'نیشتمان بە زمانی با دەدوێ' چاپ کرا
کۆمەڵە چیرۆکی 'نیشتمان بە زمانی با دەدوێ' لە نووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە قەبارەی ٣٦١ لاپەڕەدا لەدایک بوو و چاوی لەناو جیهانی کتێبخانەی کوردی دا هەڵهێنا. ئەم کتێبە، کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی لەخۆ گرتووە و لە لایەن چاپخانەی 'گوتار'ەوە چاپ کراوە. وێڕای پیرۆزبایی لە نووسەری 'نیشتمان بە زمانی با دەدوێ'، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین و هاوکات خوێنەران و هۆگرانی جیهانی چیرۆک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم کتێبە لە هەشتەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان پێشکەش دەکرێ و خوێنەران دەتوانن لەوێ دەستی بخەن.
ستافی سایتی قەڵەم
٩ ئۆکتۆبەری ٢٠١٨