ما 743 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

لە خەوندا
باوەشی پێداكردم
جەستەی تادارمی
بە گوڵ داپۆشی
گوڵەكانی ماچ كرد  
هەستم كرد
خاك سیمای بە نوور داپۆشیوە 

 

 

 

ڕۆژژمێری عاشقه‌ هه‌ژاره‌كان 

عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

 

(1)

 

جیهان

 

بە گەف و شیعر و

 

شۆڕش و كۆچ و مەرگ

 

زەوت دەكەین .

 

بە شەكەتی

 

لە شۆستەی مێژوودا دەكەوین

 

لە كانگەی خەڵوز و

 

بنمیچی سەهۆڵدا

 

سیس دەبین

 

بە پێوە دەمرین .

 

لە غەریبیماندا دەمرین

 

لێ‌ لە نوێوە

 

لە منداڵدانی شەو و

 

باڵای چیاكانی زەوی

 

لە دایك دەبینەوە.

 

تاجی ئەشكەنجەی ڕەتكردنەوەمان

 

لەسەر ناوە و

 

گۆچانی خۆرمان هەڵگرتووە.

 

سپێدە

 

بە شەوی درێژی جیهان

 

زەوت دەكەین

 

بە مردوویەتی

 

دەریا

 

بۆ شارەكانی ئایندەی دوور

 

تەی دەكەین  

 

ئاڵای یاخی بوونی

 

تیا هەڵدەكەین

 

بە زیندوویی

 

لە بەندیخانەكانیدا دەمرین

 

شكۆیەك بۆ مێژوو دروست دەكەین .

 

 

 

 

 

(2)

 

زامەكانمان لە هاوار كەوتن

 

بوو بە شارێك و ڕووبارێك

 

لە سەفەری مەرگدا

 

بەدوای كەنارێكدا دەگەڕێ

 

بەردێكی ڕەش

 

لە مەملەكەتی وێرانەدا

 

باران دەیشواتەوە و

 

ئومێدێك

 

لە لێواری بێهیوایی

 

ئادەمزادە دوابڕاوەكان

 

پەنای گرتووە و

 

قەرەجێك

 

بەسەر ئەسپی خەمبارییەوە

 

بەدوای نوور

 

بە دوای عایشە

 

لە شارەكانی ئایندەی دووردا

 

زەمین دەپێوێ ‌ ..

 

لە غوربەتیدا دەمرێ‌

 

لێ جارێكی دی

 

منداڵێكی بێ‌ ئەسپ

 

لە دایك دەبێتەوە ،

 

زراو ڕژاو

 

لە شەو و ڕۆژ و

 

لە یەك بەدوای یەك هاتنی

 

ڕۆژگار و وەرزەكاندا

 

دەستی بۆ بەژنی چیای زەوی

 

درێژ دەكا و

 

ڕووتیی خەوتوویشی

 

لە خێوەتی ئاگری ڕۆژهەڵات و

 

زەردەپەڕی كوژاوە

 

بەسەر لووتكەی چیاو باناندا و

 

دەنگی گڕ بووی

 

سنگی كەشتیی

 

كەشتییەوانە مردووەكان و

 

گیای ئەشكەوتەكانی نوور و

 

دوورگەكانی یاقووت دەدەفێ‌.

 

(3)

 

ماهی گریان، بۆ بولبولێك

 

بۆ وەختێ‌

 

كە هەڵدێ‌ و ڕادەكا و

 

نەخشەی تاوان

 

لە بەرد ئاگر

 

لە دەفتەرە شینەكانی منداڵیدا

 

دەكێشێ‌

 

بۆ هیوای لە گۆڕنراو

 

بۆ شۆڕشی ڕووباران

 

لە نامۆییاندا و تەنیایی پردان

 

بە مردوویی

 

دەریا تەی دەكەین

 

لە بەندەرێكەوە بۆ بەندەرێكی دی

 

دەنەڕێنین و

 

كەشتییان دەسووتێنین

 

هەرچی بووە و دەبێ‌: نەبووە!

 

(4)

 

گوڵی سوور

 

لە باخچەی زستاندا

 

چی بە بولبول دەڵێ‌؟

 

(5)

 

لە خەوندا

 

باوەشی پێداكردم

 

جەستەی تادارمی

 

بە گوڵ داپۆشی

 

گوڵەكانی ماچ كرد  

 

هەستم كرد

 

خاك سیمای بە نوور داپۆشیوە و

 

بڤە ڕوویدا

 

دەستی بەرەو باخچەی من هات و

 

گوڵەكان

 

لە ئاگریدا سووتان و

 

باڵداری

 

لە خەو بیێداركردنه‌وه‌ و

 

نمەی بارانی سوور و

 

بوومەلەرزە و برووسكە .

 

(6)

 

ئاگرپەرستانی ئەم چاخە

 

لە غوربەتییاندا دەگرین

 

ئەستێرە دەرنەكەوت

 

لێ‌ دز و نەجیبزادە و

 

شاعیرانی

 

خەونی بەكرێدراو دەركەوتن  ..

 

شمشێریان

 

لە تەرمی منداڵان و

 

هەژارانی

 

شارە برسییەكاندا چەقاند

 

شایەدنامەی مردووان و

 

كتێبە پیرۆزەكانییان هەڵگێڕایەوە

 

(7)

 

نوور لە كوێوە دێ‌؟

 

كە ئێمە

 

لە هەموو سەردەمێكدا

 

بەرداش بووین

 

لە ریز بەستندا

 

كۆت و پەیوەند

 

بە كۆت پەیوەند دەگۆڕینەوە.

 

زۆردار بە زۆردارمان دەفرۆشێ ‌

 

پاشا بە پاشا  

 

بەڵام ئێمە

 

خۆڕاگر دەمێنینەوە

 

بە پێوە دەمرین

 

بە پێوە دەریا تەی دەكەین

 

بۆ شارەكانی دووری ئایندە

 

جیهان

 

بە مەرگ و شۆڕش و كۆچ

 

زەوت دەكەین

 

لە غوربەتماندا دەمرین.

 

به‌ڵام

 

لە نوێوە لە دایك دەبینەوە 

 

لە نوێوە دڵداری دەكەین

 

لە نوێوە ڕەت دەكەینەوە  

 

لە نوێوە

 

شۆڕش بەرپا دەكەینەوە و

 

لە نوێوە دەكەوینە تەڵەی

 

پاشا و زۆرداران .

 

لە مەیدانی شەڕی خەڵكی تر

 

سەردەبڕدرێین

 

گوللە بە دوژمن و برا وەدەنێین

 

زامەكانمان

 

بەسەر هه‌نییه‌مانه‌وه‌ هەڵدەگرین و

 

مردووەكان، بێ‌ مێژوو بێ‌ ناو

 

دەنێژین

 

بە زیندوویی لە گۆڕەكانییان

 

نیشتەجێ‌ دەبین  

 

كاروانی مەزن

 

لە مەرگەوە بۆ لە دایك بوون

 

دەست پێ دەكەینەوە

 

لە هەموو چاخەكانی

 

هێز و ڕوناهییەوە

 

هەڵواسراو بە داوی

 

هیوای ڕەش

 

لە چاوەڕوانی ئاگر و تۆفاندا

 

دەمێنینەوە  .

 

(8)

 

هەژارانی جیهانی تاڵانكراو

 

یەكگرن !

 

هەژارانی جیهانی تاڵانكراو !

                                                                                                                                            

 

( * )   لة كؤشيعرى ( قصائد حب على بوابات العالم السبع )   

 

بلآوكردنةوةى  ( دار الشروق ) ، 1985 ضاثى دووةم ، ل 28 .              

 

 

Related image