سەرچاوە: ئاوێنە
ئەم رۆمانە کە باس لەروداوەکانی دەیەی چل‌و پەنجاکانی سەدەی رابردوی شاری سلێمانی‌و گەڕەکی حاجی خان دەکات، یەکێکە لەناوازەترین رۆمانە کوردییەکان کە بەزمانێکی سەرنجڕاکێش تیشک دەخاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی‌و کلتوری‌و سیاسی ئەو رۆژگارەی شاری سلێمانی‌و کوردستان.
دو بەرگی رۆمانی "کێ سالە شێتی کوشت؟" بڵاودەکرێتەوە
هەفتەی داهاتو، دو بەرگی رۆمانی "کێ سالە شێتی کوشت؟" کە لەنوسینی "د،عەلی کەریم"ە، لەدوتوێی زیاتر لە ١٢٠٠ لاپەڕەی قەبارە گەورەدا دەکەوێتە بەر دیدەی خوێنەران.
ئەم رۆمانە کە باس لەروداوەکانی دەیەی چل‌و پەنجاکانی سەدەی رابردوی شاری سلێمانی‌و گەڕەکی حاجی خان دەکات، یەکێکە لەناوازەترین رۆمانە کوردییەکان کە بەزمانێکی سەرنجڕاکێش تیشک دەخاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی‌و کلتوری‌و سیاسی ئەو رۆژگارەی شاری سلێمانی‌و کوردستان.
ئەم رۆمانە لەچاپکراوەکانی کتێبخانەی وشەیە.
ئەمەی خوارەوە پەراگرافێکە لەبەشی یەکەمی رۆمانی "کێ سالە شێتی کوشت؟" لەنوسینی "د،عەلی کەریم":
- كێ ساله شێتی كوشت؟
- له‌سه‌رچی ساله شێت كوژرا؟
كه هه‌واڵی كوشتنی ساله شێت بڵاوبۆوه به‌ناو شاری سلێمانیدا، له‌سه‌ره‌تادا كه‌س بڕوای نه‌كرد كه تاوانی وا روبدات، بۆیه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌گوترا: ”كێ ئه‌و مناڵه به‌سته‌زمانه ئه‌كوژێ؟ كێ ئه‌و به‌چكه مه‌لائیكه‌ته ئه‌كوژێ؟” دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه شاره‌كه شڵه‌قا، له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه دهگوتراو ده‌گوترایه‌وه: ”كه‌تنی وا هه‌ر له‌سلێمانی ڕه‌وایه”. كه هه‌واڵی كوشتنی ساله شێت گه‌یه‌نرا به‌فه‌یله‌سوفی گه‌ڕه‌كی حاجی حان، “خاڵه بله‌ی جا‌و” له‌لایه‌ن “نه‌نه داروجان”ه‌وه “پیرێژنێكی سه‌رئاسنینه بوو دراوسێی خاڵه بله بوو” یه‌كسه‌ر نه‌یتوانی بڕوا بهشتی وا بكات.
_ نه‌نه داروجان تۆ وڕێنه ئه‌كه‌ی، كێ ساله شێت ئه‌كوژێ؟
_ به‌خواو پێغه‌مبه‌ر درۆ ناكه‌م.
_ ببوره ناتوانم بڕوات پێبكه‌م، چونكه چل ساڵه ئه‌تناسم چ نمونه‌یه‌كی.
_ به‌چاوی تۆ درۆ ناكه‌م.
_ مادام چاوی منت خوارد ناچارم بڕوات پێبكه‌م، پوخته‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌م بده‌رێ، شتی زیاده‌ی پێوه مه‌نێ.
_ گولله‌یه‌كیان ناوه بهقوڕقوڕاگهیداو خۆمان خۆش.
نه‌نه داروجان چۆنی دیبوو، چۆنی بیستبوو به‌كورتی بۆ خاڵه بله‌ی گێڕایه‌وه.
خاڵه بله ماوه‌یه‌كی ته‌واو بێده‌نگ بوو، له‌پڕ دایه قوڵپی گریان‌و نه‌نه دروجان به‌دوایدا...
دوو پشیله‌كه‌ی خاڵه “بله‌ی جا‌و پشیله باز بوو” به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یری ئه‌م دیمه‌نه غهمگینهیان ئه‌كرد، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ژیانیاندا بینیان كه وا خاڵه بگری، زانیان كه به‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره قه‌وماوه، بۆیه سووك‌و باریك له‌ژووره‌كه چونه ده‌رێ.
_ نه‌نه داروجان له‌ئاسمانی سلێمانی ته‌ور ئه‌بارێ، خۆم بمردمایه بۆ خۆم نهئهگریام، به‌ڵام بۆ ساله ئه‌گریم، تاوانی وا چۆن ئه‌بێ روبدات؟ دیاره ئه‌وه‌ی له‌هیچ شارێ ڕونادات، له‌م شاره كاوله ڕووئه‌دات.
_ خاڵه چل ساڵه دراوسێی تۆم یه‌كه‌مجاره فرمێسك له‌چاوتا ببینم.
_ پیرێژن له‌سه‌ری مه‌ڕۆ – هه‌ناسه‌یه‌كی ساردی هه‌ڵكێشا _ منیش خۆتان ئاسایی شێتم، به‌ڵام ساله شێتێكی په‌ته‌ڕی بوو، فڕی به‌دنیاوه نه‌بوو، مرۆڤێكی تا بڵێی پاك‌و به‌سته‌زمان بوو، چۆن ئه‌بێ ئه‌و زاته بكوژرێ؟
تاوانی وا بێ مانا هه‌ر له‌م شاره‌دا ڕووئه‌دات.
_ خوا له‌م كه‌تنه خراپتریشی لایه.
_ نه‌نه داروجان خوا له‌م كه‌تنه خراپتری لانیه، مناڵێكی شێت بكوژرێ! له‌مه خراپتر ئه‌بێ چی بێ؟!
_ هه‌ی پیری ئاخر شه‌ڕ كه‌وتیته‌وه كفركردن.
_ نه‌نه، ئه‌مه كفر نیه، ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌یه.
_ ته‌ڕه‌ماشه، وا سه‌رمان سپی كرد له‌م “فسلهفهیهی” تۆ تێنه‌گه‌یشتم.
_ كه‌رێكی دواكه‌وتووی وه‌كو تۆ له‌من بگات دیاره واتاكانم فه‌لسه‌فه نییه، قسه‌ی مه‌لای …...
نه‌نه داروجان باش خاڵه‌ی ئه‌ناسی چ دهمدرێژێكه بۆیه به‌باشیزانی كۆتایی به‌باسی “فسلهفه” بێنێت.
_ شێت كوشتن تاوانێكی فره به‌ڵایه، چونكه شێت خۆشه‌ویستی خوایه.
خاڵه سهبیلێكی تێكردوو كه‌وته مژ لێدان.
_ وا ته‌مه‌نم گه‌یشت بهنهوهد ساڵ “خاڵه ته‌مه‌نی هه‌ر شه‌ست ساڵێك ئه‌بوو” كتێبی فه‌لسه‌فه‌و مێژووی هه‌موو دنیام خوێندوَتهوه “خاڵه نه‌خوێنده‌وار بوو” تاوانی وا پیسم نه‌بیستووه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سلێمانی ڕووئه‌دات له”ده‌وری به‌رد”یشدا له‌ئه‌فریقا ڕووینه‌داوه. له‌وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا مرۆڤی شێت پیاوی ساغ ئه‌كوژێ، له‌م وڵاته نه‌گبه‌ته‌دا پیاوی ساغ شێت ئه‌كوژێ، شێتی نهخوَشییه، چوَن ساغ نهخوَش ئه‌كوژێ، داروجان هیچ له‌م فه‌لسه‌فه‌یه گه‌یشتی؟
_ نهشكور.
جا به‌ڕاستی نه‌نه داروجان وشه‌ی”ده‌وری به‌رد”و ”سه‌ده‌ی بیسته‌م”ی زوَر لا سه‌یر بوو، بوَ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێ لهگیروگرفتی فه‌لسه‌فه، دایه شیڕه‌ی گریان‌و وتی:
_ ساله‌ی جوانه‌مه‌رگ مه‌لائیكه‌ت بوو، به‌داخه‌وه كه شێت بوو.
_ وابوو، ساله مه‌لائیكه‌تێكی شێت بوو. ته‌نها ساله له‌م شاره‌دا دوژمنی نه‌بوو، كه‌چی كوژرا، كه‌س نه‌بوو ئه‌و مناڵه شێته‌ی خۆش نه‌وێت، له‌پێكه‌نین به‌ولاوه ساله هیچی تری نه‌ئه‌زانی، سه‌د هه‌زار ئاخ‌و داخ بوَ ساله شێتی گه‌ڕه‌كی حاجی حان – ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو – ئه‌وه‌ی له‌سلێمانی ڕووئه‌دات له‌هیچ شارێكی دنیا ڕونادات.
_ توَ له‌سلێمانی به‌ولاوه هیچ شارێكی دنیات نه‌دیوه.
_ نه‌نه داروجان، ناڵێن كێ ساله‌ی كوشتوه؟
_ نه‌خێر ناڵێن.
_ به‌م زووانه خه‌و بهسالهوه ئه‌بینم، لێی ئه‌پرسم، ساله شێت قوتابی من بوو، هیچ لهماموَستای ناشارێته‌وه، بێگومان ناوی بكوژهكانم ئه‌داتێ.
“كه‌م كه‌س هه‌بوو له‌سلێمانی بڕوای بهخهوهكانی بله‌ی جا‌و نه‌بێت”
_ ده‌ی توخوا دوو سێ كه‌س به‌گرتن بده.
_ مادموازیل داروجان كه‌س نیه له‌دنیادا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ره‌خنه لهخهوهكانی من بگرێ.
_ خه‌وه‌كانی تۆ هه‌مووی راست ده‌رناچێ. له‌بیرته سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌وت بینی كه من شوو ئه‌كه‌م به‌پیاوێكی قۆزی ده‌وڵه‌مه‌ند. سی ساڵه ده‌سی ده‌سیم پێئهكهی، كوا مێرده قۆزه دهوڵهمهندهكهم؟
_ مادموازیل به‌بێ زه‌حمه‌ت بۆ ده‌ره‌وه. نێر بویتایه به‌شه‌ق ئهمكردیته ده‌ره‌وه له‌به‌ختی تۆیه من ڕێزی ئینسانی مێ ئه‌گرم!