیاو گوناهبار نابێت و تاوانی هەڵەکانی دەبێت مێینە بیدات.
دەستە کلیلیش کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی کوردی و فارسی لە خۆی گرتووە لە دوو توێی ١٢٠ لاپەرەدا کە وەک تێما لەگەڵ دیاردەی جۆراوجۆر هەڵس و کەوت دەکەن.
ئەم دوو بەرهەمە لە شاری بانە لە لایەن 'نەشری ناوەندە'ەوە چاپکراوە.
سایتی قەڵەم وێڕای دەستخۆشی لە کاک فەڕۆخ هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە نووسینەکانیدا بۆ دەخوازێت.
ستافی سایتی قەلەم